ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  531,049
画像
  107,575
書籍
  20,010
関連ファイル
  100,975
Video
  1,471
言語
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
3
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
پرسەی تۆ هەمان پرسەی من و ئەو نییە!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0
پرسەی تۆ هەمان پرسەی من و ئەو نییە!
記事

پرسەی تۆ هەمان پرسەی من و ئەو نییە!
記事

$پرسەی تۆ هەمان پرسەی من و ئەو نییە!$
نووسینی: #بەیان سەلمان#
مردن لەو هەقیقەتە ڕووتەدا کورت دەبێتەوە کە تواناکانمان وەک مرۆڤ، هەرچەندە زۆر گەورەش بن، هەر سنوورداون و بە شمشێری کات مەحکومن. ئەو دەمەی دەیشتوانین قبوڵی ئەوە بکەین، هەتا ڕادەیەک پرسەش بە بەشێک لەو هەقیقەتە وەردەگرین، کە ڕۆژێک دێت لە پێچەخەمەی ئەو پرسیارە وجودیانە دەرباز دەبین و بە ڕوانەگەیەکی نوێوە مامەڵەی دەوروبەرمان دەکەین. مامەڵەی ئاژەڵ و گیانلەبری تریش لە پرسەگێڕان بۆیان هیچی لەوەی بۆ مرۆڤێک دەیگێڕین کەمتر نییە. لەبەر ئەو هۆیەش، پرسەی تۆ هەمان پرسەی من و ئەو نییە و زمانی ئاخافتن لە دۆخی پرسەدا هەمان زمان نییە. چونکو ڕوانگەی تۆ بۆ پرسیارەکان، ئەوە ئەگەر پرسیاربن لەلای کەسەکە، هەمان ڕوانگەی ئەویتر نییە. لەبەر هەمان هۆ، چونکو پرسیارەکانی تۆ لەوەی من و ئەویش جودان.
پرسە لە خودی خۆیدا، هێندەی کارەساتێکە دابڕانی کەسێکی ئازیز و خۆشەویستی لەدوادایە، دوو هێندەش ساتەوەختێکی زۆر ئاڵۆز و پڕ قەیرانە. لە هەموو دنیادا قۆناغی پرسەگێڕان بە پێنج قۆناغ پێناسەی دەکرێت. سەرەتا لەمەر ئەو قۆناغانە دەوەستم، پاشان دێمەوە سەر لایەنە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکەی بەتایبەتی و لایەنە سیاسی و ئایینی و ئابووریەکەی بەگشتی، ئەوجا تاوتوێی ئەو لایەنانە دەکەین.
$قۆناغەکانی پرسەگێڕان:$
قۆناغی شۆک: زۆر بەسادەیی لەم قۆناغەدا قبوڵنەکردنی کۆچی مردووەکە و ڕەتکردنەوەی مردنێتی؛ وێرای ئەوەی کەسەکە لەناو گەرمەی پرسەگێڕانە لەگەڵ کەسوکاری، بەڵام هێشتا بەتەواویی ڕۆیشتن و بەجێهێشتنی ئازیزەکەت لەلا نەبووە بە ڕاستییەک. لێرەدا وێنەی کەسی کۆچکردوو لەنێوان پێش و پاش مردنی دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆ قبوڵنەکردنی کۆچکردنەکەی. جەستەی کەسی زیندوی پێشوو، بەرابەر بە لاشەی سارد و سڕی هەنوکە دەبێتە وێنەیەکی ترسناک کە ڕیگرە لەوەی ڕازیبین بە ماڵائاوایی. ئەم قۆناغە بەوەی زۆر کورتە، بەڵام زۆر کاریگەرە لە تێگەیشتنی دەوروبەرت. زۆربەی کات کەس ناتوانێت لێی تێبگات. هەموو دووبارەی دەکەنەوە: تووشکی شۆک بووم… کە بیستم بڕوام نەکرد، هتد. ئەم بڕوانەکردنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە وەک بڵێی دەبوو مۆڵەتێک هەبێت تاکو جەستەی زیندوو ماڵئاوای بکات و ئەوجا لەگەڵ دەوروبەریدا دابڕێت، واتە بەیەکجاری کۆچ بکات و بەو جۆرە کۆتایی بە پەڕەکانی ژیانی بهێنێت. ئەوەش لە سەرەتادا قبوڵکردنی قورسە.
