ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 アーキビスト
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  525,948
画像
  111,630
書籍
  20,457
関連ファイル
  106,300
ビデオ
  1,588
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,423
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,727
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,204
عربي - Arabic 
31,472
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,436
فارسی - Farsi 
10,765
English - English 
7,737
Türkçe - Turkish 
3,678
Deutsch - German 
1,805
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
326
PDF 
31,897
MP4 
2,618
IMG 
204,635
∑   合計 
239,476
コンテンツの検索
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
کاک شوکور
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کاک شوکور

کاک شوکور
کاک شوکور
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کاک شوکور تەمەنی لە پەنجا لایداوە و، بە تەواوی سەرو ڕیشی سپی کردووە. تا ئێرە هیچ کێشیەکی ئەوتۆی نیە، ئەگەرچی سنووری پەنجای زۆر بەلاوە خۆش نیە. گەنجیەتی سەرەڕای هەموو وتەکانی کاک شوکور سەبارەت بە کورتیی تەمەن و هەوڵدان بۆ قبوڵکردنی، هێشتا بەلایەوە ئەوەندە خێرا تێپەری کە نەیدەتوانی باوەڕ بکا. ئەو بەڕاستی نەیدەزانی کە جگە لە خەیاڵ هیچی تر لە ڕابردوو نامێنێتەوە. ئەوەی بە دەم دەگوترێ و ئەوەی بە چاو دەبینرێ دوو شتی یەکجار جیاوازن. ئەو لەم ڕاستیە تێگەیشتبوو کە تەنیا بە تێپەڕینی کاتە لە کات دەگەی. باقی قسەی قۆڕە و بەس. جاروبارەیش، بۆ ئەوەی دڵخۆشیی خۆی بداتەوە بە خۆی دەگوت جا دونیا بۆ کێ مایەوە تا بۆ ئێمەیش بمنێنێ!، یان دەیگوت گرینگ ئەوەیە ژنی چاکم هەیە و، ساڵانی ساڵە پاڵمان بە یەکەوە داوە و لە خوا بەزیابێ بە پیریش هەروا پشتی یەکتر دەبین تا بزانین خوای گەورە چی دێنێتە سەر ڕێگامان.
بەڵام دۆعا و نزاکەی نەیگرت و، کتوپڕ ژنە چاکەکەی کە تەمەنی لە چل دا بوو، لێی عاسی بوو و لە پاش نزیکەی ساڵێک مشت و مڕ لێی جیابووەوە. کەل و پەلی خۆی هەڵگرت و ڕۆژێکی کۆتایی زستان بۆ هەمیشە جێی هێشت. ڕێک کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ. دیارە کاک شوکور لای کەس باسی ئەوەی نەکرد کە چۆن چۆنی بوو ژنە چاکەکەی پشتی تێکرد و، بۆ هەمیشە جێی هێڵا. دەیگوت وەڵلا بابم ئافرەتی چاک بوو و هیچ گلەییم لێی نیە، ... ئیترە وەهایە کە نەسازاین و تەواو. نەسازانیش کەس خراپ ناکا. مانای ئەوە نیە کەسەکان ئەوەن، ... سەلیقە سەلیقەیە و تەواو!
کاک شوکور دڵ و دەروونێکی مەحکەمی هەبوو و، لەو کەسانە نەبوو نەهامەتی و خەمی ڕۆژگار ئەوەندە ئاسان ڕاپێچی بدا و دەستەوئەژنۆ لە بن دیواری خەماندا بیخا. نا، بە پێچەوانەوە وەک دەڵێن گورگی باراندیدە بوو و دارە بیی نەبوو کە بە هەر بایەک بچەمێتەوە. وەک بۆ خۆیشی دەیگوت لە خوا بەزیا بێت لە پاش تەمەنێک کارکردن، خاوەن ماڵ و ژیانی خۆی بوو و موحتاجی نامەرد و دەست پانکردنەوە بۆ عیبادەلبەشەر نەبوو. کاک شوکور لە خانەی پیران و بەساڵاچووان لە شارێکی تا ڕادەیەک گەورەی دەورووبەری ئۆسلۆ کاری دەکرد و، هەر لەو شارەدا دەژیا و تەواو مورتاحیش بوو.
