ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,755
画像 105,973
書籍 19,359
関連ファイル 97,458
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
شير بوو به شمشير
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شير بوو به شمشير

شير بوو به شمشير
شير بوو به شمشير
#ڕەحمان سۆفی#

کتێبەکەی نابوو به سينگيەوه، و له بن ديواری حەوشەکه دەهات و دەچوو. که ئێمەی بينی ڕاوێستا. بە کەمێک شەرمێونیەوە دەيڕوانی. به خۆم نەبوو کەوتمه جەغزی چاوەکانی. نەمزانی بۆ چی و چۆن هێزێکی ناديار بەرەو لای ئەو ڕاکێشام. بەڵام ئاخ و سەت داخ (شيريان لێکردين به شمشير)
لە خوێندنگە گوڕامەوە، بینیم میوانمان هەیە. بانگ کرابووین بۆ زەماوەند. باوکم بانگی کردم و گوتی (ڕۆڵە تۆ بچۆ، ئێمەش سبەینێ دێین) چاوەڕوانی ئەو فەرمانە بووم. بەبێ ماتڵ بوون هەستام و جلوبەرگم گۆڕی و لەگەڵ عەتای پوورزام سواری ماشێن بووین و بەرەو سەقز کەوتینە ڕێ.
لە چەن پاسگە و پشکنین دەرباز بووین، دوای نیو سەعات گەیشتینە سەقز. عەتا ماشێنیکەی لە بەر درگای حەوشە ڕاگرت. دابەزین و چووینە حەوشە. لە حەوشەکە تەنیا شتێکی سەیر کە سەرنجمی بۆلای خۆی ڕاکێشا ئەو بوو. کتێبەکەی نابوو بە سینگییەوە، لە بن دیواری حەوشەکە بێ وچان دەهات و دەچوو. کە ئێمەی بینی بە شەرمێنییەوە کەمێک ڕوانییە ئێمە.
چووينه ژوورەوە، ماڵ پڕبوو له ميوان. سڵاوم کرد لە بەرم هەستان. بەخێرهاتن و فەرموويان کردم. منيش به ئەدەبەوە لەو جێیەی که فەرموويان کردم دانيشتم. پوورم هاته نزيکمەوه و ئەم لاولامی ماچ کردم و دوو سێ جاری گوتی(نەخشەت لێبێ، خوا مرام با له شايی تۆشدا هەڵپەڕم) زۆری پێ نەچوو ئەويش هاته ديوی ميوان سەيرئەوە بوو کاتێک که له حەوشە بينيم، مانتۆی له بەردا بوو، ڕووسەری بەسەرەوه بوو، به شەرمەوه نازی دەفرۆشت و به دزەی نيونيگا دەیڕوانی. بەڵام ئێستا به جلوبەرگی کوردييەوه خۆی دەنواند. به خۆم نه بوو، بێ مەبەست کەوتمه جەغزی چاوەکانی. مەستی مەستی چاوەکانی بووم. بەڵام تەنيا نيگای به دزی، جار و بار ئاوێنەی دەروونی دەنواند.
پاڵم دابوو به پاڵپشتی ديوارەکەوه و گوێم دابووه قسەی ميوانەکان. هەرکەس باسی شتێکی دەکرد. بەڵام من بيروهۆشم لای ئەوبوو. له گۆماوی خەيڵدا مەلەم دەکرد. لەپڕ دەنگی موزيک و گۆرانی هاته گوێم. تۆ مەزانه له ديوێکی دیکە کيژ و کوڕی لاو گۆوەند و هەڵپەڕکێيان سازکردووه. له دەرفەتێک دەگەڕام کە هەستم و بچم بەشداری ئەو هەڵپەڕکێيەبم. خواوڕاسان پوورم هاته پەنا گوێم و بە سرتە گوتی (ئەوه بۆ ناچی هەڵپەڕی)وەکوو دەڵێن کوێر چت دەوێ دوو چاوی ساخ هەستام و چوومە کۆڕی ڕەشبەڵەکەوە. زۆری پێ نەچوو دەستێکی نەرم هاته دەستمەوه. ئاوڕم داوە دیم ئەوە دێتە دەستمەوە. پەيوەندی پەنجەی لەگەڵ پەنجەم بۆنی عەتروگوڵاوی پترمەست و سەرخۆشی کردم. لەشی نەرمی هێناميیه جۆش و خرۆش. دڵم خێراتر لێی ئەدا. ئارەقەم دەردا، چەن گەڕ پێکەوە هەڵپەڕين. بەڵام من نەمتوانی بەردەوام بم. دەستم بەردا، چووم لە بەر پەنجێرەکه دانيشتم. پاش چەن خول نەوارەکه تەواو بوو شايی بەربوو. کوڕ و کچی لاو بڵاويان کرد. هەر يەک بە لايکدا چوون.
