چەرمی خاوە، لە ئاوم ناوە، قەت نەتواوە
مەشکە لە پێستی بزن، گوێرەکە یان گا درووست دەکرێ ، مەشکەکە ئەگەر بەکارنەیەت ڕەق دەبێت و دەخرێتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی نەرم بێتەوە، ئاشکراشە چەرم بە ئاو نەرم دەبێتەوە، واتە: مەشکە ڕەقەکەم خسووەتە ناو ئاو، بۆ ئەوەی نەرم بێتەوە و بەکاری بێنم. وەڵام (مەشکە) . [1]