ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 522,052
画像 105,634
書籍 19,663
関連ファイル 98,519
Video 1,420
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئای مروەت!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئای مروەت!

ئای مروەت!
ئای مروەت!
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەو دووانیوەڕۆیەی شەڕ دەستی پێکرد و سەربازخانەکەی تەنیشت شار کەوتە تۆپ و هاوەنبارانکردنی گەڕەک و شەقامەکان، خاڵە مەحموود و دایە مروەت کە لە تەمەندا بوون و پێکەوە لە خانوویەکی کۆن و قەدیمیدا دەژیان، لەبەر ئەوەی قەت لە ژیانیاندا دەنگی وەها گەورە و ترسناکیان نەبیستبوو، سوێندیان خوارد کە ئەوە مەلایکەکانن توڕەن و بە تەوقی ئاسمانەوە لەو سەرسەرانە بە دەنگی زلتر لە هەورە تریشقە خەریکن لەگەڵ یەک لە ڕۆژێکی هەساودا دەدوێن. هەر بۆیە ئەگەرچی گوێیان سەنگین بوو و لەمێژ بوو بە جوانی نەیاندەبیست، بەڵام هەوڵیان دا تا دەتوانن بە وردی و بە بێدەنگی گوێ هەڵخەن، تا بزانن مەلایکەکان چییان دەگوت. ئەگەرچی قەت لێیان تێنەگەیشتن! لەکاتێکدا پەستاپەستا تۆپ و خومپارەکان کۆڵان و گەڕەکەکانی شاریان دەپێکا و دار و بەرد و مرۆڤیان بە حەوادا دەکرد و تۆزێکی چڕیان بە ئاسماندا بڵاو دەکردەوە، خاڵە مەحموود و دایە مروەت کە لە قەراخ شار لە شیوێکی پڕ لە دڕک و چقڵ لە خانوویەکی پەرپووتدا دەژیان، لەبیری ئەوەدا بوون کە داخۆ بۆچی مەلایکەکان ئەمڕۆ کتوپڕ ئەوەندە تووڕە هەڵگەڕابوون و وەها بە زمانێکی گڕاوی و ترسناک پێکەوە، یاخود ڕەنگە لە گەڵ عەبد و دونیادا دەدوان. ئەوان پێیان وابوو ڕەنگە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە وا خودا لە قوڕئاندا وەک ئاخر زەمان باسی لێکردبوو.

بەڵام کاتێک ڕۆژ درێژەی کێشا و گەیشتە شەو و پاشان دیسان بۆ جارێکی تر ڕۆژ بووەوەو هەتاو بە تەوقی ئاسمانەوە خۆی هەڵپەساردەوە، ئەوان تێگەیشتن کە نا، نە تەنیا ئاخر زەمان نیە، بەڵکو دەکرێ ژیان لە شێوازی ئاخر زەمانیشدا درێژە بە خۆی بدا و، دونیا وەک هەمیشە خۆی لەم جۆرە شێوازەدا نۆژەن بکاتەوە. خاڵە مەحموود و دایە مروەت ئیتر بۆ شەوی دوواتر دۆعای شایتومانیان لە کاتێکدا لە پاڵ یەکتردا دەست لەناو دەست ڕاکشابوون، نەخوێند و تەنیا گوێیان بۆ ئەو دەنگە ترسناک و تۆقێنەرانە ڕاداشت کە ئیستاکە دەیانزانێ چین و، لە کوێوە دێن و بە تەمای چین. ڕاستییەکەی ئەوە بوو شار بە تووش شەڕەوە ببوو. ونبوونی بە پرتاو و بە پەلە و پڕ لە دڵەڕاوکێی دراوسێکان کە هەموویان بە پشت ئەوانەوە لە دەرەوەی شیوەکە خانوویان هەبوو، ئەمەی دەگوت.

کە شار چۆڵی کرد، دۆڵەکەی ئەوان ئەوەندەی تر کش و ماتی و بێدەنگی ڕووی تێکرد، ئەمە وەها وڵاتی داگیر کرد کە دایە مروەت بە چاوە کزەکانییەوە ڕووی لە خاڵە مەحموود کرد و گوتی مەحموود! دەڵێی خودا ئێمەی لەبیر کردووە! خاڵە مەحموود بە دڵتەنگی لە پەنجەرەکەوە ڕووی لە دەرەوە کرد و ئاخێکی هەڵکێشا. لە دەرەوە، ئیتر نە وەک جاران سەگە بەڕەڵاکان دەبینران، نە خەڵکی بۆ زبڵ ڕشتن و، نە ئەو لات و لووتانەی وا منداڵی خەڵکیان بۆ ئێرە دەهێنا تا لە ناو دەوەنە تۆزاویی و ڕەنگ هەڵبزرکاوەکانی ئەو بەرەوە، پێیانەوە نووسێن.

