ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,123
画像 106,709
書籍 19,299
関連ファイル 97,356
Video 1,392
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کڵاو سوور
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کڵاو سوور

کڵاو سوور
کڵاو سوور
#ڕەحمان سۆفی#

دەمەو ئێوارە، پاڵتۆکەم له خۆمەوە ئاڵان و ملمم ﺗوند داپێچا؛ کەوشم لەپێ کرد و وەدەرکەوﺗم.
کزەبای پاييزی سەر و گوێلاکی مرۆڤی دەتەزاند. له نيوەی ڕێدا تازە پێحەسام که دەسکێشەکانم لە بير چووه. دەست و پەنەم وەها تەزی بوو ئەنگوستەکانم له گۆ کەوت بوون. به هەر لەونێک بوو، بە کوفەکوف و خۆم گەیاندە ئەنجمەنی ئەدەبی شار. خۆم کرد بە ساڵۆنەکەدا. بە کردنەوەی درگاکه باوشێکم سەرما لەگەڵ خۆم برده ژووێ. چاوێکم بە ساڵۆنەکەدا گێڕا. ڕوانيم وەستا ساڵه، خاڵه سەيد و يەک دوو ناسياوی دیکە که ئەوانيش وەکوو خۆم هۆگری ئەدەبيات بوون؛ له وێ دانيشت بوون. وەستا ساڵه گوﺗﯽ(مامۆستا فەرموو وەره! لێره سەندەڵی بەتاڵی لێیە. چووم لە نزيک په نجێرەکه له پەنای ئەوانەوە دانيشتم. چەن کەسی ديش به ئاماژەی دەست و دەنگی بەرز به خێرهاﺗنيان کردم. منيش به سەر لەقاندن و دەست به سەينگەوە گرتن وڵامم دانەوه.
کڵاوسوور هەڵيدايه و گوتی(مامۆستا هیچ دەزانی بەو باڵته و سەرکڵاوەتەوە هەر له کۆنە ئاغا دەچی) دەمزانی کڵاوسوور کوێی دێشێ و له کوێوه دەدوێ. هيچم نەکوت، ئەوه نەبێ؛ به ماناوه ڕوانيمه وەستا ساڵه ئەويش ڕووی کرده کڵاوسوور و بە پێکەنينەوە گوﺗﯽ (وەڵا بابە تۆ ڕاست دەفەرمووی، هەر دەڵێ باباغای ڕەحمهﺗيته ﺗازه له ڕاوە کەو گەڕاوەتەوە) کڵاوسوور خۆی گرژکرد و به ﺗوڕەييەوه گوتی(جا، بۆ لاﺗاو داوێی؟) ئەوەی گوت و ڕووی کرده خاڵه سەيد و گوﺗﯽ(ئا، بێ زەحمەت خاڵه سەيد ئەو پەنجێرەيه بکەوە) کيژۆڵەيەکی لەچکه سەوز ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی(پەنجێرەی چی بکاتەوه! سارده، ڕەق دەبينەوه؛ ئەگەر زۆرت گەرمايه فەرموو بچۆ دەرێ). کڵاوسوور به تەوس و تانەوە گوﺗﯽ(خاتوون وادیارە ﺗازه کەپۆت نەشتەرکاری کردوه؛ به بۆن نازانی، هەوای ئەم ساڵۆنه ئەوندە گەڕاوەتەوە ئۆکسیژن نییە، پياو دەخنکێنێ، بۆ تێناگەی؛ خۆزگه ڕۆژێک تێ دەگەيشتی!) کيژۆڵەی لەچکەسەوز کوﺗﯽ(بەڵێ هەر ئاغا دەزانێ ئۆکسيژن چييه! بۆيه حاڵت زۆر خۆشه؛ بڕۆ بابه ﺗۆ کێی!) سەير ئەوە بوو کە خاڵه سەید هیچ خۆی شلوێ نەکرد. هەر وەکوو لەگەڵ ئەويشيان نە بووبێ، سەری له سەر نووسراوەکەی هەڵنەبڕی. کڵاوسوور هاتەوە قسه گوﺗﯽ(وادیارە خاڵه سەید گوێی گرانه) خاڵه سەيد مۆڕەیکی لێکرد و گوتی (گوێم گران نييه، بەڵام ئەوکچانه سەرمايانه، ئەوەنييه هاواريان لێ پەيدا بووە؛ بۆ خۆت نابينی؟) کڵاوسوور بە تووڕەییی و بە گوڕ تەکانی له خۆی دا و چوو پەنجێرەکەی کردەوه. چەن کەسێک که له نزيکی پەنجێرکه دانیشت بوون چوون به گژیدا. کيژۆڵه لەچکەسەوزەکه هەستا و پەنجێرەکەی پێوه دا و گوتی (کاکی یاخی، هەوا ساردە، بۆ حاڵی نابی!) کڵاوسوور گوتی(خاتوون بۆ ئەوندە ناسک و نارنجيت، ڕفێقەکانی تۆ ئەوە له شاخين) کيژۆڵەکه کوﺗﯽ(ئەمڕۆ ڕۆژی زانسته؛ زانکۆ کاربردی له شاخ باشترە)