ئەو ڕۆژەی ژنەکەی ڕۆیشتبوو، بە تووڕەییەوە هاواری لێکردبوو دەی بڕۆ دەی، بزانە چۆن ژنی تر دێنمەوە و چۆن ناسکترین کچۆڵە دەخەمە باوەشی خۆمەوە، ... بزانە چۆن چۆنی پشتت کرد لە بەختی خۆت و قوڕت کرد بە سەر چارەنووسی خۆتدا!
بەڵام ژنە لای لێ نەکردبووەوە و، ڕێگا، هەر بەو شێوەیەی لە خانووەکە هاتبووە دەر، قووتیدابوو و لە چاو ونیکردبوو.
کاک شوکور سەرەتا، سەرەڕای دڵتەنگیەکانی کە لە تەنیاییەوە دەهاتن، زۆر وەزعی خراپ نەبوو. تووڕەیی و لەخۆباییبوونەکەی وەها بوو کە هەستی پێنەدەکرد. دەچوو بۆ ئیش، ئارامیی ناو ماڵ لە دووای دەمەقاڵەکانی ئەم دووایە و جاروبارەیش سەردانی ئەم برادەر و ئەو برادەر کردن بە ماشینەکەی کە لە شاری تر دەژیان، بە لایەوە خۆش بوو. بەڵام پاش ماوەیەک هەستی بە نائارامی لەشی کرد و، شەوانە تامەزرۆی بۆن و لەشی ئافرەت دایدەگرت. هەر لەو کاتەدا ئافرەتێکی لە تەنیشتدا بووایە، بەسی بوو. ئیتر گرینگ نەبوو لە چ جۆرێکی. تەنانەت سەرەڕای هەموو تووڕەییەکانی لە ژنەکەی، دەیشیتوانی دەست لە ملانی ئەویش بێتەوە و ئەو شەوە تا بەیانی خۆی تێ هەڵسوێ! شوکور گێنگڵی دەدا و لەبەر خۆیەوە وەک ورچی بریندار هاواری دەکرد و، دەیگوت ئاخ بۆ ژنێک، ... ئاخ بۆ سینە و مەم و ناوگەڵێکی گەرم، ... ئاخ خ خ !... وەها گەرم وەک تەنوور بتسووتینێ، ... هەڵتقرچێنێ!
کاک شوکور دەیزانی کە دەتوانێ ژن لە کوردستانەوە بێنێ، بەڵام ئەمە دەیخایاند و ڕەنگە چەندین ساڵیشی ببردایە. لە سەرێکی دیکەیشەوە لێرە لەم وڵاتە دۆزینەوەی ئافرەتێک بە دڵی خۆی ئەوەندەیش ئاسان نەبوو، بەتایبەت لەو تەمەنەیدا ئەمی تیا بوو، ئیتر ئافرەتی گەنج ئاوڕیان لێنەدەدایەوە و بەتەمەنەکانیش ئەوەندە ئاسان نەدەچوونەوە حاڵ و هەوای جارانی گەنجیەتییەوە. حسێب و کتێبیان زۆر بوو.دەیزانی دەبووایە ماوەیەکی زۆر سەرف کا بۆ ئەوەی دڵیان نەرم کا و، متمانەیان بەدەست بێنێ. ئەمەیش بۆ ئەو کە هێشتا بە دەست زمانەوە دەیناڵاند و نۆروێژییەکەی باش نەبوو، یەکجار ئەستەم بوو. جگە لەمە خۆی گوتەنی کێر کە ئەقڵی نیە و خۆ ناتوانێ ئەم شتانە لێک بداتەوە! شوکور کتوپڕ هەستی بە گرانی و قورساییەکی سەیر لە سەرشانەکانی خۆی کرد. جەستەی ژن کە ئەوەندە ئاسان دەهاتە بەرچاوی، لەناکاو بوو بە خەیاڵ. وەها دوورەدەست دەینواند کە باوەڕی نەدەکرد. بە خۆی گوت گێلە قەدری ژنەکەت نەزانی!... شوکور نەبووی! بەڵام کە بیریشی دەکردەوە هیچ خەتایەکی وەهای لە خۆیدا شک نەدەبرد. هەر ئەوەندەی لەم ساڵانەی دووایی کتوپڕ زەوقی نەمابوو و، وەک بڵیی لە ناو ماڵەکەی هەر ژنی تیا نەمابێ. چاوی شوکور ژنەکەی نەدەبینی.
