ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,743
画像 105,225
書籍 19,553
関連ファイル 97,936
Video 1,414
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئایا ئیسلام لە تەنگژەدایە؟
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئایا ئیسلام لە تەنگژەدایە؟
記事

ئایا ئیسلام لە تەنگژەدایە؟
記事

$ئایا ئیسلام لە تەنگژەدایە؟$
نووسینی: #کوردۆ شابان#
تیرۆرکردنی مامۆستایەکی فڕەنسی بەدەست موسڵمانێکی ڕادیکاڵ، بەهۆی پیشاندانێکی بێلایەنانەی کاریکاتێرەکانی سەر پەیامهێنی ئیسلام لەناو کۆمەڵێ خوێندکاری موسڵمان، پاشان گوتارێکی نیمچە هەڵەشەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا؛ دواتر ئەو هەڵوێستە سۆزدارییە فراوانەی موسڵمانان لەسەر ئاستی جیهان و قۆستنەوەی دۆخەکە لەلایەن ئەنقەرە بۆ پاکێچی ململانێ دێرینەکەی نێوان خۆیان و پاریس، هیچی لێرەدا باسی وتارەکەی من نین و لەسەر هەموو ئەمانەیش ورد نابمەوە: ئایا کاردانەوەی موسڵمانان لۆژیکی بوون؟ کاریکاتێر لەسەر هێما ئایینییەکان دەچێتە بواری ئازادیی ڕادەربڕینەوە؟ فڕەنسا پاش ئەو هەنگاوانەی ئەم دوایییە، لە کوێی دیموکراتیدایە، لەو بوارە هیچی لەدەست داوە؟ گوتەکانی ماکرۆن شیاو بوون؟ ئەو هەلقۆستنەوەیەی ئەردۆغان سەر دەگرێ؟ و چەندان پرسیاری دیکەیش هەیە کە سەدان نووسەر لەسەری گفتوگۆی ڕژد و چەلەحانێی سەرپێییان کردووە. ئەوەی بۆ من وەک ئیسلامناسێک جێی سەرنجە و لێی دەدوێم، ئەو بەشەی گوتارەکەی سەرۆکی فڕەنسایە کە گوتی: “ئیسلام ئایینێکە، لە هەموو جیهاندا لە قەیراندا دەژی، واتە تەنیا لە فڕەنسا نییە و تەنگژەکەش قووڵە!…”.
ئەگەر تاکی موسڵمان لەبیر خۆی بباتەوە، کێ ئەو دێڕەی گوتووە و ڕستەکە بکاتە پرسیار: ئایا ئیسلام لە تەنگژەدایە؟ بۆی دەردەکەوێ پرسیارێکی جددییە. ئەم تاکە موسڵمانە، دوای کۆمەڵێک تێڕامان بەسەر ئەوەی ئێستە لە جیهانی ئیسلامی و دۆخی موسڵمانان ڕوو دەدات، یەکسەر لەبەر خۆیەوە دەڵێ: “بەڕاستی ئیسلام لە تەنگژەدایە”. پێویستە ئەوەیش بزانین، دەیان پەڕتووک، سەدان گوتار، هەزاران جار لەلایەن موسڵمانانەوە، تەنانەت بانگخوازان و زاناکانیشیانەوە بە دەربڕینی جیاوا گوتراوە و دەگوترێتەوە: ئیسلام لە تەنگژەیەکی حەقیقیدایە و ئەوەندە قووڵ بووەتەوە، هەر یەکە بە شێوەیەک دەیەوێ لەم تەنگژەیە ڕزگاری بکات.
تا ڕادەیەک گوتارە دژەڕەفتارەکەی ماکرۆن، خراپخوێندنەوەی دۆخەکە بوو کە ڕەنگە هەندێک گەمژەییشی تێدا بێت، ئاخر ئەو ئیسلامەی ئەو لەسەری قسەی کرد، تەنیا شەش ملیۆنەکەی وڵاتی خۆی نییە، بەڵکوو جیا لە وڵاتانی زۆرینە موسڵمان و عەرەب، بەسەر هەموو زەویدا بڵاو بوونەتەوە و ئەگەرێکی بەهێزە لەهەر کاتێکدا بۆی ببنە بۆمب و باری تەناهیی وڵاتەکەی وێران بکەن. وێڕای هەموو ئەمانەیش، قسەکردن لەسەر دۆخی قەیراناویی ئیسلام کە لە گوتەکانیدا جێی کردبوونەوە، شایەنی بایەخن و لێرەوە هەوڵ دەدەم وەڵام بدەمەوە: ئایا ئایینی ئیسلام لە تەنگژەدایە؟ بە دڵنیایییەوە بەڵێ.
