ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,670
画像 105,766
書籍 19,401
関連ファイル 97,512
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
نیوە چڵ
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیوە چڵ

نیوە چڵ
نیوە چڵ
#ڕەسوڵ سوڵتانی#

کتێبەکەی فڕێ دایە سەر مێزەکەی پێش خۆی. دەستی برد بۆ پەرداخە چایەکە. نیوە بوو. سارد ببۆوە. چیرۆکەکەشی هەر نیوە کردبوو. سێ، چوار ڕۆمانی نیوەچڵی لە پێش خۆی دانابوو. تاقەتی تەواوکردنی هیچ شتێکی نەبوو. گوتی، هەر شتێکی تەواوی بکەی، وەک ئەوە وایە کوشتبێتت. خۆی لەبەر یەک کێشاوە و باوێشکێکی دا. شنەبایەک لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورێ و پەردەکەی دەجووڵاند. ئەو هەروا لەجێی خۆی دانیشتبوو. دوودڵ بوو ئاخۆ چیرۆکەکە تەواو بکات یان نا. یەکەم چیرۆکی کتێبەکەی خوێندبووەوە و حەزی لێ بوو ئەو چیرۆکە خۆی نووسیبای. گوتی: حەسوودی تەنیا لەو کاتانەدا شتێکی باشە. چیرۆکی دووهەمی بەنیوەچڵی بەجێ هێشت و نیوە چایەکەی هەروا بە ساردی خواردەوە و هەستا چووە دەرێ. دوو دڵ بوو بچێ یان نەچێ. زۆر پیس خووی پێوە گرتبوو. سەرەتا وا نەبوو. ئەوەندە هێمن و لەسەرخۆ دەستی پێ کرد، کە ئاوڕی داوە هەتا قوڕقوڕۆچکەی ڕۆچووبوو. ئەو دەمی هاموشۆی مزگەوتی دەکرد، لە مەلای بیستبوو کە کوفر وەک ڕۆیشتنی مێروولەیەک وایە لە شەوێکی تاریکی ئەنگوستەچاودا کە بەسەر بەردێکی ڕەش دا بڕوات. گوتی، ئاوەڵڵا ئەو دەردە لەو مێروولەیە دەچێ، هەستی پێ ناکەیت هەتا هەموو گیانت دانەگرێ.
ئێستا ئەوە پتر لە مانگێکە نە دیتوویەتی و نە گوێی لە دەنگیشی بووە. لە ڕادیۆوە گوێی لە کارەساتێک ببوو. بەڵام هەواڵەکان ناوی ڕاستەقینەی کوژراوەکەیان نەدرکاندبوو. تەنانەت پیاوکوژەکەشیان لەقاو نەدابوو. هەر ئەوەندە گوتبوویان: دوێنێ شەوێ پیاوێک بە ناوی س.ج هەژدە فیشەکی لە سەری ژنەکەی خۆی داوە. ئیتر لەو ڕۆژەوە کە تەلەفۆنی ئەوی بۆ نەهاتووە، هەر پێی وایە ئەوە کوژراوە. خۆ ناشوێرێ بەلای ماڵیان دا بچێ. قەول وابوو ئەم ڕۆمانەی خۆی بەناوی ئەو بڵاو بکاتەوە. بەتایبەتی کە بەشێکی زۆری بەسەرهاتەکەی خۆیانی تێدا بوو. پێی گوتبوو، ئەم ڕۆمانەت بڵاو بکەیتەوە، هەردووکمان تێدا دەچین. بەڵام چش، با تێدا بچین، چییە. هەردووکیان چاویان لە چاوی یەکتر بڕیبوو و زەردەخەنەیەکیان نیشتبوووە سەر لێو.