قۆناغی توڕەبوون: ئەوەی ئازیزەکەی لەدەست دەدات، هەست بە خیانەت دەکات. بەجێهێشتنی ئەو بۆ ئەم وەک خیانەتێکە لە خودی گرێبەستێک، چونکە وێنەیەکە لە گرێبەست، هەر وەک ئەوەی لەنێوان هاوسەراندا هەیە. لێرەشدا پلەی ئەو هەستکردنە بە خیانەت زۆر جودایە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی. لە دۆخی زۆر توندڕەویدا کەسەکان هەموو مافێکی شەرعی بەخۆیان دەدەن لە ئاست کەسانی تری نێو هەمان خێزان توندوتیژ بن؛ هەندێجار بەئاگاوە و هەندێجار بێئاگایانە، ئازاریان پێشێل دەکەن و تەنیا ماف بەخۆیان دەدەن ببنە خاوەنی پرسە. لێرەشدا دەیان بەهانە ڕاست دەکرێتەوە بۆ ئەوەی پاساو بۆ ئەو تووڕەبوون و توندوتیژییە بهێننەوە و شەرعییەتی پێ بدەن. زۆرکات گوێمان لێ دەبێت کە کەسوکاری ژنێک بەمردنی مێردەکەی دەڵێن: ”لە کچەکەمان قەوما”! ئەو قەومانە ڕێژەیەکە تەنیا لەلای کەسوکاری ژنەکەیە، چونکو پێوەرێکی کۆمەڵایەتی لە پشتە. تەنانەت لێرەشدا کاتێ پێوەرەکە بۆ کچی خۆیانە، بەڵام بۆ بوکەکەیان قبوڵی ناکەن و هەر خۆیان بە کۆسکەوتو دادەنێن! ئەم گەمەی دووفاقییە لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی زۆر باوە. خاوەندارێتی هەستی ڕاستەقینە بۆ کۆچکردووەکە تەنیا لە گۆشەنیگایەکی بەرتەسک وێناکراوە و پەیڕەو دەکرێت. ئازاری ویژدان جۆرێکی تری توندوتیژییە کە کەسەکە ئاڕاستەی خۆی دەکات. هەندێجار ئەمەیان پەیوەستە بە هەستی ئازادبوون لە ئاکامی ڕزگاربوونی کۆچکردووەکە لە ئازارێک کە لەوانەیە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە بە توندی دەیچێژی؛ هەندێجاریش بێ هیچ هۆیەک کەسەکان لە دوای مردنی ئازیزەکانیان تووشی ئازاری ویژدان دەبن، لە ئاکامی هەڵوێستێک کە ڕێگرییەک هەبووە بەرانبەر بە کۆچکردووەکە و پێی هەڵنەساون. لە هەندێ دۆخیشدا. کێشەی ئەو جۆرە هەستکردنەش لەوەدایە کە هەستێکی نادرووستە و نەدەکرا بێتەدی. چونکو مرۆڤ هەر مرۆڤە بە هەموو باشی و خراپی، زۆر ئاساییە کە هەموو کەسێک بەو هەستە توندتوتیژانەدا تێپەڕێت. هەموو ئەوانە بەدەر نین لە هەستێکی جەستەییش بە ماندووبوون و نەبوونی وزە بۆ هەڵسوڕانی کاری ڕۆژانە، ئەوەش دیسان دەبێتە بابەتێکی خەمۆکی لەلای کەسەکان.
قۆناغی گەڕانەوە بەرەو دواوە: کەسی پرسەگێڕ بەهیوایە زەمەن بگەڕێتەوە دواوە و بتوانێت لەڕێگای چاکەکاریی، لە خودا و لە گێتی و هەرچ هێزێکی تر کە بڕوای پێیەتی بپاڕێتەوە تاکو کەسەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە. لێرەشدا ڕۆڵی پەشیمانی و لێوگەستن دێتە ئارا. کەسانی پرسەگێڕ لە نیو خۆیاندا، یان ئەوەتا پەشیمانن لەوەی: دەبوو ئەوە یان ئەمە بکەن… واتە پێش ئەوەی کەسەکە بمرێت داخوازییەکی بۆ بەجێ بهێنن؛ یاخود ئەگەر بۆیان لوا کەسانی تر توومەتبار بکەن بەوەی ئەوەی نەکرد و ئەوەی نەکرد… بۆ ئەوەی دڵی خۆیان ئاسوودە بێت. لە هەردوو دۆخدا پرسەگێڕەکان بەرەو دەرگایەکی داخراو دەچن، چونکو کێشە لەو ئەزموونە تاقانەیەی پرسەدایە کە هەر یەکێک بەپێی کولتوور، ئایین، ڕادەی هۆش و بیرکردنەوەی…پرسەی خۆی دەگێڕێت و بە دەگمەن دەوروبەر لێی تێدەگەن.