کچ و کوڕێکی لاو بە قەڵەم تەقەيان لە مێزەکەی بەردەستی خۆیان هێنا. کچەکه به دەنگێکی نەرم و شاعيرانه کوﺗﯽ (ﺗکايه هاوڕێيان بێدەنگ بن). کورەکەش هاودەنگ به دوای ئەودا گوﺗﯽ(گەر ئيزن بدەن، با بەرنامەی ئەمڕۆمان دەس پێبکەين، خوشکه ﺗريفه فەرموو، چیرۆکەکەت بخوێنەوە!)
ﺗريفه دەفتەرێک به دەستەوه، چووه پێش ﺗريبۆنەکه. مقۆ مقۆيەکی کرد و لێوی بەزمانی دا هێنا و گوﺗﯽ(ئەم چيرۆکەم ﺗازه نووسيوه بۆﺗان دەخوێنمەوە) ئەەمەی گوت و دەستی کرد به خوێندنەوه:کاتێک شەڕ تەواو بوو مەمۆ گڕاوه بۆ زێدی خۆی. لای ئێواره بوو، لە برسان چووه کافه ڕەستورانی جامی؛ نانی خوارد. بە دزييەوه کەمێکی ويسکيش هەڵقوڕاند. له کافەکه دەرکەوت. ژنێک لێی نزيک بووه و گوتی(دێی لەگەڵم بڕۆين؟) مەمۆ گوتی(بڕۆ لاچۆ پیرەژن! دەمەوێ بچمەوە ماڵی خۆمان بۆ لای دەسگيرانەەم) ئەوەی گوت و پاڵی دا به دارچرابرقەکەی پيادەڕەوەکەوە. بەڵام بە دەنگی ژنەکەدا کەوت بووه گومانەوه. کەمێک له ژنەکە نزيک بووه و ڕوانی، قۆڵی گرت و ڕایوەشاند و گوتی (ئەوە تۆی؟) ژنەکه يەک بە خۆی قيژاندی.
زۆريان چەپڵه بۆ ﺗريفه لێدا. وەستا ساڵه زۆری ئافەریم پێکوت، دڵگەرمی دایە و تەشویقی کرد. کڵاوسوورهەڵیدایە و گوتی(حەح جا ئەوه کەی چيرۆکە چيرۆک ئەوەی کافکايه. پياوەکه ئێواره دەخەوێ به بەيانی لە خەوهەڵدەستی دەبێتە قالۆنچه). هەموو پێکه نين. وەستا ساڵه ڕووی کرده خاڵه سەید و پرسی(ئەرێ خاڵه سەيد جەنابت چەن کراست له ئێمه زياﺗردڕاندووه، ﺗا ئێستا ديوتە مرۆڤ ئێواره بخەوێ و بەيانی لە خەو هەستێ ببێته قالۆنچه). خاڵه سەيد کوﺗﯽ(ناوەڵڵا، من به عومری خۆم نەم ديوه مرۆڤ بووبێتهقالۆنچه بەڵام خوێڕييە پياوم ديوه کە گۆیا ڕۆژێ لە ڕۆژان شۆڕشگێڕ بووە، کەچی پیسترین خاين و خۆفرۆی لێ دەرچووە) کڵاوسوور و هاوبيرەکانی کرديانه هەرا و هوریا و پەنجێرەيان کردەوه، سەندەڵيان شکاند؛ و درگايان پێکدا دا. هەرچەند وەستا ساڵه و خاڵه سەيد هەوڵيان دا ئەهۆنيان کەنەوه؛ بەڵام فايدەی نەبوو. کۆڕ و کۆبونەوه يان شێواند به سەريەکدا. کڵاوسوور دروشمی ئەدا و دەیگوت(هەر دەبێ سەرنخون بێ، تەنيا ڕێچاره هەر ئەوەیە و هیچی دی)
ﺗۆ مەزانه که له نێوخۆوه ڕاپۆرﺗيان دابوو. زۆری پێ نەچوو کە سياپۆشی باﺗوم بەدەست و سەر و چاو داپێچراو گەيشتنێ. دڕيان به خەڵکه که دا. کڵاوسوور و چەن کەسی ديکەيان قۆڵبەست کرد. خەڵکەکەشيان وەدەرنا و درگای ساڵۆنەکەيان قفڵ کرد.