خاڵە مەحموود و دایە مروەت جاری وایە لە دڵەوە سوپاسی دەنگە ترسناکەکان دەکەن!
زەمان گوزەرا. ئەگەرچی دەنگە ترسناکەکان کەمتر ببوونەوە، بەڵام هێشتا جاری وابوو شیوەکەیان دەلەراندەوە و باڵیان بە سەر ئاسمانی خانووەکەی ئەواندا دەکێشا. شیوەکە، کە ئاوێکی کەمی پیسی پێدا دەڕۆیشت (ئەویش دیار نەبوو داخۆ دەڕوا، یان ڕاوەستاوە)، کە ئێوارە دەهات وەها خەمگین هەڵدەگەڕا کە نە دایە مروەت و نە خاڵە مەحموود حەزیان نەدەکرد وەک عادەتی جارانیان بێنە دەرەوە و کەمێک هەوای فێنکی تێکەڵ بە گەنیویی ئاو و زبڵ و پاشماوەی هەتیووە بەڕەڵڵاکان هەڵمژن. ئەوان وایان پێ باشتر بوو هەر لە ژوورەوە بن و تەنیا کاتێک تەواو دونیا تاریک هەڵدەگەڕا، بە بێ ئەوەی چرا لەنتەرەکە لە گەڵ خۆیان ببەنە دەرێ، لە ژێر تیشکی ئەستێرە دوورەدەستەکاندا لە بەر دەرگاکە دابنیشن و، لە تاریکی ڕامێنن. لەم کاتانەدا دایە مروەت لە مێردەکەی نزیک دەکەوتەوە و شانی بە شانییەوە دەنووساند و دەیگوت مەحموود پێم وانەبوو بە سەری پیرییەوە بەتووش وەها ڕۆژێکەوە بین! خاڵە مەحموودیش، ئارام دەستە وشک و ڕەق هەڵاتووەکانی دەخستە سەر ڕانە شل و لاوز و بێ هێزەکانی ژنەکەی و دەیگوت کچێ!... کارەسات کاری بەسەر تەمەنەوە نیە!

رۆژەکان گوزەران. تا ڕۆژێکیان دایە مروەت ڕووی لە مێردەکەی کرد و، گوتی تا یەک دوو ڕۆژی تر نانیان نامێنێ و دەبێ مشورێکی ئارد بخوا. خاڵە مەحموود لە عەرزەکەی بەردەمی خۆی ڕووانی. باشە چی بکا بۆ ئەوەی ئارد دەست بخا؟ ڕوو لە کوێ بکا؟ بەو هیوایەی هێشتا هەندێ دووکان هەبێ، گۆچانەکەی بە دەستەوە گرت، بە چاویلکە شووشە ئەستوورەکانییەوە ڕووی لە بازاڕی شار کرد. دایە مروەت بە بێدەنگی بەڕێی کرد. کە خاڵە مەحموود گەیشتە ئەو شوێنەی وا پەیکەری بوو بە ڕەشاییەکەوە لە بەستێنی ئاسماندا، گوێی لێبوو ژنەکەی لاوازانە هاواری لێکرد بەخێر بڕۆیت و بگەڕێیتەوە!

