ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,744
画像 105,190
書籍 19,550
関連ファイル 97,847
Video 1,415
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کتێبی دانسقەی هەموان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کتێبی دانسقەی هەموان

کتێبی دانسقەی هەموان
کتێبی دانسقەی هەموان
#سەدیق سەعید ڕواندزی#

لە یادەوەری چەندین نەوەی کۆمەڵگەی ئێمەدا و بە درێژایی چەندین قۆناغی ژیانی پەروەردەیی و خوێندەواریدا، ئیبراهیم ئەمین باڵدار، وەک سمبولێکی دیاری دنیای فێربوونی نووسین و خوێندەواری بوونی هەیە. باڵدار، کە هێمای کرانەوەی هزریی منداڵانی کوردە، بە ڕووی دنیای زانست و فێربوون و خوێندەواریدا، لە ڕێگەی ئەلف و بێی پۆلی یەکەمی سەرەتایی، دێتە نێو ژیان و بیرکردنەوەی ئێمە و دەروازەی ژیانێکی تازە و نەبینراو، بەرەو ڕووی هەمووان دەکاتەوە، کە لێیەوە یەکەم هەنگاوی دەسپێکی ژیان دەست پێ دەکات و بە خوێندەواریی و فێربوونی زانست کۆتایی دێت. ئەلف و بێی باڵدار، کە چەند ساڵێک لەمەو بەر، لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی پەروەردەییەوە، وەک میتۆدی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی، بۆ قوتابییانی پۆلی یەکەم بە داخەوە لابراو لە جێگەیدا کتێبێکی دیکەی دوو وەرزی داندرا، یەکێک بوو لەو پڕۆگرامە هەمەلایانەنانەی، کە وێڕای ئەوەی میتۆدێکی سادە و ئاسان بوو بۆ منداڵان، هاوکات لە گەلێک ڕووەوە هەڵگڕی ڕەهەندێکی پەروەردەیی قووڵ بوو. ڕەنگە گرفتی سەرەکی لە پەیوەندی ئێمە بەو کتێبە لەوە دابێت، کە تەنها وەک سەرچاوەی زانینی چەند پیتێک بینیومانە و نەمانتوانیوە، هەڵسەنگاندنێکی قووڵی پەروەردەییانەی لە ئاستی نووسین و وێنەدا بۆ بکەین. بینینی ئەم کتێبە تەنها لە کڵاوڕۆژنەیەکەوە، ڕەنگدانەوەی ئەو تێگەیشتنە سادە و ڕووکەشیەی ئێمە بووە بۆ کتێبەکە، بۆیەشە چیتر وەک میتۆدی فێرکردن بەهای زانستی و فێرکاریی نامێنێت. بەڵام ئایا ئەلف و بێکەی باڵدار، تەنها لە چەند وێنە و دیالۆگێکی سادە کورت دەبێتەوە؟ کتێبی (کتێبی پیرۆزی من) کە نووسەرو ڕووناکبیر(رێبوار سیوەیلی)نووسیویەتی، شڕۆڤەکردنێکی وردی ئەلف و بێی باڵدارە، لە ڕوانگەیەکی پەروەردەیی، سۆسیۆلۆژیی و مەعریفییەوە، کە نووسەر کاریگەریەتی و ڕەنگدانەوەی ئەو کتێبە لە سەر ژیریی و ئاستی فێربوونی منداڵان و پەروەردەی دەروونی و هزریی منداڵانی کورد دەخاتەڕوو.