ئێمەش به ناچار به ﺗوڕەی و دڵپەرۆشييەوە وەدەر کەوﺗين. ويستم ماڵاوای بکەم و بڕۆم. بەڵام وەستا ساڵه نەيهێشت. باڵی من و خاڵه سەیدی گرت و کێشامانی و گوﺗﯽ(ئەگەر قەناعەت بکەن، دەچينەوه ماڵی ئێمه. هەرچييەکمان هەبوو پێکەوه دەيخۆين. شەوی پاييز درێژه دا دەنيشين و دەردە دڵ دەکەین) خاڵه سەيد بيانوی هێناوه که خێزانی نەخۆشه، و کەسيشيان لەماڵ نييه ناﺗوانی. داوی لێبوردنی کرد؛ ئەو ماڵاوایی کرد و ڕۆیی. من به دڵ و نابەدڵ لەگەڵ وەستا ساڵە ڕێکەوﺗم.
ﺗازه شێومان خوارد بوو کە لە زەنگی درگايان دا خێزانی وەستا ساڵه به شەله شەل و بۆڵه بۆڵ، چوو بزانێ کێي، گوێم لێبوو کەسێک گوﺗﯽ(ببەخشه بەم شەوه درگام پێگرﺗوون، وەستا ساڵه لە ماڵه؟) ئەويش له جوابدا گوﺗﯽ(سەلاموعلێکم خات هەنار گيان فەرموو)
وەستا ساڵه ترسا، دڵی داخورپا، تەواو شڵژا، لە پەنجێرەکەوه تەماشای کرد. هەرکه دنگی خات هەناری هاتەگوێ له بەر خۆيەوه گوﺗﯽ خێر بێ، ﺗۆ بڵێی بۆچی هاﺗبێ
درگاکه کراوه و خات هەنار وەژوورکەوت. وەستا ساڵه چووه پێشوازی و گوﺗﯽ(نار! ئەوه چۆنه ڕێت لێ ون بووه؟) خات هەنار گوﺗﯽ(وەستا ساڵە گیان ياخوا هيچ کەس، وەک منی لێ نەقەومێ. نازانم بڵێم چی، خۆت دەزانی؛ باوکيان بەو جۆره ڕۆیی که ڕۆیی. ئەو دوانەی ديکەشم بوونه دەسته چيلەی ئاگری شەڕی بەچکەئاغا و خۆخۆری. که چی ئەوانه وا شەڕيان هەڵگرساند ئەوهﺗا خۆيان قيت قيت له بەغدا و له ئۆرۆپا خۆشترين ژيانيان هەيه و کەیفی بۆدەکەن. ئەوەتا منی کۆسکەوﺗوش داماو؛ نه تەنيا من هەزاران دايکی دڵ سوﺗاوی وەکوو من کۆسکەوﺗوو و داماوين. خەڵکی ئەم شاره هەموو دەزانن که ڕۆژێک ﺗێرم و دوو ڕۆژ برسيم. تەنيا ئەم پاشەبەرم بۆماوه تەوه ئەوەتا ئەويش سەری له گێچەڵ دەخورێ؛ هەر ڕۆژەی بەزمێکم بۆ دەنێتەوه. به دەستيەوە داماوم) وەستا ساڵه ئاخێکی هەڵکێشا و کوﺗﯽ(خەفەت مەخۆ؛ هەر ﺗۆ لێتنەقەوماوه. من هەر چيەکم له دەست بێ به سەر هەر دوو چاوەکانم دەفەرمووی چ بکەين؟) خات هەنار گوﺗﯽ(منیش ﺗێداماوم؛ نازانم چبکەم هەر بۆیە پەنام بۆ تۆ هێناوە) وەستا ساڵه چاوی له سەريەک دانا و ﺗێڕاما؛ دوای پشوێک گوﺗﯽ(کەسێک ناناسی بيکەينه ﺗکاکار؟ خات هەنار ئاخێکی هەڵکێشا و هەندێک مات بوو گوﺗﯽ (ناوەڵڵا، هيچ کەس شکنابەم مەگەر هەر خۆت مشوورمان بخۆی و تەگبيرێکمان بۆ بکەی)
