کەپرەکم هەیە، کەپرۆکێ
لیی دەبارێ بەفرۆکێ
پاشگری (ۆکێ) لە زمانی کوردیدا بۆ بچووک کردنەوەی ناو بەکاردێت، کەپرەکم هەیە کەپرۆکێ، مەبەست لە هێڵەکی ئارد بێژانەوەیە، لێی دەبارێ بەفرۆکێ، مەبەستی لە کاتی بێژانەوەی ئاردە کە پێیدا دێتەخوار، چووێنراوە بە بارینی بەفر، چونکە بەفر و ئارد لە سپێتیدا لەیەک دەچن، وەڵام (هێڵەک) . [1]