دادگای باڵای هەرێمی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو بۆ ئەندامێکی داعش بە ڕەچەڵک ئەڵمانی بەناوی (جەلدە) دەرکرد، کە بەشدار بووە لە تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە ئێزیدییەکان لە ئێراق و سووریا.
بڕیارەکەی دادگا لە چوارشەممە 28-07-2022 دەرکراوە و ئەندامەکەی داعشی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی تۆمەتبار کردووە، بەهۆی بە کۆیلەکردن و دەستدرێژیکردن بۆ سەر ئافرەتێکی ئێزیدی گەنج بەناوی (م) .
جێی وتنە، ئەمە دووەم دادگاییکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشە لە ئەڵمانیا کە پەیوەندی بە کۆمەڵکوژیی دژ بە پێکهاتەی ئێزیدی لە ئێراق و سووریاوە هەیە. [1]