هات له پەنامەوه دانيشت. گەرمای بوو، به دەسرەکەی دەستی خۆيی باوه وەشێن دەکرد. منيش به دەسرەکەی دەستم ئارەقەی نێوچاوانمم سڕییە. گۆشە نیگاێکی تێگرتم و هەندێک تەماشای کردم و پرسی (شەربەت ئەخۆيەوە؟) من مات بووم، هيچم نه نەگوت. ئەو بەندە گۆرانییەی مامۆستا عەلی مەردانم بیر هاتەوە کە دەڵێ
(سەت جارم وت قەسەم ئەخۆم
ژاریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم)
ئەو بە بێ جوابی من هەستا و ڕۆیی. زۆری پێ نەچوو گەڕاوه. کە گەڕاوە سێ شەربەی شەربەت هێنا بوو. کەوتمە گومانەوە. بۆ سێ پیاڵەی شەربەت هێنابوو. به ڕوانینێکی پڕ له حەزەوە ڕووی کردە من و بە نەرمی گوتی (فەرموو شەربەت بخۆرۆ) پياڵه شەربەتەکم بە ئارەزووەوە لێوەرگرت و بەنیگای پڕ مەیل سپاسم لێ کرد. پياڵەکەم هەڵێنا و بۆنم پێوە کرد. لێم چێشت. بۆنی عەتر و گوڵاوی لێ دەهاتات. شيرين و زۆر به تام بوو. خۆشی پياڵەيکی به دەستەوه بوو، وەکوو من بۆنی پێوه کرد. کەمێکی لێ خواردەوه. سەری بەر دابووەوه. به دزەی نيو نیگا ئاگای له من بوو. ئەو ماتڵ بوو که من قسه بکەم، منيش چاوەڕێ بووم که ئەو بدوێ. به هەر حاڵێک بوو وێرام بێ دەنگی بشکێنم.
لێم پرسی(ناوت چييه؟)
سەری هەڵێنا و نەرم گوتی(هێرۆ)
لێم پرسی(لە پۆلی چەندوم دەخوێنێ)
گوتی(لە چواری ئامادەیی گەرەکمه له کۆنکووريش شيرکەت بکەم)
گوتم (منیش هەر وەکوو تۆ له پۆلی چوارم دەخوێنم، به نيازم له کۆنکووری سەرانسەريشدا بەشداری بکەم)
دیارە کە هەردووکمان دڵمان پڕ بوو لە ڕاز و نیاز. بەڵام ڕازی دڵ تەنيا له ڕێگای نيگای به دزييه وه خۆی نيشان ئەدا.
ئێمە گەرمی تێڕوانین بووین، لە ناکاو درگا کراوه؛ ژنێک خۆی کرد به ژوورێدا. به هاتنی ئەو ژنه هێرۆ تەواو شڵەژا، کەچی له بەری هەستا و گوتی(دایکە بێرۆ شەربەتم بۆت هاورده) ئەودەم تێگەيم که ئەو خانمه دايکييەتی. دايکی هات و بەرەو ڕوومان دانيشت شەربەتەکەی گرت به دەستييه و گوتی(خوا مرام با بۆ ئێوەش) وتەکەی وەک مزگێنی وابوو، سۆزی ئەوينمی پڕرەنگتر کرد. قسه زۆر بوو، بەڵام لەودەمەدا، له زار نەدەهاته دەر.
هێرۆ هەستا و گوتی(شەو خۆش) به لاچاو تەماشايکی کردم. بەو تەماشايه تەواوی نيازی دڵی نيشاندا و ڕۆيی. دايکی گوتی(دەزانی تۆ و هێرۆ پوورزان؟) هەندێک مات بووم و دوایە گوتم(نا ئەی بۆ قەتم نە دیوە؟) دەستێکی بە لاجانگیدا هێنا و گوتی(جا، دیارە ئێوە یەکتريتان نەدیوە. ئێمه له ئێران نەبوون) سەرم سووڕ ما، کاس و وڕبووم؛ پێم وابوو گاڵتەم پێ دەکا. هەر وا سارد و سڕ گوێم دابووه قسەکانی، دەمويست پرسياری لێبکەم؛ بەڵام ئەو مات و بێ دەنگ بوو. سيمای خەم و شادی پێوه ديار بوو. ويستم شتێک بڵێم، بەڵام لەودەمەدا پوورە گەورەم هات بەسەردا. دوای چاک و چۆنی لەگەڵ دایکی هێرۆ) ڕووی کرد من و پرسی
(باش هەڵپەڕیت؟)
لە وڵامدا گوتم (زۆر باش هەڵپەریم)
گوتی(وادیارە شەکەتی، ناچی بخەوی)
لە جوابدا گوتم (بۆچی نا، ئێستا دەچم)
گوتی(هەستە بچۆ لەو دیو جیگام بۆت ڕاخستوە، لەلای کوڕەکان بخەوە)
هەستام و چوومه ئەو ديوەی که پوورم نيشاني دام.
