سێ بەی، سێ زەردە بەی
سێ گوڵ هەنار، سێ ژەهری مار
بەی: بەهێ، سێ بەی، مەبەست لە سێ مانگی هاوینە، سێ زەردەبەی واتە: سێ مانگی پایز، سێ گوڵ هەنار، واتە: سێ مانگی بەهار، سێ ژەهری مار، واتە: سێ مانگی زستان. لە مەتەڵەکەدا بەهەموویان چوار وەرزی ساڵ پێکدەهێنن. وەڵام (چوار وەرزی ساڵ) .[1]