بڕیاری دا بچێ بۆ باڕ، تا بەڵکو شتێکی بۆ هەڵکەوێ. ئەو بە حەیاتی ڕووی نەکردبووە شوێنی وەها، بۆیە سەرەتا بە کزەکز و بە نادڵنیاییەوە خۆی پیاکرد. پاش ئەوەی دیتی کەس کاری پێی نیە، لە گۆشەیەک دوور لە خەڵکی دانیشت و لە دەورووبەری ڕوانی. لە ناو گرمەگرم و دەنگی یەکجار بەرزی مۆسیقا و بۆنی توندی خواردنەوە و ئارەقەی لەشی سەماکەراندا کە شێتانە خۆیان بادەدا، هەتا درەنگان دانیشت بە بێ ئەوەی کەسی دەستکەوێ. وەک بڵێی کەسێک بە ناوی شوکور هەر نەیشبێ. چاوی کەس کاک شوکوری نەدەبینی. سەرئەنجام بە نامرادی هەستا و ڕۆیشت. لە سەر ڕێگای ماڵەوە بە تووش ژنێکی چل پەنجا ساڵانەوە بوو، دانەیەکی ناشیرین کە جوان دیار بوو دەرمانخۆرە و، بۆساردێکی یەکجار ناخۆشیشی لێوە دەهات. ژنە ڕووخۆش بوو، دەنگی شوکوری دا و لەگەڵیا کەوتە قسەکردن. کاک شوکور ئەوەندە تامەزرۆ بوو کە لەگەڵ خۆی بردییەوە بۆ ماڵەوە و ئەو شەوە خۆی لێدا، بەڵام هەتا یەک هەفتە کاتێک بیری لێدەکردەوە هێڵنجی دەدا و تەبیعەتی بەتووندی تێکدەچوو. سوێندی خوارد بە حەیاتی ڕوو لە شوێنی وا نەکاتەوە.
کاک شوکور سەرئەنجام هاتە سەر ئەو قەناعەتەی ڕووبکاتە لەشفرۆشەکان و بە پوڵ و پارە خۆی بگەیەنێتە لەشی گەنجی ئافرەتێکی جوان. ئەو هەر چۆنێک با دەبووایە خاترەی ناخۆشی ئەو ژنە پیسە لە بیر خۆی بباتەوە و دڵ و دەروونی خۆی وەک جاری جاران لێبکاتەوە. بەڵام هەرچی کرد بینی بۆی دژوارە. خۆی پێ ڕازی نەدەکرا. ئەوسا بەخیلی بە تاکسی شۆفیرەکاندا هاتەوە. بیستبووی کە لەم بارەیەوە وەزعیان باشە و بە کەیفی خۆیان شتی باش باش دێتە سەر ڕێگایان. ڕێک لەم کەین و بەینەدا بوو کە یادی ژنەکەی خۆی کردەوە و، شەوێک بە خۆی گوت کوڕە چش دونیا ئەوە ناهێنێ، بەڵکو بتوانم دڵی چاک بکەمەوە، ... جا شەڕ چییە، ... هەموو کەس شەڕی دەبێ و تەواو. بۆیە دەستی برد، تەلەفۆنەکەی هەڵگرت و لە پاش بیرەبیرەیەکی زۆر سەرئەنجام زەنگی لێدا. بەڵام نەک تەنیا کەس وەڵامی نەدایەوە، بەڵکو هەستی کرد جەڕەسەکەشیان لێ قەتع کرد. شوکور وای لێکدایەوە ڕەنگە ژنەکەی بە هەڵە دەستی پیانابێ و، بۆیە جارێکی تریش زەنگی دایەوە، ... ئەمجارەیش هەر بە شێوەی پێشوو تەلەفۆنەکە قەتع بوو.