شار لە پەیکەری مردوو دەچوو. خانووەکان لێرەو لەوێ بەسەر یەکدا تەپیبوون. هەندێ لە کۆڵانەکان پڕی وردە بەرد و دار و خۆڵە پرژاوەکان بوون. خاڵە موحموود قەت ژیانی ئەوەندە بێ چرپە و بێ سرتە نەبینیبوو. هەر دە هەنگاوێک ڕادەوەستا و سەیری دەورووبەری خۆی دەکرد. کووچە و کۆڵانەکان ئەوەندە چۆڵ و بێدەنگ بوون باوەڕ نەدەکرا باشە ئەو هەموو مەخلووقە ڕووی لە کوێ کردبوو؟ لەو دووانیوەڕۆ گەرمەدا تەنیا جریوە جریوی چۆلەکەکان و هات و چۆی جاروبارەی پشیلە و سەگەبەڕەڵڵاکان بوو، دیمەنەکەی دەهەژاند. کە گەیشتە سەر شەقام، هاڵاوی گەرمی قیرەتاوی خیابانەکە ڕوومەتی گەست. بزەیەک نیشتە سەر لێوەکانی. شەقام هەر لەوێ بوو! دڵی گەرم داهات. کتوپڕ ماشینێک بە دۆشکەیەکەوە و بەو مرۆڤە ڕیشنەوە وا لە پشتی بوو، بە پەلە بە تەنیشتیدا تێپەڕی. خاڵە مەحموود پشوویەکی درێژخایەنی گرت. پاش ئەوەی مەیدانەکەی تێپەڕاند، خۆی بەو کۆڵانەدا کرد کە بە دەستی چەپدا لە شەقام جیا دبووەوە. لێرە ئارد فرۆشییەکی لێبوو کە ئەو ساڵانی ساڵ ئاردی لێکڕیبوو، زۆربەی جارەکان بە قەرز و هەروەها بە خێریش. خاڵە مەحموود هەمیشە پارەی ئاردی ئەم مانگەی لە مانگی داهاتوودا دەدا (ئەویش ئەگەر لێیان ستاندبا). هەمیشە مانگێک لە دووا! بزەیەکی هاتێ. جاری وابوو حاجیی ئاردفرۆش خێرێکی زیادیشی پێدەکرد: یان ئاردی زیاتری دەدایە، یان بە شاگردەکەی دەگوت یەک دوو کیلۆیەک میوە یان گۆشتیشی بۆ بکڕێ و بیداتە دەستی. حاجی ئاردەکەی کە لە دە کیلۆ زیاتر نەدەبوو و لە ناو تەلیسێکی کۆنی ڕیشاڵ ڕیشاڵ دا بوو بە کۆڵە لاوازەکەیدا دەدا و بەرەو ماڵەوە دەبووەوە. تا دەگەیشتە ماڵ، لانیکەم دوو سەعاتی دەخایاند. لەم دوو کاتژمێرەدا بوو، خاڵە، ئەو دەرفەتەی پەیدا دەکرد جوان جوان لە خەڵکی و لە شار و لە شەقام بڕوانێ و، بیر لە ژیانیان و لە شێوازی بوونیان بکاتەوە. هەر لەم دوو کاتژمێرانەدا بوو کە گەیشتبووە ئەو قەناعەتە، شتێک لە ژیانی ئەم شاردا ناڕاستە، ئەویش چی بوو، نەیدەزانی!

خاڵە مەحموود بە حەپەساوی بینی دووکانەکە کراوە نیە و، بگرە لەوەیش دەچوو کە ڕۆژانی ڕۆژ بوو دەستی زەلام نەگەیشتبووە قفڵە و دەڕابەکەی. سەری نزیک کردەوەو ورد لە قوفڵەکە ڕاما. توێژاڵێکی خۆڵی لە سەر دەبینرا. خاڵ مەحموود بە ئارامی لە سەر سەککۆی بەر دووکانەکە دانیشت و پاڵی دایەوە. چەندەی خایاند، کەس نازانێ. سەیرێکی ئەم سەراوسەری کۆڵانەکەی کرد. کەس بەدەرەوە نەبوو. جیهان ئەوەندە چۆڵ و بێدەنگ بوو کە کتوپڕ ترسێکی سەیر نیشتە دڵی. بیری ژنەکەی کردەوە و ئەوەندەی تر ترسەکەی لا گەورە بووەوە. خەیاڵ: مرەوت بێ ئەو چ بکا؟ نەکا شتێکی بە سەردا بێت؟ خاڵە، لەناکاو، بێدەنگیی وەک دەعبایەکی ترسناک هاتە بەرچاوی کە لە نەبوونی ئەودا دەیتوانی بچێ و مروەت هەڵڵووشێ، بۆ هەمیشە! ئارام بە یارمەتی گۆچانەکەی هەستایەوە و بەرەو، ماڵەوە بووەوە. خاڵە، ئیستا تەنیا بیری لە ژنەکەی دەکردەوە. ئەو بە تەواوی ئاردی لەبیر چووبووەوە.

