گۆڕان داوایەکی یەکێتی ڕەتدەکاتەوە
ڕێگەنادات #قوباد تاڵەبانی# لە گۆڕانکاری پۆستە ئیدارییەکان بەردەوام بێت
#بزووتنەوەی گۆڕان# داوایەکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕەتکردووەتەوە، بەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گۆڕانکارییە ئیدارییەکان بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، لە میانی گفتوکۆکانی نێوان هەردوولا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی، گۆڕان داوایەکی یەکێتی ڕەتکردووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، داواکارییەکەی یەکێتی ئەوە بووە، کە قوباد تاڵەبانی لەلایەن هەردوولاوە سەرپشک بکرێت، بە گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان، بەو پێیەی ئەو کەسی یەکەمی حکومەتی هەرێمە لە #سلێمانی#.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە گۆڕان ئەو داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، ئەوان بە ڕێککەوتنی سیاسی ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە و دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانیش ڕێککەوتنی سیاسی نوێ بکەن.
بوار زانیویەتی، یەکێتی نایەوێت وەک پێشوو مامەڵە لەگەڵ گۆڕان بکات و ئەو پۆستانەی لە سنووری سلێمانی هەیەتی پێبداتەوە، بۆیە دەیەوێت قوباد تاڵەبانی گۆڕانکارییەکان بکات. [1]