#ئیلامی#یەکان لە سەرەتای چەرخی پێش ئیلام، تا کۆتایی سەردەمی ئیلامی نوێ، واتا نزیکەی 2661 ساڵ لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ژیاون و فەرمانڕەواییان کردووە و لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتیان و بێهێزبوونیان هەر لەو ناوچەیە ماونەتەوە. لە ساڵی (2700 پێش زاین) یەکەم شانشینی ئیلامی لە شاری شوشە/ سوسە کە وەک پایتەختی #ئیلامییەکان# ناوی هاتووە، دامەزرا.
سەردەمی دەسەڵاتداری ئیلامییەکان لە لایەن مێژوونووسە ئێرانییەکان بۆ چوار قۆناغ دابەش کراون:
نیا ئیلامی
ئیلامی کۆن
ئیلامی ناوەند
ئیلامی نوێ
یەکێک لە گرنگترین و بەرچاوترین شوێنەوارەکانی بە جێماوە لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئیلامییەکان، شوێنەواری #زیقورات# (#چەغازەنبیل#)ە کە بە گوتەی پسپۆرانی مێژوو و شوێنەوار، ئەم شوێنەوارە بەجێماوە لە شاەری (دوراونتاش)ە لە نزیک سوسە لە پارێزگای #خوزستان#ی ئێران، کە لە لایەن پاشا (ئۆنتاش گال 1250 پێش زایین) دروستکراوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]