وەستا ساڵه کوﺗﯽ(سەبرکه بزانم بيرێکی لێ دەکەينەوه. خەم مەخۆ دڵنيابه، ئەم دنيايه هەر ئاوا نامێنێ؛ با جارێ چايەکی بخۆينەوە). خێزانی وەستا ساڵه چای هێنا و چوو له تەنيشت خات هەنار دانيشت. دڵخۆشی دەداوه. لە هەمان کاﺗدا لە خات هەناری پرسی(ئەرێ هەنار گيان شێوت خواردوه؟ دەبا نانت بۆ بێنم، ماڵی خۆتە)
خات هەنار گوﺗﯽ(ئەرێ به قوربانت بم، من ئێواران زوو نان دەخۆم، بەڵام له ناخەوه خۆی دەخواردەوه. سينگی دەکوتا ونزای دەکرد، خوا چاکيان بۆ نەکا) وه وەستا ساڵه چايکی خواردەوه و سيگارێکی داگرساند چەن مژی له سيگارەکەی دا و له بەرخۆيەوه دەی گوﺗﯽ (ئەگەر پياو چاری ناچاربێ مەجبووره به جولەکەش بڵێ به ڕيشی مەبارەکت قەسەم) ئاخێکی له ناخەوه هەڵکێشا، و ڕووی له خات هەنار کرد و گوﺗﯽ(سته! با بچين بۆلای ئيمام جومعه؛ بەڵکو ئەو ﺗکايەکمان بۆ بکا) ئەوان هەستان و ڕۆیشتن. منيش ئيزنم خواست و لەگەڵ ئەوان وەدرکەوﺗم. له کۆڵان ماڵاواييم له وان کرد و بەرەوماڵ بوومەوه.
دەڕۆيم، و بيرم له ڕووداوەی ئێواره و چيرۆک ده دەکردەوه. چقەوما! بۆ له برچی؟ پريسار مێشکمی ئاڵۆز کرد بوو. شەو خەوم لێ شێوا بوو، له سەر جێگاکەم گێنگڵم ئەدا و خەوم لێنه دەکەوت.


ڕۆژی دوايه لای ئێواره؛ وەستا ساڵه لەگەڵ چەن هاوڕێی دێرين لێم پەيدا بوون. بڵێی نەڵێی ﺗۆزيک ترسام، هەر چەند فەرمووم کردن کە بێنه ماڵەوه نه نەهاﺗنە، ژوورێ. وەستا ساڵه گوﺗﯽ (هەسته با بڕۆين) پرسیم (بۆ کوێ؟) گوﺗﯽ(تۆ هەسته! دوايه پێت دەڵێم) هیچ فايدەی نەبوو، له گەڵيان وەڕێکەوﺗم. له ڕێگا به ڕاوێژی قسه کردنی ئەواندا ﺗێگەيم که بۆ کوێم دەبەن. به پياسه و قسه کردن گەيشتينه بەر درگای ماڵی خات هەنار. وەستا ساڵه له زەنگی دا. خات هەنار خۆی هات له حەوشەوه دەنگی هات پەرسی (کێيه؟ هاتم) درگای کرده. فەرموو، فەرموو.