خزيمه نێو جێگا، بەڵام هەر چەندم کرد نەمتوانی بخەوم. کەوتمه سەر لاتەنيشت، وەرگەڕامه سەر پشت، ئەم ديو ئەو ديوم کرد، سوودی نەبوو؛ کە نەبوو. ئەخت و چارم کرد خەوم لێنەکەوت. تا نزيکەی بەرەبەربەيان له نێو جێگادا گێنگڵم دا. يادی ئەو جێگای خەوی لێگرت بووم. له بەرەبەياندا چاوم چووه خەو و نەچوو، خەونم بە وەوه بينی. له خەومدا دەيگوت(دەزانی به يەکەم نيگا ئەويندارت بووم) گوتم(چۆن نازانم، چاوت داوی ڕاوی دڵی منه. له قەفەسی ئەوينتدا گرساومەتەوه). زیاتر هاتە نزيکمەوه و ئامێزی گرتەوه پڕ بەدڵ له ئامێزم گرت لێوی گەرمی تامی ماچی پێچێشتم. بەدەنگی بلاوێنی پەیمانی ئەوین و وەفاری لەگەڵ بەستم. کەچی لێم دوورکەوتەوە و گوتی (وامەکە پێمان بزانن ئابڕووم دەچێ) خەونەکەم کورت بووم. تەق و کوتی درگا وەخەبەری هێنام. ئەم شان و ئەو شانم کرد. سەرينەکەم ئاڵوگۆڕکرد، ده مويست کەمێ بخەوم. بەڵام بێ ئارام و بێ قەرار، وەکوو مار لەجێدا گێنگڵم ئەدا. چاوەڕوانی بەيان و ڕۆژ بوونەوه بووم. ئاواته خوازبووم، زووتر شەو ببێ به بەیان و ڕوخساری ئەو ببينم. ئەو چەن سووڕم به ساڵانی تەمەن تێ پەڕی. هەڵبەته وەک دەڵێن دوای هەر تاريکیێک ڕووناکایی دەردەکەوێ. شەو و چاوەڕوانی منيش کۆتايی هات و ڕۆژ و ڕووناکی خۆی نواند.


بەيانی له خەو هەستام و چوومه حەوشه، ڕوانيم ديم ئەويش لەوێ بوو. سڵاوم لێکرد. به ڕوو خۆشييەوه وەڵامی دامەوه.
لێم پرسی(خۆش خەوتی؟)
لە جوابدا گوتی(جا، کوا خەو! ئەی تۆ توانت بەخەوی)
گوتم(مەگەر ئاشق دەنوێ بەشەو)
گوتی(بە خوا قەسەم منيش وەکوو تۆ، باوەڕ بکە له دوێکەوه له سەر عەرز نیم)
گوتم(ئەگەر تۆ شيرين بی، منيش فەرهادم)
گوتی(ئەترسم عەشقی من و تۆش هەر ئەفسانه بێ)
لەو کەين و بەينەدا، پوورم لێمان بووه مڵۆزم. ئێمەش بەناچار لە کورتی بڕيمانەوه.
