ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,508
画像 105,504
書籍 19,430
関連ファイル 97,454
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
من مەلالەم
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من مەلالەم

من مەلالەم
من مەلالەم
#شەماڵ بارەوانی#

من (مەلالەم) ناونیشانی ئەو کتێبەیە کە لەلایان ژنە ڕۆژنامەنووسی بەریتانی (کریستینا لامپ) بەهاوکاری مەلالایوسفزای نووسراوەو لەپێشەکیەک و خاتمە و لە پێنج بەش پێک دێت، لەژێر ناوەکانی:پێش تاڵیبان، هەرێمی مەرگ، سێ کچ و سێ فیشەک، لەنێوان ژیان و مردن، ژیانێکی تر. ئەو کتێبە ناوازەیە، بەپێی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) کۆپیە ئینگلیزیەکەی لەکاتی دەرچونیدا ژمارە پێوانە دەشکێنێت و پڕفرۆشترین تۆمار دەکات.

من مەلالەم
باس لەچیرۆکی تراژیدیای ژیانی مەلالە و هەزاران کچ و ژی تری هەرێمی سوات کە ناوچەیەکی شاخاوی و هاوسنووری ئەفگانستانە و مەملەکەتی قەبیلەی پەشتونەکانە) لە پاکستان و ژیانی دۆزەخیانەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەکات، لەژێر هەیمەنە و هەژموونی بیری ڕەگەزپەرستی پیاو سالارانە و ئیسلامگەرایانە و خێڵگەرایانەی بزووتنەوەی (تاڵیبان)ی توندئاژۆو فەندەمێنتالیست، باس لە ڕووداوی تەقەکردن و هەوڵی کوشتنی مەلالا و هاوڕێکانی دەکات، لەناوەڕاستی ڕۆژی سێشەممە، 9ی ئۆکتۆبەری ساڵی2012، لەلایان چەکدارێکی چەتەی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، لەڕێگەی قوتابخانە دەستڕێژی گوللە لەمەلالا دەکرێت و دوو گولە بەر شادیە و کایناتی هاوڕێی و دانەیەکیش بەر سەری مەلالا دەکەوێت، وەلێ ئەوان نامرن و پەرچو ئاسا لێی دەردەچن و گوللەی تاریکپەرستەکان خەجاڵەت و بێ ئاکام و بێ ئەنجام دەبێت.

من مەلالەم
باس لەدۆزەخی ژیان دەکات لەسایەی حوکمی بزووتنەوەی تاڵیبان، بزووتنەوەیەکی کۆنەخواز و سەرلێشێواو، بزووتنەوەیەک دژی ئەدەب، هونەر، مۆسیقا، شانۆ، سینەما، فەلسەفە و هەموو جوانیەکی ژیان، بزووتەوەیەک دەیەوێت شەمەندەفەری ژیان هەزاران ساڵ بگەڕێنێتەوە دواوە، کچەکان لەخوێندن بێ بەشکات، درەختی ئازادی ببڕێتەوە، مافەکانی ژن لەسێدارە بدات، هۆڤانەترین شێوە بەپاساوی شەرەف و بەرگریکردن لەدۆگما داخراو و نامرۆڤانەکەی خۆیان، مرۆڤ بەردباران بکەن، خەڵک بەزۆر ناچاری یەک جۆر لەپۆشینی جل و بەرگ و سەپاندنی یەک بیروباوەڕ و ئایین و مەزهەب و شێوازی دیاریکراوی بەزۆر سەپێندراوی ژیان بکەن، هەموو ئایین و دەنگ و ڕەنگەکانی تر، هەموو جیاوازی و شێوازەکانی تر، بسڕنەوە و ژیان لەبۆتەی ئایدیۆلۆژیایەکی فاشیانە و پاتریارکیانە و ئیسلامگەرایانەی خۆیان لەقاڵب بدەن و کەسایەتی ژن تیرۆر بکەن و مرۆڤ بوونی مرۆڤەکان دەست بەسەر دابگرن و پەیکەری بوداکان بتەقێننەوە و ژن لەناو تەڵبەندی چوار دیواری ماڵەوەدا زیندانی بکەن و ڕیگەی کارکردن و هاتنەدەرەوە و بەژداری کردنی بنیانتانی شارستانیەت و ئاوەدانکردنی ژیان و جوانترکردنی بوونیان لێ بگرن و ئەرک و ڕۆڵیان تەنها لەخزمەت کردنی پیاو و وەچەخستنەوە و بەخێوکردنی منداڵ و سێکس و بەکەنیزە کردن کورتکەنەوە!

