ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,775
画像 106,015
書籍 19,351
関連ファイル 97,452
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 16
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 16

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 16
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 16
#شەماڵ بارەوانی#

هەرچەند ئێمە لە پاڵ کتێبەکەی زەنەدانی، چەند کتێبێکی تری ئەقیدەشمان دەخوێند، بەڵام ئێمە بە گشتی لە بواری ئەقیدە دا، ئەقیدەی ئەشعەریمان دەخوێند لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان، گەرچی ئەشعەریەکان هێندەی موعتەزیلەکان، ئەقڵانی نین و لۆژیکیانە و ئەقڵانیانە مامەڵەی تێکستەکانی ئایین ناکەن، وەلێ لە هەمبەر حەمبەلیستەکان و وەهابیزمەکاندا، زۆر ئەقڵانی ترن.
ئەقڵ لە لای ئەشعەریەکاندا، تاڕەیەک ڕۆڵی هەیە و پێش ڕووکەشی تێکستەکان دەکەوێت، وەلێ ئەشعەریەکانیش ئەقڵیان کردووەتەوە پاشکۆی نەقڵ، جیاواز لە موعتەزیلەکان، کە ئەقڵ پێش نەقڵ دەخەن.
ئەشعەریەکان دەڵێن لە ڕێگای ئەقڵەوە بە مانا و مەغزاو مەبەستەکانی تێکستەکان دەگەین. بە تایبەت هەندێک لەو تێکستانەی کە مانایەکی ڕوون و ئاشکرا و دیاریان نییە لە بارەی سیفاتەکانی خوداوەندەوە، لەو کاتەدا، لێکدانەوەی (تەئویلگەرایانە)یان بۆ دەکەن.
ئەشعەریەکان بۆچوونیان وایە کە قورئان کۆنە، سیفەتی (کەلام)ی خودایە، پێچەوانەی موعتەزیلەکان، کە، دەیانگووت: قورئان مەخلوقە و کەلامی خوداوەند نییە.
موعتەزیلەکان بۆچوونیان وابوو کە ئەقڵ بە ڕەهایی پەی بە تێکستەکانی ئایین و ناوەڕۆکی ئایین دەبات و دەتوانین بە ئازادانە پشت بە ئەقڵ ببەستین.
دەتوانین بڵێین ئەشعەریەکان وەک خۆیان دەیڵێن، نێوەندگیری و هاوسەنگیەک لە نێوان نەقڵ و ئەقڵدا دروست دەکەن.
ئەوان، نە هاوشێوەی حەنابیلە و سەلەفیزمە ڕووکەشگەراو دەقگەراکان، ئەقڵ پشت گوێ دەخەن و، نەیش هاوشێوەی موعتەزیلەکان هێندە ئەقڵ پیرۆز دەکەین و پێش نەقڵی دەخەین.
جا ئێمە ڕاستە لە ئەقیدە ئەشعەری بووین، وەلێ لە فیقهدا: شافیعی مەزهەب بووین و مەزەهەبی شافیعیمان دەخوێند. لە بەشی دواتر دێینەوە سەر قسەکردن لە سەر شافیعی و مەزهەبەکەی...
لە بەشەکانی پێشوو باسم لەوەکرد و ئاماژەم کرد، کە لە حوجرە و قوتابخانەی ئایینی، ئەشعەریمان دەخوێند لە ئەقیدە، وەلێ من زۆر کاریگەر بووم بە موعتەزیلەکان، تاڕۆشتم بۆ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانیش، من و کۆمەڵەک خوێندەکاری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان زۆر موعتەزیلەکانمان خۆشدەویست و سەرسام بووین پێیانەوە.
هەڵبەت بەر لەوەی ببم بە قورئانی، زۆر کاریگەربووم بە موعتەزیلەکان.
موعتەزیلە گروپێکی ئاڕاستە ئەقڵانین و لە دەستە کەلامیەکانی نێو بازنەی ئیسلامن.
