ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,058
画像 106,483
書籍 19,321
関連ファイル 97,306
Video 1,397
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سەبارەت بە کاردانەوەی ئیسلامی (کەوتن لە ئاسۆکانەوە دەبینرێت)
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەبارەت بە کاردانەوەی ئیسلامی (کەوتن لە ئاسۆکانەوە دەبینرێت)
記事

سەبارەت بە کاردانەوەی ئیسلامی (کەوتن لە ئاسۆکانەوە دەبینرێت)
記事

$سەبارەت بە کاردانەوەی ئیسلامی (کەوتن لە ئاسۆکانەوە دەبینرێت)$
نووسینی: ڕامیار مەحمود
لە سەر مەسەلە تیرۆریستییەکان، ماوەیەکی زۆرە بەر کاردانەوەی ئیسلامی و دژە کاردانەوەکەی دەکەوین. کاردانەوەی ئیسلامی لە بەرکەوتنی ئیسلام بە مۆدێرنەوە، سەرەتا وەها دیمەنەکە هاتە پێشچاو جیهانی ئیسلامی، لە خەوی قوڵی ناو مێژووەکەی خۆی بێتە دەرەوە، بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەم هاتنە دەرەوەیە ناتوانرێت لەبەرچاو نەگیرێت، تا ئەم هەنوکەیەش ناتوانین ئەو هاتنە دەرەوەیە بە هەند وەرنەگرین، ئەمە دیارە پڕۆسەیەکی بەردەوامە، هەروەک چۆن پێچەوانەکەشی بەردەوامە بۆ ڕۆچوونە ناوەوە. لە سەر ئاستی سیاسی و ئایدیۆلۆجی، کۆنسێپتەکە بریتی بووە لە گەڵ یەکگرتنەوە لەگەڵ دونیای تازە، ناشناڵیزم و سۆشیالیزم دوو شەپۆلی گەورەی ناو ئەم دونیایە بوون. من ئەمە وەک بەڵگەی خۆ جووتکردنەوە لەگەڵ خۆراوادا وێنا دەکەم. گومان لەوەدا نییە نوێکردنەوەکەی جیهانی ئیسلامی لە سەر ئاستی سیمۆلۆجی (نیشانە و هێمایی) ماوەتەوە و ڕۆچوونە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکەی تووشی بە جێمان بووە. ئەمەش وای کردووە فشەڵی یان پوچییەک لە ناو تازەگەری و نوێکردنەوەی جیهانی ئیسلامیدا ببینین. دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین، لە شۆڕشی 1979ی ئێرانەوە، حوکمڕانیی ئیسلامیی دینی دەبێت وەک ئەگەرێکی کراوە و ئیلهامبەخش تەماشا بکرێت. ئەوان یەکەمجار ئیسلامیان وەک خەونێکی سیاسی لە حوکمڕانیدا ساخ کردەوە. خودی ناوچەکەش لەم ساڵانەدا کە تا هەنووکە بەردەوامە، شانۆی زەبروزەنگاویترین جووڵانەوەی ئیسلامییە کە داعشە. دیسانەوە وڵاتێکی وەک فەرەنسا ناونیشانی ئەم کردار و پەرچە کردارەیە، فەرەنسا بە تەنیا ناوی وڵاتێک نییە، بەڵکوو ناونیشانی وەرچەخانێکی هەرە گەورەی مێژووییە، لە شۆڕشی فەرەنسییەوە پچڕانێکی مێژویی ڕوو دەدات ئەگەر وشەی پچران یان دابڕان دروست بێت، لێرەدا بەکاری بهێنین. ئەم پچرانە لە سەر ئاستی کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دابڕانێکی بونیاتی بەرفراوان دەچێت و بە تەنیا پچڕانێک نەبوو لەناو مێژووی فەرەنسادا، بگرە نەک ئەورووپاش بەڵکوو بۆ مرۆڤایەتی. شۆڕشێک دەتوانین بەمانای شۆڕشێکی ڕەسەن ناوی بەرین، بۆیە دەڵێم شۆڕشێکی ڕەسەن چونکە لەدوای شۆڕشی فەرەنسی و ئەمەریکییەوە مرۆڤایەتی شۆڕشی بەخۆیەوە نەدیوە. شۆڕشی فەرەنسی مۆدێرنیزمی بە نێونەتەوەیی کرد و