تاڵیبان ئەو بزووتنەوەیەی بەئەندێشە لەسەدەکانی ناوەڕاست و لەدەرەوەی مێژوون و ژیان لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتە تیوکراتەکەیان، ئەوپەڕی پاشەکشێ دەکات و ئەقڵانیەت و مەدەنیەت بارگەیان تێکدەنێن و لەو دەوڵەتە دینیەی تاڵیبان باردەکەن و ون دەبن، ئیتر ئیرهاب و توندوتیژی و ناسەقامگیری و خوڕافە دەست بەسەر دۆخەکە دادەگرن و وڵات دەبێت بە گۆڕەپانی ڕەجم کردن و گوللەبارانکردن و ژن کوشتن و بێ سەرو شنوێنکردنی مرۆڤەکان و پاکستان دەبێت بەجەهلستان.

من مەلالەم
چیرۆکی ژیانی ئەو کچەیە کە ڕووبەڕووی تیرۆر وەستایەوە و گوللەی تاریک بینان نەیتوانی مێشکێت پپرژێنێت و پەردەی ڕۆحی ببڕێت، گوللەیەک کردی بە ئەستێرەیەکی جیهانی و ئایکۆنی ئازادی و سمبولی فێمێنیزم بوون و وەرگری خەڵاتی نۆبل.

ئەو کچەی لە جوگرافیایەکی دوورە دەست و شوێنێکی نادیار و دێیەکی بچوکی دابڕاو لەدنیا و لەکەسێکی نەناسراو لەپەراوێزی بێ نازی و فەرامۆشییەوە، بوو بە جێگەی گرنگی و سەرنجی هەموان و توانی ببێتە ناوێکی جیهانی و ناوی ببێتەمانشێتی هەواڵە جیهانیەکان و بکەوێتە سەر ڕووپەڕی ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان لەسەرتاسەری جیهانیان و بگات بە کۆشکی نەتەوەیەکگرتووەکان و شارە شارستانیەتەکانی نیویۆرک لە ئەمریکا و بێرمنگهام لەئینگلتەرا.

ئەو کچەی نەمرد، تابژیت و بە ئیسلامگەراکان بڵێت ئەوەتا من لێرەم دەتانەوێ بۆ کوێم بۆ نێرن، بۆ دۆزەخ؟ خۆمن پێشووتر دۆزەخم بەچاوەکانی خۆم بینیوە و ئەزمونکردووە، دۆزەخێک کە ئێوەی فەندمێنتالیست و تیرۆرست بۆ گەلی پاکستانتان خوڵقاندبوو و ڕۆژانە و هەموو سات و چرکەیەک، ژیان و گیان و ئازادی و کەرامەت و بوونی هەموو خەڵکتان بەئاگرەکەی دەسوتاند. ئاگری توندڕەوی و جەهالەت، ئاگری تیرۆر و ڕادیکاڵیەتی ئیسلامگەراییەکەتان، ئاگری خوڕافە و دواکەوتوویی و نەزانیتان.

ئەو کچە بوێرەی نە هەڕەشە و نە چەقۆ و نە توندوتیژی و نەگوللە و کارە بەربەریەکانی سەربازانی ڕێگەی تاریکی (بزووتنەوەی تاڵیبان) نەیانترساند و پاشەکشەیان پێی نەکرد و وەک پاڵەوانێکی بێ وێنە و قارەمانێکی ئەفسانەیی، لەڕووی ئیسلامگەراکان وەستایەوە و پێی گوتن، هەرگیز ڕەوڕەوەی شارستانیەت و شەمەندەفەری پێشکەوتن ناوەستێت و ژیان ناگەڕێتەوە بۆ دواوە.

ئێوە دەبێت چیتر بوەستن، و، وەستان لەکارەقێزەونەکانتان، لەڕێگری کردن لەخوێندنی کچ، لەهەڵگەڕانەوە لەمێژوو، لەدژایەتی کردنی جەوهەری ژیان و پڕەنسیپەکانی مرۆڤ بوون و مافەکانی ژن، وەستان لە ئازاردانی خەڵک، لە کوشتن، لە تیرۆر، لە جەهالەت، لە لێدان لە دیموکراسیەت.

