بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بلیاردی کوردستان، پاڵەوانێیەتی یانەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێیەتییەکە لەسەر ئاستی کوڕان لە ڕێکەوتی #15-09-2022#، لەهەردوو کاتەکانی بەیانی و ئێوارەدا لەهۆڵی سلیڤان لە شاری #هەولێر# دەست پێدەکات.
پاڵەوانێیەتی بلیاردی یانەکانی کوردستان تا ڕۆژی #17-09-2022#، لەهەمان هۆڵی ئاماژە پێدراو بەردەوام دەبێت.
بەرێوەچوونی کاروچالاکیی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکان بەردەوامی هەیە.
[1]