ئاردی باش لە ماڵی ساحێبیەوە دەرئەچێ.
ئاردی باش لە ماڵی خاوەنییەوە دەردەچێ.
مەبەست لە کەسی باشە، لەناو خێزان و بنەماڵەدا کە دەبنە مایەی ناوداریی و ناوبانگ بۆ خێزانەکانیان، کەسی باش لەناو خێزانی بە کەلتوور و خاوەن دابوونەریتی باشەوە پەروەردەبێت. لەدواتردا کەڵکی خۆیی و کۆمەڵگەکەی دەبێت. [1]