نیوەشەو بوو کە لەناکاو لە خەو بەئاگاهات. هەستی کرد ئەوەندە تامەزرۆی جەستەی ئافرەتە کە چیتر تەحەمولی نەماوە. ڕابوو. چوو بە ناو کەل و پەلی ژنەکەیدا گەڕا کە بە هەڵکەوت جێمابوون. ئەو کەل و پەلانەی ئەو وەک نیشانەیەک بۆ گەڕانەوەی هاوسەرەکەی لێکی دەدانەوە. لە ناویاندا چەند تیکە جل و بەرگێکی دۆزییەوە و، لە پاش ڕووانینێکی زۆر دەستی کرد بە بۆن پێوە کردنیان. یەکێک لە جلەکان کە فانیلەیەکی پەمەیی بوو لەگەڵ خۆی هەڵیگرت و بردیە ناو جێگاکەیەوە. بە دەم خەیاڵی جارانەوە کە لە ناو ئەم جێگایەدا بە درێژایی 13 ساڵ لەگەڵ ژنەکەی جووت ببوو، دەستپەڕێکی بۆ کرد و لە کاتێکا بە توندی هەناسەی سوار ببوو، جەستەی تەواو نیشتبووە سەر ئارەق و دڵی شێتانە لە سەر هەزار لێی دەدا، خەوێکی قووڵ بردیەوە.
هەتا دوو هەفتەیەک لە دووای ئەم دەستپەڕە، وەزع خراپ نەبوو. چاوی، دونیای دەبینییەوە و وەک جاران کارەکانی ڕادەپەڕاند. زۆر گوێی نەدەدایە ئافرەتان و بگرە وەک بڵێی هەر نەشبن! کاک شوکور ئەمەی وەک لایەنی بەهێزی کەسایەتی خۆی لێکدەدایەوە و بە خۆی دەگوت ئا پیاو دەبێ ئاوا بێت! بەڵام کەمکەم چووەوە سەر حاڵ و هەوای جاران و ئەمجارە بەهێزتر لە هەمیشە جەستەی داوای ئافرەتی کردەوە. لە کاتێکدا بە تەواوی ڕقی لە خۆی دەبووەوە، چووەوە سەر موبیلەکەی و لە دووای سیرچکردنێکی زۆر بە خۆشییەوە ئامجارە بەسەر سایتێکی ئافرەتە لەشفرۆشەکان بە ناوی 'رئال ئێسکۆڕت' دا کەوت. بە بینینی ئەو هەموو ئافرەتە جوانە تەواو سەری سوڕما. باوەڕی نەدەکرد. شوێنی نیشتەجێ بوونی زۆربەیان لە ئۆسلۆ بوو و، بەڵام خۆشبەختانە ئادرەسی سیانیان لە شارەکەی ئەمدا بوون. زەنگی بۆ یەکیان لێدا، لەگەڵی سازا و بەپەلە سوار ماشینەکەی بوو و ڕووی کردە ماڵەکەی. بەڵام کاک شوکور لە گەڵ ئەوەی زۆر تامەزرۆ بوو، بینی کە جەستەی لەگەڵ حەزی دەروونی ڕێ ناکا. هەناسەیەکی سەیری سوار ببوو و دڵی لە سەر هەزار لێی دەدا. کێری نەک تەنیا بۆ هەڵنەدەستا، بگرە سیستر لە هەر کاتێکی تر خۆی لە ناو لینگی دا قوفڵ کردبوو و بە هیچ کلۆجێک نیازی خۆ ڕەهاکردنی نەبوو. ژنە لەشفرۆشکە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئۆرووپا بوو، ئەویش هەوڵی خۆی لەگەڵ دا کە هیچ سوودێکی نەبوو. کاک شوکور پارەکەی دا و بە دڵشکاوی لە خانووەکە کە ئاپارتمانێکی قەدیمی و کەمێک تاریک بوو، هاتەدەر. لە ڕێگای ماڵەوە هەستی بە سک ئێشەیەکی سەیر لە لا سەرووی میزەڵدانەکەیدا کرد. بۆ ئەوەی لە دەستی قوتاری بێت، خۆی کرد بە حەمامدا و دووشێکی گەرم و خۆشی بۆ گرت. بەڵام ژانەکە هەر لەوێدا بوو، بگرە هەتا دەهات زیاتر هەڵدەکشا و تەنانەت لە ناو جێگاکەیشیدا لە ژێر لێفەکەدا هەر نەڕەوییەوە. بە دەم ژان و خەیاڵی جەستەی ژنە لەشفرۆشەکەوە کە یەکجار جوان بوو، هەوڵیدا بە دەست خۆی ڕەحەت کا کە ئەوەیش ئەنجامی نەبوو. هەرچی خۆی گووشی و خۆی هەڵگڵۆفی، بێ فایدە بوو. ڕێک لەو کاتەدا کە دەبا ڕەحەت بێت شتێک لە جەستەیدا بە هەڵە دەردەچوو و ڕیسەکەی لێ دەکردەوە بە خوری! کەس نازانێ چۆن خەو بردییەوە، بەڵام کاتێک خەبەری بووەوە نزیک یەکی نیوەڕۆ بوو. ئازارەکە نەمابوو و ئەمە زۆر خۆشحاڵی کرد، بەڵام هاوکات هەستی بە حاڵەتێکی یەکجار ناخۆش دەکرد. بە خۆی گوت ئاوا نابێت، دەبێ چارەیەک بدۆزمەوە!
