دەفڕێ باڵی نییە، دەتەنێ ژن نییە، سجن دەکا حوکمەت نییە
جاڵجاڵۆکە: زیندەوەرێکی بچووکی بێباڵە، لە سوچ و قوژبنی ماڵاندا، بە لیکێکی باریک داو دەتەنێ و خۆی هەڵدەواسێ ، لە مەتەڵەکەدا بەپیشەیەکی ژنان چووێنراوە کە چنینە، داوی چنراوی جاڵجاڵۆکە، بۆ ئەوەیە زیندەوەرۆچکەی بچووکی پێوەببێ، هەرچیشی پێوەببێ بەرنابێ و دەبێتە خۆراکی جاڵجاڵۆکەکە، لە مەتەڵەکەدا، بە سجن باس کراوە. وەڵام (جاڵجاڵۆکە) . [1]