سێ برا هەن شەو و ڕۆژ ڕادەکەن
هەنگاوی گەورە و بچووک دەبەن
لە ئەنجامیش وەک یەک دەگەن
سێ برا هەن شەو و ڕۆژ ڕادەکەن، مەبەست لە سێ میلی کاتژمێرە، بەردەوام بەدوای یەکدادێن، هەنگاوی گەورە و بچووک دەبەن، واتە: بەدوای یەکدا دەخوولێنەوە، لە ئەنجامدا وەک یەک دەبن، واتە: سێ میلی کاتژمێر لەجێی خۆیانن بەردەوام دەبزوێن و لە کۆتاییدا بەیەک دەگەن. وەڵام (سێ میلی کاتژمێر) . [1]