رۆژێک لە ماڵەوە بووم کە کاک شوکور زەنگی دا و گوتی فڵان کەس تکایە دەتوانی هەندێ ڤاکتم لەگەڵ بگۆڕییەوە؟ گوتی دەمەوێ بچم بۆ سەفەر و نیازم پێیەتی. لە پاش هێنان و بردنێکی زۆر سەرئەنجام توانیمان دوو ڕۆژی کاری خۆم لەگەڵ دوو ڕۆژ کاری خۆی کە بۆ گۆڕینەوە دەگونجان، بدۆزینەوە. زۆر سوپاسی کرد و گوتی دەینێرێ بۆ مودیر بەڵکو پێی ڕازی بێت.
راستییەکەی ئەوە بوو من ئاگام لەوە نەبوو کاک شوکور لە ژنەکەی جیاببووە. ڕۆژێک کە دەچوومە سەر کار، لە شوێنی پارککردنی ماشینەکان بینیم. کاک شوکور وەک جاران نەبوو و، بە سەرو وەزعێکی ئاڵۆز و نەتاشراوەوە بینیم. قژ و ڕیش و سمێڵی سپی لێک ئاڵابوون و، تابڵۆیەکی تەواو چەرمگیان ڕازاندبووەوە. ڕاچڵەکام. زانیم شتێک هەڵەیە، بەڵام هیچم نەگوت و وەک هەمیشە بە گەرمی چاک و چۆنیمان کرد. گوتم ئەرێ کاکە نەڕۆیشتی. بە خێر کەی سەفەرەکەت دەکەی؟ گوتی کاک لەتیف گیان ئەرێ مەگەر بۆ خۆت ڤاکتت لەگەڵ نەگۆڕیمەوە، ئەی بێ قەزابی چۆن وا خێرا لەبیرت چووەوە؟ پێکەنیم و گوتم وەڵڵا پیری و هەزار عەیب. گوتی خێر لە سەر ڕێگا بێت دوو هەفتەی دیکە دەڕۆم و، ... یاڵڵا و یا عەلی!
من کە تەنیا چەند دەقیقەیەک کاتم هەبوو و، دەبوایە خێرا بچمە سەر کارەکەم، نەگەیشتم ماڵئاوایی لێ بکەم کە کتوپڕ بە حاڵەتێکی هەڵچووەوە گوتی:
ئەرێ کاک لەتیف گیان! لێت شاراوە نەبێ لە ژنەکەم جیابوومەتەوە، (لێرەدا ویستم تەئەسوفی خۆم دەرببڕم کە دەرفەتی نەدامێ، وشە و ڕستەکان وەک تیسکەی تفەنگ لە زارییەوە خۆیان کرد بە دەرەوەدا)، ئیتر ژنە و وای پێ خۆش بوو و منیش دەستم نەهێنا سەر ڕێگای و... تەواو. وتم بە کەیفی خۆت، عیسا بە دینی خۆی و مووسا بە دینی خۆی. لە خوا بەزیا بێت سێزدە ساڵ پێکەوە بووین، بە خوا بێ حورمەتیم قەت پێ نەکرد و هەمیشە لە سەر سەر و لە سەر چاوانم دادەنا، بەڵام ئیدی ئاوای پێخۆش بوو. خۆ بۆ خۆت چاکتر دەزانی کاک لەتیف گیان کەس بە زۆری ڕاگیر ناکرێ، زەمانی قەدیم نەماوە مێرد گۆپاڵی بەدەستەوە بێت و ژن نەوێرێ بجووڵێتەوە، ئەرێ وەڵڵا کاکی برا... عەیبەیش کە نەماوە، ... پەردەی حەیا دراوە
لێرەدا فورسەتێکم گیرهێنا و، گوتم:
هەر زۆرم پێ ناخۆش بوو کاک شوکور گیان! جا چۆن شتی وا دەبێ! جا کاکی برا بۆ دەنگت نەکرد! ئێ برایەتی و دۆستایەتی بۆ ڕۆژێکی وەها باشە و، ئیستایش گەر ئیزنت لە سەری بێت با بچم و قسەیەکی خێری تیا بکەم، بەڵکو پێکتان بێنمەوە و دۆخەکەتان چاک بکەینەوە؟
نەوەڵڵا کاکە گیان، ... بە قوربانی چاوەکانت بم، ... نا نا تازە لەوە دەرچووە... چیدی کەڵکی نەماوە.
