ناو: جەمیل
ناوی باوک: محەمەد قادر
نازناو: جەمیل سنجاوی
جەمیل سنجاوی- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (جەمیل محەمەد قادر) ە، ساڵی 1964 لە شارۆچکەی #مەخموور#ی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین، مێژووی دەسپێکی هونەریی ساڵی 1986،
بەرهەمەکانی: (1986ئاهەنگی خانەی مامۆستایان لەگەڵ تیپی خانەی مامۆستایانی هەولێر) (1986-1987 بەرنامەی کۆلکە زێڕینە ی تەلەفزیۆنی کەرکووک لەگەڵ تیپی خانەی مامۆستایانی هەولێر) (1987بەرهەمی تیپی مۆسیقای قەرەچووغ وەک میوزیکژەن و ئاوازدانەر) (1988ساڵیادی هونەرمەند تایەر تۆفیق لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (1989هونەرمەند ئەحمەد زەمانە لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (1990بەرنامەی کۆلکە زێڕینە ی تەلەفزیۆنی کەرکووک لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەخموور لە مەخموور هۆڵی ئامادەیی پیشەسازی وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (1991دانانی مۆسیقای فیلمی ئازارەکانی کورد) (1991/11/1 ساڵیادی هونەرمەندی تایەر تۆفیق لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (1992بەرهەمی تیپی مۆسیقای قەرەچووغ وەک میوزیکژەن و ئاوازدانەر و ئامادەکار) (1993لاوکی- لێ لێ سوارۆ- تیکستی خالید جوتیاروتنی ئەحمەد زەمانە مۆسیقای جەمیل سنجاوی) (1993فیستفاڵی بارزانی نەمر لە هۆڵی میدیا لە هەولێر وەک میوزیکژەن و سەرۆکی تیپ) (1994یادی هەڵەبجەی شەهید تیپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان/لقی هەولێر وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن و ئاوازدانەر) (1994فیستفاڵی گۆرانی ڕاپەڕین تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە هەولێر وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن و ئامادەکار لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد – لقی هەولێر) (1995فیستفاڵی گۆرانی و مۆسیقا وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هۆڵی میدیا لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان وەک سەرۆکی تیپ و ئامادەکار و میوزیکژەن) (1995مارشی سەربەخۆیی وەک ئاوازدانەر) (1995لاوکی- لێ نازێ- بۆ هونەرمەند ئەحمەد زەمانە وەک میوزیکژەن) (1996/6/24 ئاهەنگی 24 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان/لقی هەولێر لە هۆڵی میدیا هەولێر وەک سەرۆکی تیپ و ئاوازدانەر و ئامادەکار) (دانانی مۆسیقای فیلمی- ڕەشەبای مەرگ لە نووسین و دەرهێنانی کەریم بایز) (یادی هەڵەبجەی شەهید وەزارەتی ڕۆشنبیری لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان) لە هۆڵی میدیا وەک سەرۆکی تیپ و ئاوازدانەر و میوزیکژەن) (1997تۆمارکردنی دوو گۆرانی بۆ هونەرمەند ئەحمەد زەمانە وەک ئامادەکار و میوزیکژەن) (1997دانانی ئاوازی گۆرانی- جێم مەهێڵە- بۆ هونەرمەند کامەران ساڵح لە هۆنراوەی ڕۆستەم باجەلان) (1998/10/1 ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا- وەزارەتی ڕۆشنبیری- لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- مەڵبەندی گشتیی هەولێر لە هۆڵی ڕۆشنبیری) (رۆژانی 1998/7/15-14 یادی 26 ساڵەی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- مەڵبەندی گشتیی هەولێر لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر وەک سەرۆکی تیپ و ئامادەکار و میوزیکژەن) (1998تۆمارکردنی کۆمەڵێک گۆرانی و مۆسیقا بۆ بەرنامەی مافی منداڵ لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی د. کەریم شەریف قەرەچەتانی بۆ کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکانی کوردستان وەک ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ئامادەکار) (1999گۆرانی- هەر ساتێ- هۆنراوەی فاروق هەژار و ئامادەکردنی میوزیک جەمال جەمیل وتنی خۆشەوی عەزیز وەک ئاوازدانەر و میوزیکژەن) (2000یادی دەمەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی هەرێم لەگەڵ تیپی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- مەڵبەندی گشتیی هەولێر وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (دانانی مۆسیقای زنجیرە درامای هەڵچوون) (دانانی مۆسیقای زنجیرە درامای ڕەجەبی دەرگەوان) (گۆرانی ئایینی- پاڕانەوە- بۆ هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان وەک ئاوازدانەر و میوزیکژەن) (2004ئاهەنگی 32 ساڵەی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی – مەڵبەندی گشتیی هەولێر لە کۆشکی هونەر) (2005ئاهەنگی 33 ساڵەی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی – مەڵبەندی گشتیی هەولێر) لە کۆشکی هونەر) (ئاهەنگی 3 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ لە هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (2006ئاهەنگی 3 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ لە هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (2007ئاهەنگی 4 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ لە هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (2008ئاهەنگی 5 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکانی مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن) (2008گۆرانی- دڵە ڕۆیشتی- بۆ جەبار حەسەن) (2009ئاهەنگی 6 ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ لەگەڵ تیپی مۆسیقای قەرەچووغ لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکانی مەخموور وەک سەرۆکی تیپ و میوزیکژەن.).[1]