هەر بە هەمان ڕێگادا گەڕایەوە. بێگومان هێشتا بەشی ئەوەندە پەتاتە و شتی وشکە لەماڵەکەی دەست دەکەوت. تا ئەوەیش تەواو دەبێ، خودا گەورەیە. مروەت هەمیشە لە دەست پێوەگرتندا زیرەک بووە، ... یەکجار! خاڵە، بزەیەک نیشتە سەر لێوە وشکەکانی. مروەت ئەوەندە زیرەک و خەمخۆر بوو کە تەنانەت گۆچانە کۆن و سوواوەکەیشی بۆ خاوێن دەکردەوە. هەمیشە. ئاخ مروەت!
مەیدانەکەی تێپەڕاندەوە و کەوتەوە سەر ڕاستە شەقامەکە. سەرنجی چووە سەر چەند دووکانێک کە دەڕابەکانیان بە هێزی شتێکی ترسناک دەرپەڕیبووە دەرەوەو، سەر شۆستەکەیان کردبووە پاشماوەی وێرانە. خاڵە، بیری دووانی مەلایکەکان بە دەنگی هەورە تریشقە کەوتەوە. دیسان بزەیەکی هاتێ، هەرچەند ئەمجارە تاڵ، تاڵ تاڵ. ئای چەندە حەزی دەکرد هەر چی زووتر بگاتەوە ماڵەوە. قەت لە ژیانیدا ئەوەندە تاسەی مروەتی نەکردبوو. ڕوخساری هاتەوە بەرچاوی. بە هەموو چین و چرووک و زەردەڵیەکەیەوە. بە چاوە داژەنیوەکانییەوە. خواردن چییە، پەتاتە و وشکە چییە!... ئاخ هەر پێی بۆ جارێکی تر بگشتایەتەوە ماڵەوە! کتوپڕ دانیشتنی شەوانەی بەر دەرگاگەی خۆیانی لە شەوە ئەنگوستە چاوەکاندا و ڕووانینی ئاسمانی وەک نیعمەتێکی سەیر هاتە بەرچاو. خودا ئەمەی کردبوو بۆ ئەوەی ئەوان لەم دووا دووایەی تەمەندا قەدری یەکتر باشتر بزانن. خاڵە لە دڵەوە سوپاسی خودای کرد.

لەناکاو، دەنگێکی کپ، بەڵام بەهێز هاتە گوێی. ڕاوەستاو و هەر دوو دەستی خستە سەر گۆچانەکەی، گوێی هەڵخست. دەنگەگە هەتا دەهات بەهێزتر و ڕوونتر دەبووەوە. دەنگەکە لە ئاسمانەوە نزیک دەکەوتەوە. ئەمجارە وەها بەهێز کە شار یەکڕا کەوتە لەرینەوە. وەک بڵێی مەلایکەکان بە سواری شتێکی سەیرەوە، لە ئاسمانی شارەوە نزیک دەکەوتنەوە. دەنگەکە گەیشتە سەر سەری. خاڵە مەحموود تەواوی لەشی دەلەرییەوە. تەنانەت گۆچانەکەیش عەرزی نەدەگرت، کەوتە لەرەیەکی بە ئاستەم. سەری بەرز کردەوە و لە ئاسمانی ڕووانی. خەیاڵی ئەوەی ئەوەندە شانسی هەبێ بتوانێ مەلایکەکان ببینێ، لەگەڵ خۆی بردی. هەرچەندە چاویلکە کۆن و ئەستوورکەی دەرەقەتی ڕووناکیی ئاسمان نەدهات و لە گۆشەکانیدا تیشکی ئاسمانی تیا دەشکایەوە، بەڵام لە سەر سەری چاوی بەو باڵندە گەورە ئاسنینانە کەوت بێ پەروایانە تەراتێنیان دەکرد. ئەوجا دەنگی تەقە وردەکان بەرز بوونەوە. بوو بە ڕۆژی حەشر. خاڵە، قەت لە ژیانیدا ئەو هەموو دەنگەی وێکڕا و پێکەوە لە یەک کات و لە یەک شوێن دا نەبینیبوو و نەیبیستبوو.