یەکەم جار کە چاوی پێی کەوتبوو، لە دووکانێکی جلوبەرگ فرۆشتن دا بوو. ژنە جزدانەکەی لەسەر مێزەکە لەبیر دەچێت و کوڕێک دەیەوێ دەستی بداتێ، کەچی ئەو لێی دەستێنێتەوە و دەکەوێتە شوێن ژنەکە بەشکم بیگاتێ و جزدانەکەی بداتەوە. کە لە مۆڵەکە دەچێتە دەرێ، سەیر دەکا لە ئاپۆرای خەڵکەکەدا بزر بووە و ڕۆیشتووە. کە نایدۆزێتەوە، هەر لەوێ ڕادەوەستێ، بەو هیوایەی ژنە بۆ جزدانەکەی بگەڕێتەوە. سەعاتێکی زیاتر پێ دەچێ و ژنە بە پەشۆکاوی لە سەیارەیەکی بەرز دادەبەزێ. بەر لەوەی ژنە بگاتە بەر دەرگاکە، ئەو بە پیرییەوە دەچێ و دەڵێ: ببوورە خاتوون، ئەم جزدانە هیی جەنابتە، لەبیرت چووبوو. ژنە زۆری پێ خۆش دەبێ. ئەو پێی دەڵێ، پارەی نێو جزدانەکەت ورد بژمێرە تکایە، تا لێرەی. ژنە دەڵێ، نایەوێ، بەڵام پێویستە شیرینییەک، دیارییەکت بدەمێ و ئەویش هەر لێی قەبووڵ ناکا. ئیتر ژنە ژمارەی تەلەفۆنەکەی خۆی بۆ بەجێ دەهێڵێت و دەڵێ، هەر ئیشێکت بە ئێمە هەبوو، لە هەر شوێنێک دەتوانین یارمەتیت بدەین. پاش ڕۆیشتنی ژنەکە، بیر لەو قسەیەی دەکاتەوە. ئێمە. ئێمە یانی کێ؟ بۆ ئەوان کێن؟ جا من چ کارێکم بەوان دەبێ؟ ئەو شەوە پاش ئەوەی ناتوانێ تەنانەت ژێرکراسێکیش بکڕێ، دەچێتەوە ماڵەوە. هەر ئەم خانووەی وا ئێستا لێی هاتە دەرێ.
گوتی، ئەگەر (یەکە)م لە مۆبایلەکەم کردەوە، هەر وا تەلەفۆنێکی بۆ دەکەم، بزانم کێیە. هەر وا. منیش وەک هەموو نووسەرێکی دیکە فزوولم. حەز دەکەم سەر بە هەموو کونێک دا بکەم. بەڵام زۆری پێ چوو هەتا توانیی یەکەیەک بۆ مۆبایلەکەی بکڕێ و هەلی تەلەفۆنێکی بۆ بڕەخسێت. ئەو ڕۆژە پارەی چاپبوونی سێ وتاریان بۆ ناردبوو. ئەویش بەر لە هەموو شتێک گوتبووی، با جارێ بچم نانێکی باشی لێ بخۆم، دواییش تەلەفۆنەکەم پڕ دەکەمەوە و تەلەفۆنێکی بۆ دەکەم. دەمێک بوو حەزی لێ بوو بچێتە ئەو خواردنگە گەورەیەی هەمووان تاریفی تاموچێژی خواردنەکانیان دەکرد. کە وەژوور کەوت و گارسۆن بەپیرییەوە هاتن، سەری سووڕ ما، چما جێگە هەیە لێی دانیشێ. ڕێگەیان نیشان دا و بردیانە سەر مێزێک. سەیری کرد هەر ئەو بەتەنیا دانیشتووە. ئەوانی دیکە هەمووان دووکەس و سێ و چوار و پتریش... شوێنی بەتاڵی لێ نەمابوو. دانیشت و خەیاڵ هەڵیگرت. لەو دەمەدا دەنگێکی ناسک گوتی: ببوورە برا، دەکرێ لێرە دانیشم؟ پێی بە عەرزەوە وشک بوو، ئەوە خۆ هەر ئەو ژنەیە وا قەول وابوو تەلەفۆنێکی بۆ بکەمەوە. فەرموو دادە گیان، فەرموو. بەڵام خۆی لێ نەناس کرد. کەچی ژنە گوتی، ئەرێ کاکە تۆ نەبووی جزدانەکەمت ڕاگرتبوو تا بۆی هاتمەوە؟ ناسییەوە. گوتی باشت ناسیمەوە. لە نێو قسەکانیان دا گوتی، بۆیە تا ئێستا تەلەفۆنم بۆت نەکردووە، گوتم، نەکا پێت وابێ شتێکی گەورەم کردووە. دوای ئەوەش، هیچ گرفتێکی وام نەبووە، پێویستیم بە گەورەیی و هاوکاریتان بێت. ئەو شەوە پێکەوە نانەکەیان خوارد. ژنە بۆی گێڕاوە، کە هەموو شەوێ دێتە ئەم خواردنگەیە. دوای نانخواردنەکەش ژنە کە زانیبووی ئەو سەیارەی پێ نییە، گوتبووی، خۆم دەتگەیەنمەوە ماڵەوەت. لە ڕێگایە ژنە یەک پشوو قسەی بۆ کردبوو. گوتبووی، مێردەکەم، کابرایەکی ناوبەدەرەوەیە. ناوەکەیت پێ ناڵێم. پۆست و پلەیەکی زۆر بەرزیشی هەیە. باش نییە بزانی چ کارەیە. هەر ئەوەندە دەڵێم، من لە هیچم کەم نییە.