چووينه ژوورێ. سەماوەر گيزەی دەهات. چای له دوای چایی. دوکەڵی سيگاربه با کردن و قسەی لێره و لەوێ. پێم سەير بوو! چۆن ئەمانه تا دوێنێ دانويان پێکەوه نەدەکوڵا يەک کەوﺗوون. هەوڵم دا که له سەر خۆبم. مات و بێدەنگ گوێ بگرم. کڵاوسوور لە لای درگاکەوه دانيشت بوو. خات هەنار چايکی بۆ هێنام و
گوتی(يا خو بەخێر بێی؛ گەورت کردینم. ئەمشەو ژنی دووباره له دايک بوونی پاشەبەرەکەمه؛ بۆيه دۆستان جەمعيان جەمه)
وەستا ساڵه گوتی(کوڕی چاکه، خوا پێت بێڵێ. ئەگەر کارێکی بۆ پەیدا کەین، ئەودەم خۆم بۆی دەچمە خوازبێنی)
خات هەنارگوﺗﯽ(دەی خوا لە دەمت ببیسێ وەستا ساڵە گیان، ئاواتی منیش هەر ئەوەیە)
وەستا ساڵه له سەر قسەکانی بەردەوام بوو و گوﺗﯽ (بەڵام شەرﺗﯽ هەيه، شەرﺗﯽ ئەوەيه که ئەويش له قسەی دايکی دەرنەچێ. خۆی دەزانێ که من قەباڵەی خانووه کەمم له بەر خاﺗری دايکی له بارمتەداناوه. ئيمام جمعه ڕي سپی له گرێو ناوه. جا، پياوی پياو ئەوەيه که وەڵامی پياوهﺗﯽ و چاکه به چاکه بداەوه)
سەیر ئەوە بوو کە کڵاوسوور کە پاڵی دابوو بە دیوارەکەوە، هيچی نەده گوت. خات هەنار گوﺗﯽ(ئەی قسەی دڵی منت کرد وەستا ساڵه گيان. خۆی دەبێ بزانێ چەندم شەونخونی لە سەر کێشاون.ئيدی هيچم به به، بۆ کێشاون. ئەویش دەبێ ئەمەگی دایکی بداتەوە. تا که چاو به گريان و هەناسه سارد بم. خەڵکی لە هەموو دەسگايەکدا دەستيان هەيه، چ خەميانه، هەر منداڵی ئێمه مانان بەدبەخت دەبن) ستاساڵه گوﺗﯽ هەڵبه تە مەسەله ئەوەيه کە ئێمە بە چ شێوەيەک و چۆن مافی خۆ مان بە دەست بێنين. گرينگ ئەوەيه که يەکگرو بین، قسەی یەک قەبوڵ کەین و هەوڵ بدەين لێک نزيک بينەوه. هيچ نەبێ بتوانين خاڵی هاوبەشمان بدۆزينەوه. يەک لايەنه نەڕوانينه مەسايل
کڵاوسوور ڕووی کرد من گوتی لەخزمەتدام، وەستا ساڵه من لە خزمەت ئێوەدام. گوﺗﯽ ﺗکاری ئێوه بەم (بەڵام لەدڵی خۆیدا و له ژێر لچەوه دەيگوت دەبێ سەر نوخن بێ؛ تەنيا ڕێچاره هەر ئەوەيه
خات هەنار به خۆشەويستييەوه سەرنجێکی کورەکەی دا و ئاخێکی هەڵکێشا. چاوه کزەکانی پڕ بوون له فرمێسک. ڕووی قسەی لە من وەستا ساڵە کرد و گوتی وەستا ساڵە، مامۆستا گيان! چاکه و پياوەتی ئێوەم قەت لە بیر ناچێ، مەمنونی هەمووتانم)
وەستا ساڵه به ڕووخۆشييەوە گوﺗﯽ(کوڕینە شەو درەنگە با بیکەین بەشەو. سبەینێ کارمان هەیە)[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは232表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 23-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) på 25-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは232表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,123
画像 106,709
書籍 19,299
関連ファイル 97,356
Video 1,392
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.406 秒(秒) !