#عەبدولستار مەجید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#: کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دایکی کاک دکتۆر #کازم فاروق#، تەم و مژی لەسەر زۆر گومان لابرد و، پەردەی لەسەر زۆر نهێنی هەڵدایەوە.
ئێمە هەموومان برا و کەسی کاک دکتۆر کازمین و بۆ هەر کارێک پێویست بکات، درێغی لێناکەین و ئەنجامیدەدەین.
ئەدرەسێکی کاک دکتۆر کازمم وەرگرتووە، پاش دڵنیابونەوە لە دروستی ئەدرەسەکە، بە زوترین کات سەردانی دەکەم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە شیفای ئەو برا بەڕێزەمان بدات و، ڕەحم بە دڵی پاکی دایکی بکات و چاو و دڵی ئەو و بنەماڵەکەشی بە گەڕانەوەی کوڕەکەیان بە تەندروستییەکی باشەوە ڕۆشن بکاتەوە. [1]