موعتەزیلەکان باوڕیان بەوەیە کە ئەقڵ ڕێنوێنێکی باشترە لە شەرع و دەڵێن ئەگەر ئایین و شەرع و پەیامبەریش نەهاتبوا و نەبوا، ئەوە ئێمە لە ڕێگەی ئەقڵەوە دەمانزانی(حسن و قبح)، چاکە و خراپەی شتەکان بزانین و باشەو خەراپە لێکتری جیابکەینەوە و پەی بە کرۆکی شتەکان بەرین و خۆداوەندیش هەر بە ئەقڵ بناسین.
هاتنی پەیامبەرانیش دووپاتکردنەوەیە لە سەر ئەوەی ئەقڵ دەیڵێت.
موعتەزیلەکان هاوشێوەی سەلەفیگەراکان
ڕوکەشانە شوێن تێکستەکان نەدەکەوتن، بیروباوەری ئیسلامیان بە ئەقڵ و لۆژیک لێک دەدایەوە.
هەر ڕیوایەت(فەرمودەیە)یەک لە دژی لۆژیک بوایەو لەگەڵ ئەقڵ دژایەتی هەبوایە، ئەوە وەریان نەدەگرت و لە کاتی تێکگیرانی ئەقڵ و نەقڵدا، ئەقڵیان پێشدەخست.
ئەقڵ لای موعتەزیلەکان پێوەر و بنەمابوو. ئەقڵ فەرمان ڕەوا و هەڵسەنگێنەر و کۆتا بڕیاربوو.
موعتەزیلەکان پێنج بنەمایان هەیە کە قوتابخانەکەیان لەسەری دامەزراوە، ئەوانیش(التوحيد، العدل، الوعد والوعيد، المنزلة بين المنزلتين، الأمر بالمعروف والنهي عن المنکر.).
بێگوومان ئەگەر فیکر و بیرو باوەڕی موعتەزیلەکان هەر بەزاڵی بمابوایەتەوەو لە لایان سەلەفیزم و حەمبەلیستە فێندەمێنتالیستەکانەوە، ڕوبەڕووی ئەو کوشتارو لەناو چوون و ئیبادەکردنە جەستەیی و فیکری و مەعریفی و ڕۆشنبیریە نەبوانایەوە، ئەوە ئێستا ئەوەی پێی دەڵێن(جیهانی ئیسلامی) شتێکی تر دەبوو، ڕەنگبوو پێش ئەوروپاش بکەوتباین، لە کومەلێک بابەتی وەکو تۆلەرانس و پلۆرالیزمی ئایین و ئەقڵانیەت و دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ و جیاکردنەوەی ئاین لەسیاسەت و کاروباری دەوڵەت و ژیانی گشتی و زۆر شتی تریش.
هەرچەند ئەوانیش لەڕووی سیاسیەوە کەوتنە هەڵەو بەرامبەرەکانیان دەچەساندەوە، گەر مەسەلەی میحنەی خەڵقی قورئان و چیرۆکی ئەحمەدی کوڕی حەمبەڵ ڕاست بێت و فێندەمێنتالستەکان ترش و خوێیان پێدانەکردبێت و بە مقەستی بوهتان و ئایدلۆلۆژیی فێندەمێنتالیستانەی خۆیان شتیان لێ نەبڕی بێت و بە دڵی خۆیان کەم و زیادیان نەکردبێتن و، عەیب نەبیت زۆریان پێوە نەنابێت، وەک عادەتی هەمشەییان(٭)
وەلێ لەڕووی فیکری و ڕۆشبیری ئەقڵانییەوە، بەڕاستی گرنگ و پۆیستن بوون موعتەزیلەکان.
ئەفسوس کە نەیان هێشت گەشە بکەن و زوو فێندەمێنتالیستەکان، بە پشتیوانی خەلیفە موتەوەکیل جێنۆسایدی هەموو شتێکی کردن و لەناوی بردن.