گوتارە ئایدیۆلۆجییەکەشی گڵۆبەلایز کرد. مرۆڤایەتی لە دوای شۆڕشی فەرەنسی لەناو پڕۆسەی خۆ نیشتەجێکردندایە لەناو دونیادا پێشتر مرۆڤ ئاوارەیەکی میتافیزکی بوو بە دونیایکردنەوەی زەوی و ژیان بەرهەمێکی سەد لە سەد فەرەنسییانەیە. ئەوە ڕۆشنە ئەم ڕووداوانە لەناو ماسمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چۆن بەرباس دەخرێت بە شێوەیەک کە نەتوانین لە کرۆکی کێشەکە تێبگەین. بەگەڕخەرانی ئەم پرسە شوێنی تێفکرین بە تەواوی تەسک دەکەنەوە لە بری بژاردە، دابەشبوونی ئایدیۆلۆجی بەردەست دەخەن، واتە دابەش بوون بە سەر ئیسلام و دژەکەی یاخود ئیسلام و خۆراوا. ڕۆشنبیرانیش بە شێوەیەکی نەریتی لەناو وەڵامێکی کڵێشەییدان بۆ چارەسەری قەیرانەکە، کڵێشەیەک کە تاڕادایەک سواو دێتە بەرچاو کە ناوبراوە بە (عەلمانییەت، جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت) یاخود وەک چارەسەری پرسەکە دەبەسترێتەوە بە ڕۆشنگەرییەوە، ڕۆشنگەری ئەو شرینقەیەی پزیشک و پەرستیارەکانی ناو کولتوور لە ناو کۆمەڵگادا بەرزیان کردووەتەوە، ئەوان داوای هاوردەکردنی سەردەمێکی مێژوویی دەکەن لە ڕێگەی شریقەلێدانەوە، کۆڵیش نادەن لە شکستهێنانەکانیان، ئەوان تێ ناگەن هەموو ئایینەکان بە شێوەیەکی ناوەکی دەبێت خۆیان لە دەستی خۆیان ڕزگار بکەن. واتە ئەم خۆ ڕزگارکردنە دەبێت لە ناوەوە ڕووبدات، من ڕێک دەمەوێت بڵێم لە ناو ئیسلام خۆیەوە.بابەتەکە بەو ئەندازەیە ئاڵۆز نییە بۆچی ناو بەناو ڕووبەڕووی کاردانەوەی ئیسلامی ئەبینەوە کە بەشێوەی جیاجیا ئەم کاردانەوەیە مۆبییلزە کراوە بە شێوەی سیاسیانە واتە دەوڵەتان و بکەرە سیاسییەکان لە پشتی ئەم جۆرە لە مۆبیلیزەکرنی سیاسییەوەن لە پێناوی هێنانە ئارای دۆخێک کە جۆمسکی بە (جڵەوکردنی هۆشمەندی) ناوی دەبات، ئەوەشی ئەمڕۆ لە ناو مەیدانەکەدا دەرئەکەوێت هۆشمەندییە جڵەوکراوەکەیە کە خۆی لە ئیسلام و دژەکەی یان خۆراواو دژەکەیدا دەبینێتەوە و دەرفەتی هێنانە پێشەوەی تێفکرین بە شێوەیەکی ترسناک کەمبۆتەوە، ئێمە لە باردوخێکداین بێ ئەوەی لە کێشەکە تێ بگەین کەوتووینەتە بەر زۆرداری دوو بەرە ئەوانەی شیرنقەی خۆراوایان پێیە بۆ چارەسەری دەردەکە و ئەوانەشی شیرنقەی ئیسلامیان پێیە بۆ چارەسەری دەردەکە. ئیسلام کێشەیەکی ئۆنتۆلۆجی قورئانی نییە کێشەکە لە ناو هەڵگر و بکەری سیاسی و سۆسیۆلۆجی ئیسلامیدایە، کێشەکە لە ناو ئەو ژێر خانە کۆمەڵایەتییەی ئێمەیە.بۆ من دیارە مەترسییەکە چییە، بابەتەکە تا ڕادەیەکی زۆر پێکەنینێکی زۆر هەڵئەگرێ یان بە شێوەیەکی دروستر لە دۆخێک ئەچیت نە ئەزانیت بگریت نە ئەزانیت پێ بکەنیت، کاتێک وا ئەزانین دیمەنی ڕوداوەکە سەر بە مەودایەکی جوگرافی دوورە کە (فەرەنسا)یە بەڵام هەمان توندوتیژی ئیسلامی لە ناو سەرلەبەری کوچەو کۆڵانەکانی ئێمەیە بەشێکی هەرە زۆری بە هەند وەرگرتنی قوربانیانی خۆراوایی لە ناوەندی ڕؤشنبیری ئێمەدا بەمەی ئێستای فەرەنساشەوە بۆ ئەو نرخە بەرزە ئەگەڕێتەوە کە خۆراوا لە ناو سنوری خۆیدا دایناوە لە سەر خۆی، پەرستارو پزیشکە شرینقە بە دەستەکانی ناو کولتووری ئێمە ئەبێت هەموو جارێک جەخت لەسەرسوڕمانەکانی خۆیان بکەنەوە بە خۆراوا کە (ئازادی و برایەتی و یەکسانی) زیانی بەرکەوتووە. من تێ ئەگەم کاتی پێکەنینەکەیە کە تۆ لە ئەنفالدا پرسیارت نییە بە هەمان شێوە لە قڕکردنی ئێزدی و کاکایی..