جۆری وشە: ناو
واتا: ئارد ماڵ: تەختە دارێکی دەسکدارە، لە لەپی دەست گەورەترە، بۆ ڕاکێشانی ئارد لە بەردەم ئاشدا بەکاردێت، گەر بەردەوام ئاش بگەڕێ و گەنم بهاڕێ، ئاردی دەوری بەرداشەکان زیاد دەکات، پێویستە ڕابکیشرێتە ئەملاوە، هەم بکرێتە گوێنی و هەم دەوری بەرداشەکە چۆڵ بکرێت بۆ ئاردی تر کە دەیهاڕێت. [1]