موعتەزیلەکان، (بەهۆی ئەو شاڵاوە تیرۆرە جەستەیی و فیکری کرایه سەریان، هەموو کتێب و توراس و داندراوەکانیان سوێندران و لەنێوبردران و شتێکی زۆر کەمیان لەدووا جێ ما و مێژوویان شێوێندراو، سەلەفیگەراکان تابۆیان کرا کەمتەرخەمیان نەنواند لەناشیرین کردن وبەدێوەزمەکردن و ئەهریمەنکردن ناشیرینیان
کە موعتەزیلە لەسەر دەستی ئیبن حەنبەلدا شکستی خوارد، ئیدی نەقڵ جێی بە عەقڵ لێژ کرد و ئیدی لەو وەرچەرخانە بەدواوە، بایەخێک بۆ عەقڵ و بۆ فەلسەفە نەمایەوە و باڵادەستیی کۆنخوازی و لێکدانەوەی ڕووکەش و حەرفیی بۆ دەق، شاباڵی ڕەشی خۆیان بەسەر لێکدانەوەدا کێشا، ئیدی جێیەک بۆ ڕۆچوون بەناو دەقدا و بۆ تێڕوانینی نوێ لە ئارادا نەمان. ئیدی سەلەفیزم لە ئیبن تەیمییە و موحەممەد عەبدولوەهابەوە، تا ئیخوان و ئەستێرەکانی تیڤی و یوتیوب درێژەی کێشا. (٭)

(٭) سەبارەت بەو چەواشەکاریەی چیرۆکی:(میحنەتە)کە، بەڕێز:محەمەد هەریری نووسەر، بە بەڵگەوە ئەوە ڕەتدەکاتەوە، کە موعتەزیلەکان ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیان ئازاردابێت.
من بەشێکی نووسینەکەی لە پەراوێزی ئەو بەشەی بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا دادەنێم، لە ژێر ناونیشانی(موعتەزیلەکان هۆکاری میحنەتی کوڕی حەنبەل نەبوون!

سەلەفیەت و ئازادی بیروڕا کووجا مەرحەبا):
چەندین کورتە نوسینی سەلەفیەکم بەرچاو کەوتوە کە وادیارە بە زنجیرە لەسەر موعتەزیلەکان دەنووسێت، کە لە میژووی ئایین و مرۆڤایەتیدا هیچ تەرزە بیریک تا ڕادەی بیری سەلەفیەت نەیارانی نەکوشتوە ونەچەوساندۆتەوە، و دێت باسی دژایەتی موعتەزیلە دەکات بۆ ئازادی بیروڕا!!
سەیرە سەلەفیەکان کە لە مێژوودا کەس نەماوە تەکفیری نەکەن ودەری نەکەن لەبازنەی ئیسلام، هەزاران تاوانیان کردوە بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی زانایانی موسڵمان، کەچی ئەدەبیاتی سەلەفیەت وبەڵکو ئەدەبیاتی ئەوەی ناوی دەنێن بە ڕابوونی ئیسلامی، زۆر بە شێوەیەکی چەواشەکارانە تەنها باسی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل وچەند زانایەکی تری وەک احمدی کوری نەسری خوزاعی دەکەن، کە هاوزیندانی ابن حنبل بوو، وەک قارەمانێکی خۆڕاگری ئەشکەنجەدان وئازادی بیر نیشانیان دەدەن!
دەیەها وتار وکتێب وچیرۆکم خوێندۆتەوە لەسەر ئەشکەنجەدانی موعتەزیلەکان بۆ ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، وخۆڕاگری ئەو لەبەرامبەر ئەو هەموو ئەشکەنجە وفشارەی لەسەری بوو، لەو کێشەیەی کە ناوی دەنێن بە میحنەی خەڵقی قورئاندا!!
جارێ سەلەفی نازانێت وناشیەوێ بزانێت، ئەو هۆکارانە چین کە بوونە هۆی ڕوودانی میحنەکە، وپاشینەی خودی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل چۆن بوو لە هەڵسوکەوت لەگەڵ نەیارانی! ئایە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەتوای تەکفیری زانایانی تری نەدەدا و بۆی تێنەدەچاندن لای سوڵتان بۆ کوشتنیان وەک لەگەڵ [ضرار بن عمرو] وکەسانی تر وایکرد؟!
چۆن کەسێک وا ڕەفتار بکات لەگەڵ نەیارانی، دوایی ئەگەر نەیارانی وایان کرد لەگەڵی دەبێتە قارەمانی ئازادی بیروڕا؟!