$چەند ڕەهەندێکی پەروەردەیی شاراوە$
لە ڕاستیدا، یەکەم جارە، دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە، ئێمە لە بەها و گرنگی ئەلف و بێکەی باڵدار تێدەگەین. چونکە پێشتر تەنها لە ڕوانگەیەکی فێرکارییەوە، ڕوانیومانەتە ئەو کتێبە، بەڵام لەو نووسینەی سیوەیلیدا، پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی و بابەتی لە نێوان وشەکان و نیگارەکان و دیالۆگەکان و بکەر و ڕووداوی نێو چیرۆکەکانیش هەیە، کە هەموویان دواجار بە سەریەکەوە، لە فەزایەکی پەروەردەییدا، دەچنە خزمەت فێربوونی منداڵانەوە. ئەلف و بێی باڵدار، هەرتەنها سەرچاوەی فێربوونی چەند پیتێک نییە وەک پێشتر تێگەیشتبووین، بەڵکو دوای خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزی من، تێدەگەین کە ئەم کتێبە، چەند ڕەهەندێکی پەروەردەیی شاراوەی هەیە. نووسەر لەو کتێبەیدا، لە پەراوێزی نووسینەوەی هەر وانەیەکی ئەلف وبێ، سەرنجەکانی خۆی دەخاتە ڕوو، هاوکات و شڕۆڤە و هەڵسەنگاندنێکی بابەتییانەی قووڵیش، بە دیدگایەکی سۆسیۆلۆژیەوە بۆ وانەکان دەکات و لەڕووی فێرکارییەوە، ئەو پەیوەندییە شیدەکاتەوە، کە لە نێوان دیالۆگەکان و نیگاری نێو وانەکان هەیە. نووسەر، فیگەرەکانی نێو وانەکان لە ئاستی شوێن و کارەکتەر و فەزای پەروەردەیانە وەردەگرێت و لە بەستنەوەیان بە بونیادی وانەکە، خوێنەوەیان بۆ دەکات. یەکێک لەلایەنە پەروەردەییەکانی کتێبی ئەلف و بێ بە بڕوای سیوەیلی، بونیادنانی هزری ژینگە دۆستییە لە سەرەتای تەمەنی منداڵی و خۆشەویستکردنی سرووشت و ژینگەیە لای، ئەویش لە ڕێگەی ئەو پەیوەندیییەی لە نێوان کارەکتەرەکان و نیگارەکان و دیالۆگەکان هەیە. گەر سەرنج بدەین، دەبینین باڵدارلە زۆربەی وانەکاندا، درەخت دەکاتە فیگەرێکی دیار و خەیاڵ و بیری منداڵ، دەبەستێتەوە بە درەخت و هەستێکی لا دروست دەکات، کە سرووشتی خۆشبووێت و پارێزگاری لێ بکات. ئەمە بە ڕوونی لە وانەکانی (دار دەڕوێنم، ئاودەدەم، دارا دوو داری دی، سێو) گەلێک وانەی دیکەش دەکەوێتە بەرچاو. ئەم گرنگیدانە بە دار و درەخت و کێشانییان لە شێوەی وێنە و نیگار لە نێو کتێبەکە و ئاراستەکردنی هزری منداڵ بۆ سەرنج دان و بینینی سرووشت، دەکرێ بڵێین یەکەم هەنگاو و سەرەتای ئاشناکردنی خوێندکارانە، بە سرووشت و هزری ژینگە دۆستی. باڵدار، بە ئاگایەوە کاری لە سەرئەو بوارە کردووەو لەو تەمەندا کە تەمەنی کرانەوە و فێربوونە، هەر تەنها مەبەستی نەبووە منداڵ چەند پیتێک فێر ببێت، بەڵکو کرانەوەی ئەقڵ و بەستنەوەی بە ماتریالەکانی دەوروبەریش، وەک تەواوکەری پرۆسەی فێربوون بینیوە. بۆیەشە لە کۆی وانەکاندا، فەزایەکی پەروەردەیی هاوبەش بوونی هەیە، کە منداڵ دەبەستێتەوە بە درەخت و یەکەم هەستی بەرککەوتنی بە سرووشت، بۆ دروست دەبێت و پاشانیش وردە وردە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ سرووشت، دەبێتە جێگەی تێڕامانی.

