دەرخۆنە دەرخۆنە، شەق لە قونە، هەمووی ڕۆنە
گەرمیان و کوێستانی گوندییەکان و بە خێوکردنی مەڕ و ماڵات، بە شێک لە شێوەی ژیانیی کوردی پێکهێناوە، بۆیە کورد لە مێژەوە ئاشنایەتی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکاندا پەیداکردووە و بەباشی شارەزایان بوو، مەبەستی مەتەڵەکە دووگی مەڕە کە وەک دەرخۆنەی ڕۆن وایە و هەمووی چەورە، شەق لە قۆنە واتە: مەڕەکە دەڕوات، دووگەکەی دەلەرێتەوە. وەڵام (دووگی مەڕ) . [1]