بەڵێ نەدەبوو مەلالا بمرێت، ئاخر ئەو هێشتا منداڵبوو و ئەرکە مرۆڤ دۆستی و ڕۆشنگەری و مێژووییەکەی خۆیشی جێ بەجێ نەکردبوو، بەو شێوەیە مەلالا نەمرد تا داستانی بوێری تۆمار بکات و سیستەمی سیوکراتی تێک و پێک بشکێنێت و پنتەکانی نێرگەرێتی هەڵوەشێنتەوە و بتی بیری پاتریارکی بڕوخێنێت و لەزەوی نێرسالاری و خێڵگەرایی و مەزهەبگەرایی، تۆی تۆلەرنس و پلۆرلیەت و فێمینیزم بچێنێت و ماڵێکی ئارام بۆ مرۆڤەکان ڕۆ بنێت.

ئەو گوللەیەی جەهالەت و هێزە جەلاد و تاریکگەراکەی تاڵیبان، نەک هەر نەیتوانی بیکوژێت، بگرە ژیانێکیتری بە مەلالا پێ بەخشی، ژیانێک پڕی لەوزە و خۆڕاگری و بوێری، کردی بەنموونەی مرۆڤێکی جیاواز، بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی مرۆڤ و ژن، مرۆڤێک لەڕووی تاریکبینان بوەستێتەوە و پێیان بڵێت، ژن و کچی وڵاتەکەی منیش وەک هەر ژن و کچێکیتری دنیا، مافی خوێندن و ژیانێکی سەربەرزانە و ئازادانەیان هەیە، هاونیشتمانیانی نیشتمانەکەی منیش، دەیانەوێ لەئاشتی و ئاساییش و ئارامیدا بژین.

من مەلالەم
تراژیدینامەی ژیانە، لە وڵاتێک و هەرێمێکە بزووتنەوەیەکی ئایینی و خێڵەکی دواکەوتوی بەربەری حوکمی دەکات و دەستی بەسەر هەموو کونج و کەلەبرێکی ژیان داگرتووە و پانتاییەکی نەهێشتووەتە بۆ ئازادی و دەرفەتێک بۆ هەناسەدان، گرووپێکی نێرسالاری ناشارستانی، هەموو شوێنەوارێکی ژن، لە فەزای گشتی دەسڕێتەوە.

من مەلالەم پێمان دەڵێت:
ئێره هەڕێمی مەرگە
گۆرانی ماڵئاوایی بژەنن!
تەنانەت بەچێژترین ئاوازەکانتان بێدەنگ دەکرێت
تاڵیبان لە دووڕیانی دێیەکەدا هەموو دەمەکانی داخست

من مەلالەم
حەکایەتی سەرزەمینێکە، توندڕەوی ئایینی دەیهاڕێت و جەهل و دواکەوتوویی و هەژاری و بێ کاری و نەخوێندەواری بووەتە سیمای سەرەکی ژیان و نائارامی و تەقینەوە و کوشتن و تیرۆر، چیرۆکی سەرەکی ڕۆژانەیەتی لە وڵاتێک (هەرێمی سوات) کۆمەلێک جەلادی ئیسلامی و لەژێر ناو شەریعەت، حکومەتێکی سیوکراتی تۆتالیتارییان دامەزراندوە و کەوتونەتەگیانی خەڵک و هەرچی لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکەیان یەکنەگرێتەوە، وێرانی دەکەن و هەرکێی باوەڕ بەئەقیدە توندڕۆکەیان و دۆگم و تێڕوانینە تاریکپەرستەکەیان نەهێنێت، تیرۆری دەکەن، وڵاتێک چیتر هەموو شتێک دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و لەناوچوون.

