بەڕۆژ کۆکراوە
بەشەو پەرشوبڵاوە
مەبەستی مەتەڵەکە نوێنە، بەشەو پەرش و بڵاوە، واتە: مرۆڤ بەشەو نوێنەکانی بڵاودەکاتەوە و لەسەر دەخەوێت، بەڕۆژ کۆکراوە، واتە: بەڕۆژ کە لەخەو هەڵدەستێ و کاری بە خەو نامێنێ، پاشان نوێنەکانی کۆدەکاتەوە و هەڵیدەگرێتەوە. وەڵام (نوێن) . [1]