ژنە ئەو شەوە بە وردی باسی مێردەکەی بۆ کردبوو. کە چۆن لە حوکمەتەکەی پێشوودا هەموو شەوێ ماڵەکەی بووەتە مۆڵگە و مەکۆی ئەو پیاوانەی سەری سەد پیاویان بە دینارێک دەفرۆشت. چۆن بە دەم خواردنەوەی ڤۆدکا و وێسکییەوە قاقایان کێشابوو و باسی چۆنێتیی ئەشکەنجەدانی پێشمەرگەیەکیان دەکرد و چۆن لە سەرەمەرگ دا هەردوو چاویان دەرهێنابوو. گوتبووی، ئەو شەوە حەزم دەکرد ژەهرێک بکەمە خواردنەکەیانەوە و هەمووان بمرن، بەڵام هەرچی کردم نەمدەزانی دواتر چیم بەسەر دێ. بەتایبەتی کە باسی ئەو کچە کوردەیان دەکرد وا بە هەشت کەسان لاقەیان کردبوو و دواتر دابوویانە دەست هەموو بەندییەکان.
ئەویش گوتبووی، ئەو شتانەم بۆ بگێڕەوە، دەمەوێ بیانکەمە چیرۆکێک. قەولت پێ دەدەم نە ناوی خۆت دێنم و نە ناوی مێردەکەشت. من چیرۆکنووسم. پێویست ناکا لەو گێڕانەوانەدا ناوی کەس بێنم. ئیتر ژنە کە بیستبووی ئەم چیرۆکنووسە، یەکسەر پرێسکەی دڵی خۆی بۆ کردبۆوە. گوتبووی:
پاش ئەوەی حوکمەتەکەش نەما، ئێمە ترسمان لێ نیشت و گوتمان، تەواو، تۆڵەمان لێ دەکرێتەوە. ماوەی دوو ساڵان خۆمان بزر کرد. دواتر لە هەرا و پشێوییەکەدا هاتینەوە و خۆمان خستە ماڵی خزمێکمانەوە و تکای بۆ کردین. باش بوو وا ڕێکەوت لە تەپوتۆزەکەدا شتەکان دیزەبەدەرخۆنە کران. بەڵام من ئەو ڕۆژانەم هەرگیز لەبیر ناچێتەوە. ئێستاش کە مێردەکەم وا پۆستەکەی بەرزە، هەر ئاگای لە من نییە. مانگێ جارێک لەگەڵ سکرتێرەکەیدا سەفەری خاریج دەکا. سکرتێرەکەی کچۆڵەیەکی هەژدە ساڵانەیە، کە دێتەوەش دیسان خۆی بە کاروبارانەوە سەرقاڵ دەکا و بە منیش دەڵێ، لە چیت کەمە؟ چیت دەوێ بۆتی دەکەم و بڕۆ چیت پێ خۆشە بیکڕە. مێردەکەم پێی وایە هەموو شتێک هەر زێڕ و جلوبەرگە بۆ ژن.