من مەلالەم
چیرۆکی گروپێکی ئیسلامگەرای دەمارگیری و ڕاسیزم
گرووپێکی ڕادیکاڵ
گرووپێکی هۆڤ و سەرگەردان و خورافەپەرست
گرووپێکی دژە شارستانی، دژە ژن، دژە کرانەوە و پێشکەوتن و ئەقڵ
ئەو گرووپە تاریکپەرستەی ڕقیان لەڕووناکیە، ڕقیان لەچەمکی جێندەر و مافی مرۆڤ و ئازادی ژن و هۆشیاربوونەوەوەی ژنە

گرووپێکی دەروون نەخۆش و سادیک ڕفتار و بیرچەوت، گرووپێک ژن تەنها وەک ئامێری ڕابواردن و بوکەڵەی جنس و کەنیزە و حۆری ناوگەڵ خاڵیکردنەوە و ڕیزکردنی چوار ژن لەپێناو سێکس و گەیشتن بە پلەی ئۆرگازمی نامرۆڤانە و حەزی دڕندانەی خۆیان دەبینن!. گرووپێکی نێرسالاری دژە فێمێنیزم، گرووپێک گەردیلەیەک ڕێز و ئعتیبار بۆ ژن و کەسایەتی و ماف و خواست و ئیرادەی دانانێت و لەڕوانگەیەکی زۆر نامرۆڤانە و بەربەریانە و سەرەتاییانە و نزمەوە، لەو بوونەوەرە پیرۆزە دەڕوانێت، گرووپێک چێژ لە بەکەم سەیرکردنی ژن و لێدان و بەکەنیزەکردنی ژن دەبات!

گرووپێکی ناهۆشیاری ئاوەز خەرەفاوی لە شارستانیەت بەجێماوی لە جیهان دابڕاو، گرووپێکی ئایدیاڵی و خەیاڵی، لەسەردەمی شۆڕشی زانست و تەکنەلۆجیا و جیهانگیری و مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنەدا، هێشتا لەناو خەونی سەدەکانی ناوەڕاستدا دەژیت و لەو جەهلە سەیر و سەمەرە و بێ ئاگاییە قوڵەی بە ئاگا نەهاتۆتەوە و دەستکەوت و پێشکەوتنەوتنەکانی جیهانی عەلمانیەت و دنیای عەولەمە و بەرهەمی بیری ئازاد و بێ سانسۆر، بەرهەمی ئەقڵی کراوە و ناخوڕافی و ناخێڵەکی، ئەقڵی مۆدێرنەی زانستخواز و ئازادی خواز و شارستانی خواز و پێشکەوتن خواز، ئەو گرووپە خەواڵو بیردۆگمایی و ئەقڵ بە بەستەڵەک بووەی ڕانەچڵەکاندووە و تۆز و گەردی جەهالەت و کۆنە خوازی لە سەر پەنجەرەی دیدو هۆشی دانەتەکاندووە!

گرووپێکی جەهل دۆست و ئاڕاستە تاریک، گرووپێک دەیەوێت هەزاران ساڵ مرۆڤایەتی و ژیان بگەڕێنێتەوە دواوە و بمانباتەوە بۆ سەردەمی ئەشکەوت و بەر لەمێژوو!

من مەلالەم
داستانی خەباتی کچێکی بوێرە، ئەو کچەی بێدەنگی ڕەتکردەوە و لەپێناو پرسی ژن و مافەکانی مێینەدا کۆشاو کۆڵی نەدا، بەسەرهاتی ژیانی کچێکە (مەلالا و مونیبە و شادیە و هەزاران کچی تری پاکستانی) لەسەر خوێندن، لەقوتابخانەی (خۆشال) هەڕەشەی بێ سەر و شوێنکردن و کوشتن و لەناوبردنی لێدەکرێت و نامەی هەڕەشە ئامێز و پەیامی تۆقێنەری بۆ ڕەوانە دەکرێت.

من مەلالەم
ئەلبومی ژیان و یاداشتەکانی منداڵێکی ستەم لێکراوە
داستانی خەباتی کچێکی بوێرە

چیرۆکی کچێکە، کچێک دەیان خۆزگە و هەزاران خەون و دنیایەک ئاواتی هەن، نایەوێت خەون و خۆزگە و ئاواتەکانی لەبار بچن، ئەوە دەیەوێت سەر زەوینێک هەبێت، تێیدا بیانهێنێتەدی، نایەوێت وەکو هەزاران کچ و ژنیتر کۆپی پێستی سێبەری پیاو ئەقڵیەتی بیری بابسالاری بێت و ڕادەستی حوکمی تیۆکراتی تاڵیبان بێت و کەسایەتی خۆی وەک مرۆڤێکی خاوەن هێز و ئیرادە و خەون و ئازادی و خواست، لەناو چڕنۆکی نەریت ون بکات، ئەو قبوڵ ناکات پێی بڵێن نیوە ئەقڵ و پاشکۆی پیاو و لەماڵەوە زیندانی بکەن.