گۆچانەکەی جوڵاند و وەڕێ کەوتەوە. دەبا هەرچی زووتر بگاتە ماڵەوە! مرەوت، مروەت بە تەنیا دەرەقەتی ئەم هەموو دەنگە نایەت! دەبێ بگاتەوە و پێی بڵێ واباشە خەیاڵی مەلایکەکان یەکجار بۆ هەمیشە لە مێشکیان دەربهاون. دەبێ پێی بڵێ مەلایکەکان تەنیا بۆ پەیغەمبەرەکان هاتوونەتە سەر زەوی و، بەس. دووپات نابێتەوە.
هێشتا چەند هەنگاوێک دوور نەکەوتبووەوە، هەمان سەیارەی بینییەوە. بەهەمان دۆشکە و نەفەرەوە، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز. نەفەرەکە تەقەی دەکرد و دەیقیڕاند. ماشینەکە، هەوڵی دەدا زوو زوو شوێن بگۆرێ. جاری وابوو دووکەڵ لە تەگەرەکانی بەرزدەبووەوە، لە گەڵ تەپ و تۆزی ژێری تێکەڵ دەبوو و نیوەی پەیکەری ماشینە چڵکەن و بە قوڕ سواخدراوەکەی دادەپۆشی. خاڵە دیسان وەڕێ کەوتەوە. دەبا هەرچی زووتر بگاتەوە ماڵەوە، بگاتەوە شیوە پڕ دڕک و جۆگە گەنیوەکە، بگاتەوە شوێنی زبڵ و سەگەبەڕەڵلاکان و ئەو دەوەنانەی وا هەتیوە بەڕەڵڵاکان خۆیان تێدا بە منداڵەکانەوە دەنووسان. تا تووانی تینی دایە هەنگاوەکانی. بەڵام قاچەکان خاوەنی بڕیاری خۆیان بوون، نەدەهاتن، ڕێگایان نەدەکرد. لەتری دا و دەمەوڕوو کەوتە سەر زەوی. بە خۆشییەوە چونکە چاویلکەکەی بە پەتێکەوە بە پشت سەرییەوە گرێ درابوو، نەفڕی و لێی نەشکا. هەر چۆنێ بوو هەستایەوە. ئیستا ئیتر دەنگەکان، دەنگی تریشی پێ زیاد ببوو. تەقینەوە سامناکەکان لە پشت سەریەوە، شەقامی گڕ تێبەردا و سووتاندی. پەیتا پەیتا. ئەو ئەگەرچی پشتی لە دیمەنەکە بوو، بەڵام شۆقی گڕەکەی لە سەر قەراخ چاویلکەکەی بینی. وەک جەهەننەم. بیری کردەوە ڕەنگە مەلایکەکان لەم سەردەمەدا تەنیا بۆ پیشاندانی دیمەنێک لە جەهەننەمە سەردانی زەوی دەکەن. بۆ ئەوەی بیری مرۆڤ بێننەوە کە ژیان هەر ئەم هاتوچۆ و قەرەباڵغییەی ناو شەقام و کۆڵانەکان نیە.

خاڵە چەند هەنگاوی تر ڕۆیشت و ئەمجارە بێ ئەوەی لاقەکانی پاڵی پێوە بنێن و بە زەویدا بدەن، بۆ خۆی ئارام کەوتە سەرچۆک و بەلادا هات! لای سەیر بوو. شتێک هەموو جەستەی سڕ کرد. وەها سڕ، کە لە ماوەیەکی کورتدا هەستی کرد چیتر جەستەی هی خۆی نیە. وەک بڵێی مەلایکەکان بە دەستی گڕ لێیان ستاندبێتەوە. هەوڵیدا دەست بباتەوە بۆ گۆچانەکەی کە کەمێک لەو لاترەوە کەوتبوو. هەر ئەوەندی دەستی بگشتایە، هەڵدەستایەوە و دەگەڕایەوە لای مروەت. ئای مروەت! بەڵام دەستی لە دووای یەک دوو جوڵەی بە ئاستەم، ڕاوەستا. ئەویش لەگەڵی نەدەهات و یارمەتی نەدەا. جیهان لە ناو جەهەننەمدا ببووە بەستەڵەک.
لە کاتێکدا جۆگەیەکی سوور لە پشتییەوە، ڕێک لە سەر سێ بەنەیەوە دەڕژایە سەر شۆستەکە و ڕێچکەی دەبەست، خاڵە هەستی کرد ئەو شتەی وا گەلێک جار لە سەر ئەم شارە بیری لێکردبووەوە، سەرئەنجام بینیبوویەوە، ئەو شتەی وا لە ژیانی ئەم شارەدا ناڕاست بوو، یەکجار ناڕاست.
لە کاتێکدا بزەیەکی تاڵ لێوە چرچ و پیرەکانی گەست و تەزوویەکی بە گۆشتە سپی و بێ خوێنەکانیدا هێنا، بۆ دوواجار لەو ڕاستە شەقامەی ڕووانی کە ئەوەندەی نەمابوو بگاتە ئەو کۆڵانە وا دەگەیشتەوە ماڵێ، ... لای مروەت، ئاخ مروەت![1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは248表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 04-07-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 05-07-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 04-07-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは248表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.1120 KB 04-07-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 522,052
画像 105,634
書籍 19,663
関連ファイル 98,519
Video 1,420
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - その他 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.578 秒(秒) !