جۆری وشە: ناو
واتا: ئاگرکێش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە شیوەی بێڵچەدایە، دەمەکەی کەمێک کەوانەییە و لە ماددەی ئاسن درووست دەکرێ، کلکەکەی کەمێک درێژە یان ئاسن یان دارە، بۆ ئەوەی تینی گەرمیی نەگاتە دەست، بۆ دەردان و ڕاکێشانی پۆلوو، پشکۆ یان خۆڵەمێشی ناو کورە، زۆپای دار و ئاگردان بەکاردێت. [1]