هتد ناوەندی ڕؤشنبییری ئێمە لە نموونەی ئەنفالدا ناتوانێت نرخ و بەها لە سەر کۆمەڵگای گوندی و ژیانی سرووشتی دابنێت لە وە ئەچێت گفتیان لە ماکس ڤیبەر وەرگرتبێت یان کانت یان هەر نەفەرێکی تر. شورەیی بوونێک لەوەدا ئەبینن بەهۆی ئەو بەڵێنانەی بە مۆدێرنیزمیان داوە بێ ئەوەی کەسیش پرسیان پێ بکات، ئەمە ڕێک لە تراجیدی ئێزدی زۆر ڕەنگی دایەوە چونکە ناوەندی ڕۆشنبیری پێشوەختە گفتی داوە و قاچەکانی ئەکوتی بە ئەرزدا بە بزووتنەوەی 1968 کەمتر ڕازی نابێت ئەو بەڵێنی بە جڤاتێکی دێرین نەداوە لە سەر جینۆسایدەکەی بێتە هزرین… وابزانم کاتی گریانەکەش هاتووە باسی بکەم، چونکە ئێمە تۆزێک پێ کەنین کاتی ئەوەش هاتتوە نەختێک بگرین، ئێستا خەیاڵم بۆ مەودای سۆسیۆلۆجی دچێت بیگومان لێرەدا بیرمەندێکی گەورەی وەک حەنا بەتاتۆ ئەمادەیە، بە شەوەزەنگی پایزەی ژورەکەم و کۆرۆناو مێژوشەوە حەزم لە قسەکردنە لەسەر مەودای سۆسیۆلیجی ئێمە بەم زەبرو زەنگەوە، من ئەوەی ڕوو ئەدات پێی ئەڵێم هاومەودایی سۆسیۆلۆجی و بە شێوەیەکی سادە ئەمەوێت دوو شت بڵێم:
یەکەم: لە د وای دروستبونی داعش و قڵەمڕەوەکەی، تەنها مەودا سیاسییەکامان جیاواز بوو لە داعش کێشەی مەودای ئایدۆلۆجی و کولتوریمان نیزک نزیک بوو. هێڵیکی جیاکەرەوەی دیار نابینرێت لە ڕووی دونیا بینی کۆمەڵایەتی ئایینییەوە، دووەم هەموو ناوچەکە چونەتە ناو ئیسلامیزەیشنی سیاسییەوە کە بەراوردی ڕابردووی ئەکەین بە ئێستا گریانەکەیە..رێک بۆ دواوە گەڕانەوەیەک هەیە لە هەموو ڕووەکانەوە هەموو شارەکانی دەرەوەی سلێمانی کەوتن. تاران لە لە 1979و بەغدا لە دوای 2003 و ئەستەنبول و دیمەشق و بەیروتیش. کە من ئێستا لێرە لە سلێمانی دەپەیڤم ڕەنگە ئێرە و ئەمە کۆتای سەنگەری بەرگریبێت لە مۆدێرنیزم لەم ناوچەیە، بۆیە دەڵێم کەوتن لە ئاسۆدا دەبینرێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは635表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 31-10-2020
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 31-10-2020 (4 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: ISIS
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 94%
94%
は、 ( هومام تاهیر 20-11-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 21-11-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
このアイテムは635表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,058
画像 106,483
書籍 19,321
関連ファイル 97,306
Video 1,397
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.406 秒(秒) !