موسڵمانێکی ڕادیکاڵ، بەو دۆخەی ئێستەی ئیسلامی تێدایە، غیرە و شەهامەتی پێی تووڕە دەبێت؛ ئاخر چۆن دەبێت موسڵمانان لە وڵاتی بێبڕوادا بژین؟ چۆن دەبێ ئەو هەموو وڵاتە زۆرینە موسڵمانە هەبێت، لە هیچ شوێنێک ئیسلام حوکم نەکات، لەژێر دەسەڵاتی کوفردا بن؟ چونکە بە بەڵگەی قورئان، ئەوی بەو دەستوورە حوکم نەکات کە خوا هێناوییەتە خوارەوە، کافرە. ئەدی دەبێ چی بکەین؟ کۆشش بۆ گەڕانەوەی حوکمی ئیسلام. ئەم کۆششە کە بیکەیتە عەرەبی دەبێتە “جیهاد” و مانای وشەکەش لای ڕادیکاڵەکان واتە شمشێری سەردەمی پەیامهێن و چەک و تەقەمەنی و خۆتەقاندنەوەی ئەم سەردەمە. واتە لە ڕێی قاعیدە، تا دەگاتە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و هەزاران وردە ڕێکخراوی دیکە، هەوڵی گەڕانەوەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام بدرێت و لەم دۆخە تەنگژەیە ڕزگاری بکەن و عیززەتی ئیسلام بگەڕێتەوە. ئەم ئیسلامە ڕادیکاڵە، هیچ شوێنێکی دونیا لەدەست هەڕەشەکانی پارێزراو نییە، چونکە ستراتیجێکی درێژخایەنی نییە، بەڵام کاریگەریی ئەوەی دەتوانێ بەسەر بەرانبەری بهێنێ، دوورمەودایە. هەر تاکێکی کە لەپڕ دەیەوێ زوو بگات بە بەهشەت و زەبرێکی کوشندە لە کافر بدات، خۆی دەتەقێنێتەوە و تەواو دەبێت، بەڵام بۆ ماوەی چەند ساڵ ترس دروست دەکات و گرفتەکانی بەجێ دەهێڵێ.
موسڵمانێکی پەروەردەیی، بە هەمان شێوە پێی وایە ئیسلام لە تەنگژەدایە. موسڵمانان بە تەواوی پەروەردەی خاوێنی ئیسلامیان بیر چووەتەوە و کەوتوونەتە ژێر هەژموونی پەروەردەی ڕۆژاوا و بە ڕواڵەتێکی کەم نەبێ، هیچ بنەمایەکی ئیسلام تێیاندا ڕەنگ ناداتەوە، لە کاتێکدا (وەک بانگەشەی بۆ دەکەن)، ئەورووپا بە پەروەردە و زانستی ئیسلام گەیشت بە پێشکەوتن، هەتا شوێن ئیبن سینا، ئیبن ڕوشد، فارابی و زاناکانی دیکەی موسڵمان نەکەوتن، قۆناغەکانی ڕینێسانس و ڕۆشنگەرییان نەبڕی، تا گەیشتن بە مۆدێرینتە. تاکە چارەسەر ئەوەیە، بگەڕێنەوە بۆ دەقەکانی قورئان و خانەوادەکان فێری بەها ئیسلامییەکان بکرێنەوە و دیوارێک دروست بکرێت، تا ئەوەندە ئاوێتەی ئەو پەروەردە ڕۆژاوایییانە نەبن کە خۆیان بۆیان دەرکەوتووە شکستی هێناوە و بەردەوام خەڵکی خۆیان دەکوژن، بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە زیادبووندایە، ڕێژەی هاوڕەگەزخوازانی هەردوو ڕەگەز لە بەرزبوونەوەدان، سیستەمی ئابووریی جیهانی کە پشتی بە کەپیتاڵیزم بەستووە، شکستی هێناوە و ئەوانیش دەبێ بگەڕێنەوە بۆ سیستەمی ئابووریی ئیسلامی کە قەرزار ناچار نییە سوو بدات و باج تەنیا لە بێبڕوا وەردەگیرێت.
موسڵمانێکی سادە کە نازانێ داخۆ سەر بە کام جۆری ئیسلامە، کێشەی نییە لەگەڵ ئەورووپا تێکەڵ ببێت، ئاوێتەی پڕۆسەی ژیانی ئەوان ببێت، کولتوور و فەرهەنگیان بخاتە نێو ماڵەکەیەوە، تا لەپڕ کچێکی گەورە دەبێت و وەک ئەورووپایییەک مافەکانی جێبەجێ دەکات، تا لەپڕ ژنەکەی پێی دەڵێت ئەوە ئەرکی من نییە وەک کەنیزەک و ڕەبەن خزمەتکاری تۆ بم، تا لەپڕ کوڕەکەی دەبێتە شتێک کە ئەو هەرگیز خەونی پێوە نەدەبینی، ئیدی بە بیانووی گەڕانەوە بۆ بنەما سەرەکییەکانی ئیسلام، دەیەوێ غیرە و پیاوەتییەکانی بەسەر خێزانەکەیدا بسەپێنێ و پێی ناکرێ، ئیدی بەم شێوەیە یان دەبێتە موسڵمانێکی ڕادیکاڵ، یان هەوڵ دەدات ئەورووپا بەجێ بهێڵێ و شتێک بکات لەو دۆخە ڕزگاری بکات کە ناخی خواردووە، چونکە دەزانێ ئەگەرچی دڕەنگ بۆی دەرکەوتووە، موسڵمان نابێ وا بژی و ئەمە تەنگژەیەکی گەورەیە بەسەر خێزانی موسڵماندا هاتووە.