$نەوەیەکی ژینگە دۆست$
باڵدار لە ڕێگەی ئەو گرنگیدانە بە دار و درەخت، وەک سیوەیلی ئاماژەی پێداوە، بەهای سرووشتییانەی خۆی، بە سرووشت و ژینگە داوەو سرووشتی وەک تەواوکەری ژیانی بوونەوەرەکان بینیوە، نەک ئامرازێک کە لە خزمەت مرۆڤ دابێت، وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین بە داخەوە. ئەگەر مامۆستایانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی کە ئەو وانەیان لە ڕابردوودا دەگوتەوە، بە هوشیاریی و کۆبیریەوە، لە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوەیەی ئەلف و بێ هەڵوەستەیان بکردایە و سرووشتییان پیرۆز و خۆشەویست لای خوێندکاران وێنا کردبا، ئێستا ئێمە نەوەیەکی ژینگە دۆست و سرووشت پەرستمان دەبوو، بەڵام بە داخەوە ئێمەی مامۆستایان، درکمان بەوە نەکردبوو، کە سیوەیلی ئێستا باسی دەکات. پرسێکی دیکە کە لەو کتێبەی باڵدار ڕەهەندێکی شاراوەی هەیە، ئەویش پرسی یەکسانی ژێندەریی و جیاوازی نەکردنە لە نێو هەردوو ڕەگەز. بێگومان کرداری فێربوون لە قوتابخانەکانی ئێمەدا، ئاوێتەیە و هەردوو ڕەگەز بە یەکەوە دەخوێنن، بۆیە هەر جیاوازکەوتنەوەیەک لە دنیابینی ئەو دوو ڕەگەزە، بە ئاراستەی زاڵکردنی هزری نێر سالاریانە بەسەر ڕەگەزەکەی دیکەدا، کتێبەکە لە ڕەهەندە پەروەردەیەکەی خۆی بەتاڵ دەکاتەوە، بۆیە بە بڕوای سیوەیلی، باڵدار لەو پرسەشدا هاوشێوەی سرووشت، یەکسانی ژێندەری ڕەچاو کردووەو لە وانەکاندا ڕەگەزی مێ، هاوشێوەی ڕەگەزەکەی دیکە، بە شکۆوە وێنا کراوە، کوڕان و کچانی لە کارەکتەرەکانی (دارا، زارا، نەسرین، ئازاد، نەوزاد، زەینەب) بەرجەستە کردوون. بگرە لە هەندێک وانەکاندا، مێ دەکرێتە نماییندەی باسەکان و سەرەتای دیالۆگ و پرسیار و ڕوونکردنەوەکان، لەلای ئەوانەوە دەست پێ دەکات. وانەکانی (دیلانێ) کە ئازاد گەلاوێژ لە سەر جۆلانە پاڵ دەدات و (هێلکە) و (یاری تۆپی پێ) کە باوکەکە سەرەتا تۆپ دەداتە (نەسرین)ی کچی و دواتر دەیداتە (نەوزاد)ی کوڕی، هەروەها وانەی (بەبەی زەینەب)یش کە دایکەکە شاهانە دانیشتووە و باوکەکەش بە تەنشتییەوە وەستاوە، لەو وانانەن کە گرنگی بە جیاوازینەکردن بە کوڕان و کچان دەدەن و باڵدار لە ڕێگەی وێنە و دیالۆگەکانەوە، دەیەوێت هەر لە سەرەتاوە منداڵان بە هزریی یەکسانی و دادپەروەری پەروەردە بکات و ڕایانبهێنێت کە دیدگایەکی مرۆییانەیان هەبێت، نەک ڕەگەزیانە. ئەم دنیابینییەی باڵدار، بۆ سەردەمێک کە ساڵانی پەنجاکی سەدەی ڕابردووە، دنیابینیەکی پێشکەوتنخوازانە و مرۆڤدۆستانەیە و ئامانجی بووە هەمان تێگەیشتنیش لای منداڵان دروست بکات، کە هیچ جیاوازیەکی ڕەگەزیان نییە و یەکسانن لە ئەرک و مافدا، کە ئەمەش هوشیاریی باڵدار، خەونی کرانەوە و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی، لە سەردەستی ئەو مامۆستا پەروەردیکارە دەردەخات.