ئینجا پێویستە پێمان بڵێت کێ بوون ئەوانەی میحنەی خەڵقکردنی قورئان دروست کرد، وئایە موعتەزیلە بەگشتی بەژداربوون لەو کێشەیەدا؟! نەخێر ئەوەی ئەو کێشەیان دروست کرد گروپێکی بچوکی کەلامیەکانی یان موتەکەلیمەکانی بەغدا بوون بە سەرۆکایەتی احمد بن ابي دٶاد، کە خودی احمد بن ابي دٶاد خۆی گومان دەکرێت لە موعتەزیلەبوونی بە پێی ڕای ئیمامی هەرەگەورەی سەلەفیان وسەلەفیەت، کە ابن تیمیە یە!!
زۆر لەو موتەکەلیمانە یان زۆربەی هەرەزۆریان موعتەزیلی نەبوون، بشر المریسي موعتەزیلی نەبوو، بەڵکو نەجاریەکانیان تێدابوو، بەرغوث یان تێدابوو، و ضراریة ی شوێن کەوتەی ضرار بن عمرو یان تێدابوو. مورجیئەیان تێدابوو کە بشر المریسي لەوان بوو، مورجیئەی ڕووتیان تێدابوو، موعتەزیلەشیان تێدابوو، (مجموع الفتاوی 17: 299)
ئینجا میحنەی خەڵقکردنی قورئان لەسەر دەستی احمد بن ابي دواد دەستی پێنەکرد هەتا ئەگەر موعتەزیلیش بێت، هەرچەندە ابن تیمیەش ڕەتیدەکاتەوە کە موعتەزیلی بوو بێت، ئایە دەکرێت ئەو هەڵوێستەی احمد بن ابي دٶاد لە دژی ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل لەسەر موعتەزیلە حسێب بکرێت، کە ابن تیمیە خۆی دەڵیت احمد بن ابي دٶاد موعتەزیلی نەبوو؟!
هەر ابن تیمیە دەڵێت: زۆر لە پاشینەکان – لە شوێنکەوتەکانی ئەحمەد وغەیری ئەویش- وادەزانن نەیارانی ئەو موعتەزیلە بوون، وادەزانن بشر المریسي، هەرچەندە پێش میحنەتەکە مرد، وهەروەها احمد بن ابي دٶاد وئەوانی تر موعتەزیلە بوون، کە ئەوەش ڕاست نیە
(مجموع الفتاوی 14: 352، طبعة دار الوفاء المصرية) بەڵکو لە کۆنترین سەرچاوەی هەواڵی میحنەت کە کتێبی برازای ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە، حنبل بن إسحاق بن حنبل، هیچ باسی زانایەکی موعتەزیلی نەهاتوە لەوانەی کە مونازەرەیان کردبێت لەگەڵ ئەحمەدی کوڕی حەنبەل.
ئینجا شاراوە نیە لە کەسیک کەمێک لە مێژوو بزانێت، کە مەسەلەی تۆقاندنی فیکری و جەستەیی لەسەر دەستی سەلەفیەکان دەستی پێکرد بە یەک سەدە پیش میحنەی خەڵقکردنی قورئان، کاتێک غەیلانی دیمەشقی لە پاش مونازەرەیەک لەگەڵ الاوزاعي بە دزێوترین شێوە کوژرا، کاتێ هەردوو دەست و هەردوو پێیان بڕی و لە خاچیان دا لە ساڵی 106 کۆچی!

ئەوە چەند سەرباسێکە بۆ ئەو زانایانەی ناو نەخوێندەوارانی سەلەفی، چاکتر وایە باشتر بخوێننەوە، نەک هەر خەریکی خۆدەرخستن وڤیدیۆ خستنە یوتیوب بن، باشترە باسی بیدعە وقەبر و ڕیشی بێ ئیش بکەن، نەک باسی ئازادی بیروڕا، چونکە سەلەفیەت ئاخیرکەسن باسی ئازادی بیروڕا بکەن، و هەموو دەزانین کە دەستی سەلەفەکانی سورە بە خوێنی نەیارانیان).[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは486表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 39
伝記
記事
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 09-08-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 11-08-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは486表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,775
画像 106,015
書籍 19,351
関連ファイル 97,452
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.453 秒(秒) !