نانەواخانەی #ئیسکان#
سەرەتای کردنەوەی ئەم نانەوخانەیە لە گەڕەکی ئیسکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکان، کە دەسپێکی کارکردن تیایدا(ساڵح، ئەلیاس هەویر شێل و عەلی) نانی پێوە ئەدا و عومەر ئاغا، عوسمان ئاغاش لەوێ هەویر شێل و شەلاح بوون، پاشان (وەستا نوری و وەستا قادر) نانەوخانەکەیان هەڵگرتەوە، هەردوو خوالێخۆشبوو (شەهید بەکر، کاروانی حەلاو)ماوەیەک لەوێ شەلاح بوون.
پاشان کۆمەڵێک لە کوڕانی گەڕەک ناو بەناو ساڵانێک یەک بەدوای یەک کاریان تێدا کردووە
وەک بەڕێزان (هەردووبرا هێرش و شیروان سەعەمار، محەمەد چاوشین و کەمالی برای، شێخ تەیبی کوڕی سەید ساڵح، نوری مەلا عەلی، ڕەفعەت ئەبوبەکر، بەختیار ئیبراهیم، ئاواتی باجی حەلیم ✔ هێرش ئیبراهیم ژاژڵەیی، ئاسۆی شەلاح، عیزەدین و ساڵح هەردوو کوڕی وەستا قادر، ئازاد پێنجوێنی، حسێنی مروور، ئازادی باجی مەعبووب، خوالێخۆشبوو بەهادین تۆفیق ناسراو بە مامی، فریادی ژن برای وەستا نوری محەمەد عومەر ژاژڵەیی)
ئەم نانەوخانەیە لە دوو بەش پێک هاتبوو ڕاست و چەپ
بە محاجەرەی ئاسن جیاکرابۆوە دەستە ڕاست سەرەی ژنان بوو دەستە چەپ سەرەی پیاوان بوو
لەم ساڵانەی دوایشدا کرمانجی کوڕی وەستا نوری و یوسفی حاجی محەمەدی پێنجوێنی ماوەیەک بەڕێوەیان برد.[1]