$منداڵان ئاژەڵەکانییان خۆشبووێت$
بێگومان لە پاڵ ئەو بابەتانەدا، بەزەیی هاتنەوە بە گیانەوەران و ئازار نەدانیان، وەک لە وانەکانی (جووجەکان) و (کۆتر و ڕیشۆڵە) و (مام ورچ) و (کەو) و (کارە سپی) دەردەکەوێت یەکێکی دیکەیە، لەو کارکردنە پەروەردەیانەی باڵدار بە هزری منداڵانی ئاشنا دەکات. بە فیگەرکردنی گیانەوەرانیش، وەک درەختەکان، لە دوو توێی وانەکان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی هاورێیەتی لە نێوان گیانەوەران و منداڵاندا، کارکردنە لە سەر دروستکردنی دیدگایەک، کە منداڵان ئاژەڵەکانییان خۆشبووێت، نەک کە تووتکە و پشیلەیان بینی، بەردی تێبگرن و ئازاریان بدەن. باڵدار، هەوڵیداوە منداڵان بە دنیای گیانەوەرانیش، ئاشنا بکات و هەستی بەزەیی هاتنەوەیان بەو بوونەوەرانە لادروست بکات و هاوشێوەی سرووشت، بەهای ڕاستەقینەی خۆیان پێبدات، نەک لە خزمەت مرۆڤ بن، بەڵکو ئەوانیش شوێنێکیان لەو ژیان و سرووشتەدا هەیە و ئەرکی ئێمەی مرۆڤە، بە هزرێکی ئاژەڵدۆستانە، بڕوانییە گیانەوەران. لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەدا، نووسەر لە سەر ئەو زمانە دەوەستێت، کە باڵدار لە میانەی نووسینەوەی وانەکاندا خستوویەتییەڕوو. ئەو زمانە، زمانی فەرمانکردن و ئامامۆژگاریکردن و ڕاسپاردنی گەورە بۆ بچووک نییە، زمانێک نییە توندو پەیامهێنەر و لە شێوەی گوتارێکی پەروەردەیانەی توند، ئاراستەی هزری منداڵ کرابێت، بەڵکو زمانی گەیاندن و دیالۆگ و کرانەوە و بڕوا بەخۆبوون و سەرنج و پرسیارکردنە. زمانێکە، هەستی زمانزانینی و بە کەسیەتیکردن و شانازیی لای خوێندکاران دروست دەکات. زمانی دیالۆگ و ڕامانە، نەک بەزەیی و خۆبەزلزانی و ڕەتکردنەوەی هەموو شتێک. بۆیە لە ڕوانگەی سیوەیلی، زمانێ بەو هەموو وردەکاریانەوە، ناشێ تەنها وەک زمانی نووسین و فێربوون، ڕوونکردنەوەی وشە و وێنە ببینین، بەڵکو دەبێ وەک سەرەتای بونیادنانی شوناسی نەتەوەیانە وهزریانەی منداڵ و ئەڵقەی بەستنەوەی بە ماتریالەکانی دەوروبەری ببینین. زمانی ئەلف و بێ باڵدار، ڕاستە زمانی فێربوونە، بەڵام زمانی فەرمان و ئاراستە کردن نییە، زمانی دیالۆگ و زانینە، نەک زمانی ڕاسپێردراو، لە گەورەوە بۆ بچووک و دواتر پەروەردەکردنییان بەو هەستەوە. دواجار دەڵێم، تا ئەو کتێبەی سیوەیلی نەخوێنیینەوە، لە ئەلف وبێ باڵدار ناگەیەن، بەڕاستی ئەم کتێبە، شایەنی خوێنەوەیە و دەتوانم بڵێم هەر تەنها کتێبی پیرۆزی نووسەر نییە، بەڵکو کتێبی پیرۆزی هەموومانە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは323表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 16-08-2022
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 16-08-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 16-08-2022
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 16-08-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは323表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,744
画像 105,190
書籍 19,550
関連ファイル 97,847
Video 1,415
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.375 秒(秒) !