دوو مانگ بوو هەروا هاموشۆی دەکرد. شەوانە لەگەڵ خۆی دەیبردەوە ماڵەوە. بە دەرگاکەی پشتەوەیاندا دەیبردە ژوورێ. دەیگوت، دەرگاکەی پێشەوەمان کامێرای لەسەرە. ئاگات لێ بێ بە ڕۆژ نەیە ئەم دەوروبەرە، نەکا چەکدارەکان، ئەوانەی مێردەکەم دەپارێزن بت بینن. یەکەم جار کە چووبووە ماڵەکەیان، سەعاتێک هەر سەیری دارودیواری ناوەوەی خانووەکەی کردبوو. گوتبووی، حەز دەکەم ئیجازەم بدەی سەرێک بە هەموو ژوورەکان دا بکەم. ئاخر من نووسەرم و حەزم لە فزوولییە. کە لەسەر تەختی خەوەکە ڕاکشابوو، تەزوویەک لە گیانی گەڕابوو. ژنە هەستی پێ کردبوو. گوتبووی، وەڵا خەوی سەر ئەم تەختەخەوانە زۆر خۆشە، بەڵام ئاخر پیاو لەسەر تەختەخەوی ئاوا بنوێ، بڵێی ئیتر بتوانێ چیرۆک بنووسێ؟ شەوانە چیرۆکەکانی خۆی بۆ دەخوێندەوە. سەرەتاکان، ژنە نەیدەهێشت دەست بۆ کتێب بەرێ. دەیگوت، من تاقەتی کتێب و شتم نییە. بەڵام حەفتەیەک دواتر، وردە وردە وای خوو بە چیرۆک و ڕۆمانەکانەوە گرتبوو، دەتگوت لە منداڵییەوە خەریکی خوێندنەوەیە. ئەمجارەیان ئەو کتێبەکەی لێ وەردەگرت و دەیگوت، بێنە با من بۆتی بخوێنمەوە. لەو ماوەیەدا دوو کتێبی خۆی چاپ ببوون. لە یەکیان دا باسی بەسەرهاتەکەی خۆی کردبوو. ژنە ترسابوو و گوتبووی: بۆ وات کردووە؟ نەکا خوێندەوارێک بیخوێنێتەوە و لە ڕۆژنامەیەک دا شتێکی لەسەر بنووسێ. هەر خێراش دڵخۆشیی دابۆوە و گوتبووی: کوڕە دەی، خۆ ئەوانەی ئێمە کتێب و شت ناخوێننەوە. دەڵێن هەرچی پارەی پێوە نەبێ پووشێک ناهێنێ.
وەبیری هاتەوە شەوێکیان، لە گەرمەی باوەشیدا، ژنە دەستی کردبوو بە گریان. ئەویش گوتبووی، چییە؟ خۆ بە زۆری نەهاتووم، خۆت منت فێری ئێرە کردووە. ژنە گوتبووی: ئەوە دەڵێی چی، من بیر لە شتێکی دیکە دەکەمەوە. بڕوات بێ من سووک نیم. من سۆزانی نیم. خۆشمم زۆر خۆش دەوێ. بەڵام چ بکەم، مێردەکەم ئەوەندەی لە وڵاتانە و لەوێ خۆش ڕایدەبوێرێ، کە دێتەوە ئێرەیش ئەوە لەبەر سکرتێرەکەی ئاگای لە من نییە.
ئێوارەیەکیان، وایان دانابوو پێکەوە بچنە پارکەکەی دەرەوەی شار. زۆریش دەترسان نەکا یەکێک پێکەوە بیانبینێ. دوو دڵ بوون بچن یان نەچن. ژنە گوتبووی: بمان بینن، هەردووکمان تێ دا دەچین. ئەویش لە وەڵام دا گوتبووی، من هیچم نییە لەدەستی بدەم. ئەو ئێوارەیە زۆر چاوەڕوان ببوو. هەر نەهاتبوو. تەلەفۆنیشی بۆ نەکردبوو. لە چاوەڕوانیی هاتنیدا زیاتر لە سەد جاران ئەمسەرئەوسەری شەقامەکەی کردبوو. ئیتر کە هیوا بڕاو ببوو، گەڕابۆوە ژوورەکەی خۆی و گوێی لە دەنگی ڕادیۆکە دەبێ و هەواڵی کوژرانی ژنێک دەخوێنێتەوە. ژنێک کە پیاوەکەی کوشتوویەتی. سبەینێ ڕۆژنامەکان بە وردی بەدوای باسەکەدا چووبوون. بەڵام کابرا گوتبووی، وردەکاریی ئەم ڕووداوە لە هەر ڕۆژنامە و ڕادیو و تڕەماشێک بڵاو بێتەوە، چاوی دەردێنم. ئیتر بێدەنگەی لێ کرابوو.
لە پاش ئەوە، تاقەتی تەواوکردنی هیچ شتێکی نەما. هەرچی دەکەوتە بەردەستی، بە نیوەچڵی بەجێی دەهێشت و پێی وابوو، تەواوکردنی هەر شتێک، واتە کوشتنی ئەو شتە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは283表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 19-07-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 20-07-2022
最近の( ئاراس ئیلنجاغی )によって更新この商品: 19-07-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは283表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,670
画像 105,766
書籍 19,401
関連ファイル 97,512
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.282 秒(秒) !