من کە خەمی کاتم هەبوو و، نەمدەزانی چۆن چۆنی خۆم لەو دۆخە قوتارکەم، بە ئارامی چەند هەنگاوێکم هەڵگرت کە کتوپر دەنگی شوکور تەواو گۆڕا. بە دەنگێکی بەرز و گڕ و تووڕەوە گوتی:
کاک لەتیف گیان بە ئێمە دەڵێن پیاو، ئێمە پیاوین پیاو، وا نیە! کاکی خۆم پیاویش کێری پێوەیە کێر!... وانیە؟ کێریش داوای خێر و بێری خۆی دەکا و خزمەتی دەوێ، خزمەتی نەکەی پەرێشانت دەکا و ژیانت لێ دەکا بە چەرمی چۆلەکە! لە خوا بەزیا بێت و گەر کوفر نەبێت ئەمە ئیتر ئیرادەی حەق تەعالایە و خۆی وەهای داناوە. ئێمەی مەخلوقیش جگە لە دەستەوەستانی و ملکەجبوونی ئیرادەی ئەو خوا گەورەیە چمان لە دەست دێت؟ بێگومان هیچ... کاک لەتیف گیان! ئەو دوو ڕۆژەم لە گەڵ جەنابت گۆڕییەوە بۆ ئەوەی ئیجازەکەم ببێ بە دوازدە ڕۆژ، ئا لە دەوە بۆ دوازدە، دەمەوێ بچم بۆ 'ریگا' پایتەختی لات... لاتڤی یا، ... تێدەگەی ڕیگا. تۆیش هاوڕێ و خۆشەویستی خۆمی، برای بەڕێزی، دەچم بۆ گانکردن، ... دەڵێن خۆشە، ئافرەتی سورو سپی و خز و لووسی باشی لێیە، باش خزمەتی کێر دەکەن و ڕێزی پیاویان لە لایە، وەک ژنی خۆمان نین کە حورمەتی پیاویان لا نەماوە و دەیانەوێ لاسایی پیاوان بکەنەوە، ... نە کاکی برا، ... نە بەقوربان، ... دەزانن پیاو عەوداڵی چییە و چی دەوێ. بە خوا برا ئەم کێرەی کە خوای گەورە داویەتی بە بێ ئافرەت ناژی، ... نەوەڵلا ناژی...
