گاڕانێکی پێوەدەچێ
پەنجەی مرۆڤی پێوەناچێ
گاڕان: بەو کۆمەڵە مانگا و گایە دەوترێ کە شوان بۆ لەوەڕ دەیانباتە کێو، لە مەتەڵەکەدا گاڕان بە مێروولە چووێنراوە، ئەوانیش بە کۆمەڵ و بەڕیز دێن و دەچن، کونی شارە مێروولە کە مەبەستی مەتەڵەکەیە، لەقەدەر مێروولەیە، پەنجەی پێوەناچێ. وەڵام (کونی شارە مێروولە).[1]