ئەو کچی باوکێکی (زیائولدین یوسف زای) هۆشیار و مرۆڤ دۆست و یەکسانی خوازە، باوکێک قوتابخانە (قوتابخانەی خۆشال) لەپێناو کچەکان دادەمەزرێنێت و ناویەوێت کچەکان لەخوێندن بەش بن و تەحەدای بزووتنەوەی ڕایکاڵی تاڵیبان دەکات و بەهەموو توانای هەوڵدەدەت درەختی بیری نێرسالاری و جیاکاری ڕەگەزی لەڕەگەوە هەڵقەنێت و ئیتر کچ و کوڕ، بێ جیاوازی بخوێنن، پێگە و ڕۆڵ و ماف و ئەرکەکانیان لە کۆمەڵ دیاری بکرێت و بەژداری هەموو سێکتەرەکانی ژیان بکەن، مەلالا کچی مرۆڤێکی وا مرۆڤدست و ڕۆشنبیر و بوێر و هۆشیار بێت و لەسەر دەستی ئەو پەروەردە کرابێت، چۆن قبوڵی دەکات پێی بڵێن دەنگت، ڕەنگ، بوونت، هەمووی عەورەتە و دەبێت لەژێر پەچەی بەزۆر سەپێندراوی بەرهەمی بیری نێرسالاری و هێمای ستەم کاری بشاریتەوە و پاشکۆوسێبەر و شوێنکەوتە و گوێ لەمشت و لەژێر فەرمان و هەیمەنەی تەواوی پیاودابیت و جگە لە سەرشۆڕی و بێدەنگی کردن و قایل بوون بە کڕنۆش بردن بۆ بتی پیاوسالاری و مانەوە لە زیندانی ماڵەوەدا، هیچ ڕێگە و چارێکیترت لەبەردەم دا نییە!

کچی باوکێک بێت پێی بڵێت مەلالا تۆ وەک باڵندەیەک دەفڕیت و ئازاد دەبیت. ئێ مەلالا چۆن ئازاد نابێت، لەکۆت و بەندەکانی نەریت، مەزهەب، بیری نێرسالاری و لەشێوەی باڵندەیەکی ئازادی دەستەمۆنەکراو لە قەفەسنەکراو ڕامنەکراو، نادات لە شەقەی باڵ و لە ئاسمانی ئازادی و یەکسانی جێندەری نافڕێت.

لەکۆتاییدا ماوەتەوە بڵێم:
مەلالەی بوێر و یاخی و ئازادی خواز، مەلالای ڕۆشنبیر و چاڵاکەوان، مەلالای خەباتگێڕی بواری فێنمێنیزمی و مافەکانی ژنان..
بەو شیعرە پەشتونیە پێمان دەڵێت جەستەت بە پارچە پارچەکراویی بۆم بگەڕێتەوە، زۆر ئازاری لەسەر دڵم کەمترە، لەوەی لەگۆڕەپانی جەنگ ڕابکەیت.
مەلالایەک ئەوە شیعری خۆڕاگری و قارەمانێتی، مەبدەئ و شیعاری بێت، چۆن مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی جەهل و نەزانی و دواکەوتوویی بۆ تاریک دیدان و شەمشەمەکوێرەکانی سەر بەچاخی بەردین جێ دێڵێت و ئاڵای ڕادەستبوون بەرزدەکاتەوە و جاڕی شکست دەدات و دۆڕان دەکات بەدرووشم و دەستبەرداری شەڕی زانست و ئەقڵانییەت و چەکی قەڵەم و بیری ڕۆشنگەری دەبێت، لەبەرامبەر هزری خوڕافی و ڕەگەزپەرستی و دەمارگیری بزووتنەوەیەکی چەشنی تاڵیبانی داماڵدراو لەهەموو بەهایەکی جوان و مۆڕاڵێکی بەرز![1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは430表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 01-08-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 01-08-2022
最近の( ئاراس ئیلنجاغی )によって更新この商品: 01-08-2022
URL
このアイテムは430表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,508
画像 105,504
書籍 19,430
関連ファイル 97,454
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.563 秒(秒) !