کە من پەلەم بوو و نەمدەزانی چی بکەم، چەند هەنگاوێکی ترم نا، ئەمجارەیان بە ئاشکراتر، بەڵام شوکور هەر بەردەوام بوو:
ئەوە ئەو گەوادە خۆ ئاوقای ئۆکرایین بووەو دایکی ئەو وڵاتەی گاوە! ئەگینا دەڵێن ئەوێ بەهەشتە ئەوێ، ئۆکرایین دەڵێم، ... دەڵێن ئەوەی ئافرەتی ئۆکرایینی لە گەڵ کێر دەیکا، هیچ مەخلوقێکی مێینەی تر لە سەر کورەی زەوی نایکا، دەیمژن کە دەیمژن! بە خوا برا من ڕێزم بۆ ژنەکەم هەیە، بە خوا براگیان ژنی چاک بوو، لە هیچ شوێنێک نامەوێ زەمی بکەم، جیابوونەوە نیشانەی خراپ بوونی کەس نیە، تەنیا ئەوەندەی کە موشکیلەی ئەم کێرە دەبێ چارەسەر بکرێ، بە حەمد و قووەتی خوایش چارەسەری دەکەین، ئەم خوایە خۆی ڕێگاکان دەبینێتەوە، ... ئا بزانە چۆن لە دووای ئۆکراین دەروازەی 'ریگا'ی کردووەتەوە. خوا یار بێ دوازدە ڕۆژ لەوێم و دوازدە گانی مزری بۆ دەکەم. هەرچەند دەڵێن هەڕەشەیشی لەوێ کردووە، دوعا بکە ئەتۆمێکی پیا نەکێشێ تا من دێمەوە، تا ئەم کێرە بەستەزمانە بە ئاواتی خۆی دەگەیەنم، ... ئا دوعای بەخێرم بۆ بکە کاک لەتیف گیان، تۆ پیاوێکی بەڕێزیت و خوای گەورەیش لێت ڕازیە، دەنگت دەڕوا، تکایە دوعای بەخێرم بۆ بکە. وێرانم، ... بە خوا ئیستایش خۆشم دەوێ، نازانم بۆ ڕۆیشت، ... لەم ئەخیرەدا. تۆیش برا و کەسی خۆمی باش کێرم هەڵنەدەستا، پێم وابێ لەبەر ئەمە ڕۆیشت، ... بە خوا برا لەو کاتەوە ڕۆیشتووە کیرم هەستاوەتەوە، ئەو شەوە زەنگم بۆ دا ئەمەی پێ بڵێم، ... چبکەم هەڵینەگرت، هەڵیگرتایە ڕازیم دەکرد، دەزانم ئەویش وەیلانە و ئیستا لە ناو جێگادا گێنگڵ دەدا، ...
من ئەمجارە پاشە و پاش هەنگاوم هەڵێنا و، ... هەتا گەیشتمە دەرگاکە هەر لێم ڕووانی و گوێم لێ گرت و ئەویش پێ بە پێی دوورکەوتنەوەی من زیاتر دەنگی هەڵدەبڕی. نە ئەو وشەیەکی بۆ گوتن لە خەسار دا و، نە منیش کەلیمەیەکم بۆ گوێگرتن لە کیس دا.
کە لە دەرگاکە ئاودیو بووم، لە بەر خۆمەوە گوتم تا دوو هەفتەی تر زەمەنێکی زۆرە، خوا دەزانێ چی دەبێ، ... ڕەنگە سوورە و خڕەی مۆسکۆ بە بۆمبێک ئەوێیشی لێ تێکبدا!
دەنگی هەر دەهات. باش بوو هەر من و ئەو کوردیمان دەزانی:
بە خوا ماڵەکەیشم بەناوی خۆیەوە کردبوو، کەچی نەیوست و ڕۆیشت، بە خوا برا قەحبەگایینیش گوناحە، تاوانە، خوای گەورە ڕای لەسەر نیە و دەمانخاتە جەهەننەمەوە، ... بەڵام چ بکەم، ... ڕوبکەمە کوێ، ... تۆ کارێکم بۆ بکە تۆ کاک لەتیف گیان تۆ!
لە ناو ژوورەکە هاوکارە نۆروێژییەکەم لەبەر کامپیوترەکەدا دانیشتووە. لا دەکاتەوە و بە تەعەجوبەوە دەڵێ:
هەی ڤا شێر؟(Hei! Hva skjer?) 1

دەڵێم:
ئینگێن تینگ، بارە فورتشێت مێ یۆببێن دین!(Ingenting. Bare fortsett med jobben din!) 2

ژێرنووس:
1 سڵاو، ئەوە چ باسە؟
2 هیچ، لە کاری خۆت بەردەوام بە![1]

この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは391表示された回数
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 21-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 25-06-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 21-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは391表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.129 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
ニザーミー
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  525,948
画像
  111,630
書籍
  20,457
関連ファイル
  106,300
ビデオ
  1,588
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,423
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,727
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,204
عربي - Arabic 
31,472
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,436
فارسی - Farsi 
10,765
English - English 
7,737
Türkçe - Turkish 
3,678
Deutsch - German 
1,805
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
326
PDF 
31,897
MP4 
2,618
IMG 
204,635
∑   合計 
239,476
コンテンツの検索
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.75 秒(秒) !