ڕۆژێکی ڕووناک و هيوا بەخش بوو. ميوان و برازاوا کۆبوونەو. له حەوشه گۆوەند گيرابوو. ڕەشبەڵەک و هەڵپەڕکی هەر مەپرسن. هەر چەن خوڵکيان کردم، بەبێ ئەو نەچوومه شايی و هەڵپەڕکێ. بەخت یار بوو ئەو هات و هەتاوی منيش هەڵهات. به شێوەێک خۆی ڕازاندبوەوه هەر له خۆی جوان بوو. بازنه و خڕخاڵ، سيخمه و بەرمووری، گوڵ و گواره و ژێرچەنەی، چاوی ئەفسووناوی دڵڕفێن و چاو بەزێن بوو. دەرفەت هەبوو، هەل هەڵکەوت بوو. کەمێک هەڵدەپەڕين و خۆمان ئەدزييەوه. من گوڵم پێشکەشی ئەوه دەکرد. ئەويش عەتری ئەوينی دەپژاند به دڵی منەوه. پەيمانی وەفاداريمان لەگەڵ يەکدی بەست. دڵمی برد و هەرگیزا وهەرگیز نەيدامه وه


لای ئێواره بەدابی باو بووکيان گوێستەوه. ميوان بڵاوەيان کرد. بەڵام خزم وکەسی نزيک مانەوه، کەس بێگانه نەبوو. ئەو ميوانانەی که لەوێ مابوونەوه خزم و کەسی بووک و زاوا بوون. چوومه ديوێک لەوێ دانيشتم. ئارەقەی ماندووييم سڕييەوه. زۆری پێ نەچوو ئەويش هات و بەرانبەرم دانيشت. نيگامان تێک هاڵا، چاوەبڕکێ، نيگای تاسەبار، بۆم بەيان ناکرێ چی له نێوانماندا گوزەرا. ئەو هەموو ڕاز و نيازه. هێندەی نەخاياند دايکی لێمان وەژوور کەوت (هێرۆ) لەبەری هەستا و پرسی(دايکه شەربەت ئەخۆيتۆ؟) دایکی گوتی (خوا مرام با بۆ ئێوەش) هێرۆ ڕۆيی و گەڕاوه. دیسان، سێ شەربەی شەربەت هێنا. پياڵەێکی نا بەر دەستی دايکی. ڕوو کردە من پیاڵەکەی له بەردەستم دانا شەربەتمان دەخواردەوه. دايکی به وردی سەرنجی من و کچەکەيی ئەدا. سەرخۆشی تەماشای ئێمه بوو ڕۆانی و گوتی (پێم وتی که تۆ و هێرۆ پوورزای يەکن دايکت له سەرزاچوو. تۆ مناڵ بووی ئێمه تووشی نه هاتی هاتين. باوکی هێرۆ لەگەڵ حەمەد ئاغای سەرا کردی بەشەڕ، ئيتر ئێمەش له ترسی ئاغا و ژاندارم ڕامانکرد بۆ کوردستانی عێراق. ئيدی وا بوو که نه من خەبەرم له ئێوه بوو، نه ئێوەش له ئێمه. بەڵام دوور و نزيک هەواڵتم پرسيوه. به ئاواتەوه بووم بتبينم بەڵام بۆم هەڵنەدەکەوت. ئەوه شوکر به ئاواتم گەيشتم)
کەمێک بێ دەنگ بوو، هەندێک مات ماوە؛ دايەقوڵپەی گريان و فرمێسکی هەڵوراند. قسەکانی، گريان و فرمێسکەکەی کاری تێکردم. سەرم بەردا بووەوه و چووبومه ناخی خۆمەوه. بيرەوەری تاڵ له ناخمدا چڕۆی کرد. کەچی وەک خەون و خەياڵ. بەڵام نیگای بەدزەی هێرۆ، مەستی چاوی، ڕوانينی تامەزرۆی، خەمی بێ دايکی خۆم و خەياڵی له بير بردمەوه. گوێم دابووه قسەکانی دايکی، کەچی دڵم، بيروهۆشم لای ئەو بوو. سەیر ئەوە بوو کە دایکی لە پڕ هەستا و ڕۆیی. هێرۆش هەستاو بەدوايدا ڕۆیی. بەڵام سەرنجی له يەک دابڕان، دوايين نيگای، ئاگری تێبەردام.
باوکم و پوورم بەکەين و بەينی ئێمەيان زانی بانگيان کردم و گوتيان (تۆ باش بخوێنه، هەر وەخت خوێندنەکەت تەواو کرد؛ ئەودەم بۆت دەخوازين). هيچم نەگوت، بەڵام له قوڵايی دڵمەوه؛ هيوادار بووم..


له شايی و زەماوند گڕاينەوه بۆ بۆکان. چ حاڵێکم بوو، خۆشم ناتوانم به زمان بەيانی کەم. دەرسم بۆ نەدەخوێندرا. هاوڕێکانم پێم پێدەکەنین و دەيان گوت ها هە ها بەکره عاشق بووه.