ئەو تەنگژەیەی ماکرۆن لە گوتارەکەیدا باسی کرد، هەموو ئەمانەیە بەڵام بە خوێندنەوەیەکی پێچەوانە. تاکی موسڵمان لەسەر هەر مەزهەبێکی فیکری بێت، توندڕەو یان میانڕەو، بەزۆری ئەو تەنگژەیە بۆ گۆڕان دەگەڕێننەوە، لە بەرانبەردا، ڕۆژاوایییەک کاتێک دەڵێت ئیسلام لە تەنگژەدایە، موسڵمانێکی لیبڕاڵ و نوێخواز کاتێک دەڵێت لە قەیرانداین، مەبەستیان لەوەیە کە نەیانتوانیوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم خۆی بگونجێنێ.
ئیسلام تاکە ئایینە ئێستە لەسەر زەوی، نەکەوتووەتە ژێر کارلێک لەگەڵ سیکۆلاریزمدا. هەرچی ئایینی دونیایە، بە سیکۆلاری کراون، ئیسلام نەبێت. هەموو هۆکارەکەی ئەوەیە، تاکی موسڵمان هێشتا پێی قەبووڵ ناکرێ، ئەو سیستەمە عەلمانییە ببێتە ڕێکخەری ژیانی. ئەم تاکە، بەهۆی دۆخە دژوارە ئابووری و تەناهییەکانی وڵاتی خۆی کە بەجێی هێشتووە و ناچارە لە وڵاتێکی تەواو سیکۆلاریشدا بژی، هەر بەو شێوەیەیە کە پێشتر ژیاوە و ئامادە نییە بیگۆڕێت. ئەو ناتواتێت لەژێر سێبەری سیکۆلاریزمدا، ئایین لە ڕەوشی ژیانی خێزانەکەی بهێنێتە دەر و پێوەستی بکات بە پێوەندییەکی تاکەکەسییەوە و تەنیا لە مزگەوت و کڵێساکاندا بێت و بەشێک نەبێت لە هەموو کایەیەکی ژیانی.
کاتێک ئەورووپا بڕیاری گۆڕانی دا، گەورەترین بەربەست لە بەردەمیدا، کڵێسە و پاپا بوو کە بە تەواوی پێشکەوتنی زانست و ئازادی و ژیانیان ڕاگرتبوو، بۆیە بە شێوەیەکی پلەیی و بە چەندان ساڵ، دەسەڵاتەکانی ئایین وەرگیرانەوە و مرۆڤ خۆی بووە خاوەنی بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆی. سەرەتا ئایین لە سیاسەت دوور خرایەوە، پاشان لە ڕەوشی ژیان و وردە وردە لە کڵێسە گرێ درا. سەرکەوتنی ئەم سیستەمە نوێیە، هەموو ئایینەکانی دیکەیشی گرتەوە، ئیسلام نەبێت.
گرفتە گەورەکەی نایەڵێ ئیسلام بهێنێتە سەردەمەوە و هەر بە نۆستالژیای ناو پەڕتووکەکان، موسڵمانان بژین، بریتییە لەو هەموو وردەکارییەی تێیدایە، بەشێوەیەک لە هەر کایەیەکی ژیان بتەوێ هەنگاو بنێی، دەقێک لە بەردەمت دەبێتە ڕێگر و پێشتر بۆت ئامادە کراوە، هەنگاوەکە چۆن بێت، ئەمەیش پێش هەموو شتێک، ئازادیی لە مرۆڤ سەندووەتەوە و لەگەڵ هەموو ساتێکی مرۆڤدا دەژی و بینەقاقەی گرتووە. چۆن بچیت بۆ تەوالێت، چۆن بێیتە دەر، بە کام پێ، چۆن نان بخۆیت، بە کام دەست، چۆن سێکس بکەیت، بۆ کام کون؟ هەموو شتێک بە تۆکمەیی باس کراوە، چونکە وەک لە قورئاندا هاتووە: “ئەوەی مرۆڤ دەیکات، نوێژ، حەج، ژیان و مردنی، هەمووی بۆ خوایە”. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは468表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم - 05-11-2020
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 05-11-2020 (4 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: ISIS
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( هومام تاهیر 20-11-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 20-11-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
このアイテムは468表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,743
画像 105,225
書籍 19,553
関連ファイル 97,936
Video 1,414
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.265 秒(秒) !