چەن ڕۆژی پێچوو، پوورم له سەقزەوه هات بۆ بۆکان. له دڵەوە به هيوای خەبەری خۆش بووم. ئەوان له ژووری ميوان دانيشتبوون، منيش چوومه ديوەکەی خۆم. گوێم دابووه قسەکانيان پوورم گوتی(چووينه خوازبێنی، زۆريان پێ خۆشه بوو، بەتایبەت کچەکە. بەڵام دایکی ئەڵێ (بەکرە کوڕی خۆمە، خۆم گۆژم کردووە؛ شیری مەمکی خۆمی خواردووە. پرسی مەلاشمان کردووە. ئەیژی بە شەرعی ئیسلام مارەی نایە، خۆ ئێمەش بێ شەرعی ناکه) بە قسەی پوورم چرای هیوام کەوتە کزی. گوێم لێ بوو باوکم گوتی(بە بەکرە مەڵێن دەنا ناتوانێ دەرسەکانی بخوێنێ) تا یەک دوو ڕۆژێک کاس و وڕ بووم. نەنان و ئاوم بۆ نە دەخورا، نە دەرسم بۆ دەخوێندرا. چەن ڕۆژ نەچوومە مەدرەسە.
ڕۆژی هەينی بوو. خۆم له ماڵەوه دزييه وه، چووم بۆ سەقز. ڕاسته وخۆ چووم بۆ ماڵی پوورم. وام بۆهات پوورم له ماڵ نەبوو. تەنیا پوورزام لەماڵ بوو. دياره که بەوه زۆردڵخۆش بووم. هەلێکی باش هەڵکەوتبوو بە دەرفەتم زانی به پوورزامم گوت (پوورزا دەبێ چاکه يەکم لەگەڵ بکەی، دەکرێ بچی هێرۆم بۆ بانگ کەی؟ بەڵام بەو مەرجەی کەس پێ نەزانێ) پوورزام به ماناێکەوه تەماشاێکی کردم و گوتی(بڕۆ ئەو ديوه، نەکا براژنم و ئەوان بێنەوە) ئەو قسەی کرد و ڕۆيی. ئەو چەن چڕکەيەی تا ئەو هاتەوه، به ساڵێک گوزەرا. زۆری پێ نەچوو هاتەوه. هێرۆ شی لەگەڵ بوو. که ديم وەکوو کەڕ و لاڵ و عەبەسراوم لێهات. پوورزام ڕۆييه ژوورێکی دی، خۆی به کاری ماڵەوه خەريک کرد. لەگەڵ هێرۆ بە جووت ماينەوه. من مات بووم، ئەويش کز بوو. به کزييەوه گوتی (نەموت ئەوينی من و تۆش هەر ئەفسانەيه! ديت چۆن شيريان لێ کردين به شمشير! ئێستا نازانم چی بکەم، دەست و پێم به ستراوه. ناکرێ بێ قسەيی دايکم بکەم. خوا له دايکم ڕازی نەبێ ئەو مەمکەی بەبڕين چێ. ئەو شيرەش به ژای ماری تۆ بێ. ئاخر تۆ دڵمی، بێ دڵ چۆن بژيم! تۆ هەناسەمی، هەناسه چۆن له بير دەچێتەوه. تۆ بێژه چی بکەین) به قسەکانی تەواو تاساندمی. نەم دەزانی چی بڵێم، بەڵام به خۆم نەبوو، چوومه بەرگی پاڵەوانی ڕۆمانسەوه) گوتم (وەره با ئەم داب و ڕەسمه کۆنه بگۆڕين. با بوتی موقەدەس بشکێنين. دڵنيابه چاويشمان کوێرنابێ. بەڵام له ڕاستيدا ئەمه تەنيا خەياڵی من بوو. چونکە ئەم داب و ڕەسمه کۆنه به زنجيری ئايين بەستراوەتەوه. چوومە ماڵی ئەندێشەوه، سەرم بەرداوه و بيرم لێ دەکردەوه، که چی بکەين. زۆرم بير لێ کردەوه. هيچ بوارێکم به دی نەکرد. سەرم گێژبوو، سکاڵاشم به هيچ کەس نە دەگەيی. سەرم هەڵێنا و ڕوانيمه هێرۆ. له دڵی خۆمدا دەمگوت (سەت بريا هەرنەم ديبای) هێرۆ بەتاسەوه ئاخێکی هەڵکێشا و چاوی بڕييه چاوم، تێرتێر ڕوانی بوغزی له گەروويدا تەقی و دای لە قوڵپەی گريان. گريا، ئەوندە گريا، تامنيشی کرده گريان. لام وايه که ئێستاش هەر دەگری. منيش هەڵوەدای شارانم. هەر ڕۆژەی له لايەک و هەر شەوەی له جێيک سەردەنێمه لەگەڵ کتێب و ئەفسانه دەژيم. لە شير بێزارم. له جێگای فەرهاد مەجنونی هەردانم.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは166表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 27-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 29-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは166表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,755
画像 105,973
書籍 19,359
関連ファイル 97,458
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.438 秒(秒) !