قۆناغی غەمگینی: لێرەدا کە لە قۆناغەکانی پێشوودا پرسەگێران هیچیان بەهیچ نەکرد، دەچنەناو دۆخێکی غەمگینی هەرە گەورە، هەتا ڕادەیەک بە بیرۆکەی دڵسۆزی بۆ کۆچکردووەکە خۆیان دەبستنەوە. ئیدی خۆیان بۆ غەم و خەفەت بەجێ دەهێڵن. ڕێگا بە دەربڕینی ناواخنیان دەدەن تاکو بتوانن سارێژی ئەو برینە گەورەیە بکەن. لەگەڵیشیدا ترس لە داهاتوو جێی خۆی بۆ ناخیان دەدۆزێتەوە و دەکەونە ناو پرسیاری ئەوەی: ئایا بەو هەموو ئازارەوە دەتوانن لە ژیاندا بەردەوام بن؟ یاخود چۆن بتوانن بەردەوام بن و ئەو کەسە لە ژیانیاندا نەماوە! واتە لێرەدا هەستکردن بەوەی ناپاکیی دەکەن لە ئاست کۆچکردووەکە زۆر توندوتیژە.
قۆناغی قبوڵکردن: دوای ئەوەی پرسەگێرەکان هەموو ئەو قۆناغانەیان بڕی، ئەوجا وردە وردە، بەناچاریی، قوبڵی مردنی کەسەکە دەکەن. لێرەوە ئیتر قۆناغی ساڕێژکردنی برینیش دەست پێ دەکات هەتا بەتەواویی ڕۆژانەی ئاسایی بەسەر ژیانیدا زاڵ دەبێت و خودی چوونە سەر قەبران دەبێتە تەنیا ڕێزلێنان و نەریتێک.
بەدەر لەو قۆناغانە، وەک پێشتر ئاماژەم پێ کرد، پرسەگێڕان چەند لایەنێکی هەیە، لەلای ڕۆژهەڵاتیەکان بەگشتی و بەتایبەتی لە کۆمەڵی کوردەواری.
$لە ڕووی دەروونی$
لە ئاکامی ئەو دابڕانە، پەیوەندییەکی پڕ هەست و سۆز لەنێوان کەسەکاندا دەپچڕێت. ئیدی قبوڵی ونبوونی کەسەکە ناکەن تەنانەت دوای ساڵانێکی زۆریش کە بەسەر کۆچی کەسەکەدا تێپەڕیوە. بەڵام گەورەترین کێشەی مرۆڤ، بەتایبەتی لەنێوان کەسە نزیکەکانی کۆچکردووەکە، لە نەبوونی تێگەیشتنە بۆ مردن و پرسی وجودی نەمانی کەسەکەیە. ئەگەر خودی مردن ئەزموونێکی تاکەکەسییە، گێڕانی پرسەش هەمان ئەزموونی تاکەکەسێکە، وێڕای هاودەمی و هاوخەمی دەوروبەری، مەرج نییە هیچ کەسێکی تر لێی تێبگات. ئەو خاوەن پرسەیەی لە سرووشتیدا بەهای ژیان زۆر گەورە بێت، هێندەش مردنی کەسەکانی بەلاوە سەختترە. چونکو لێرەدا کەسەکە هۆشی بە هەقیقەتی مردن هەیە، دەزانێت کە ڕۆژێک دێت ئەویش دەمرێت، بەڵام ناتوانێت ئەو بیرۆکەیە قبوڵ بکات کە زۆر زوو مردنەکە هات. لە دۆخی پرسەیشدا پرسەگێڕ، پرسیارێکی لەلا دەوروژێت، کە هێشتا کاتی ئەو نەهاتووە بۆ ماڵئاوایی. بەو شێوەیەش خودی مردنی خۆمان دوا دەخەین. ئەو بیرۆەکەیە لە کۆنسێپتی (لیڤیناس)، لەو وێنەیە کورت دەبێتەوە کە ”(…) کاتێک بۆ ماڵئاوای هەیە، بەڵام دواخراوە (تاجیل کراوە). ئاگایی دوایین سات لە ژیاندا لە خودی خۆیدا کات و دۆخێک دادەهێنێت، ئیدی کات وەک دواخستن دەردەکەوێت. بەو جۆرە هەمان کۆجیتۆکەی (دیکارت) جێگۆڕکێی پێ دەکەین ”من بیر دەکەمەوە، واتە دەزانم کە دەمرم”.[1]
هیچ پرسەیەکیش وەک پرسەیەکی تر نییە. پلەی نزیکی و خۆشەویستیی کەسە و جۆری پەیوەندنییەکەیان ڕادەی برینەکە قوڵتر دەکات و درەنگتر لێی دەرەچن. کە دەشڵێین دەرچوون، ناکاتە لەبیرچوونەوە، چونکوو هەردەمێک وێنە و یادگاری و ئامرازێکی پەیوەند بە کەسەکە بێتە ئارا، ئازارەکە بە هەمان پلەی یەکەم شۆک و یەکەم ئازاری بیستنی مردنی کەسەکە زیندودەبێتەوە. لەتەک هەموو ئەوە، پرسەگێران تەنیا لە یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو پڕۆسەیەکی درێژخایەنە، لەم پڕۆسەیەشدا ڕۆژی ”باش”و ڕۆژی ”خراپ” هەیە. بەو واتاییەی دەکڕێ هێشتا لەناو پرسەکەدابن، بەڵام بۆ کەمێک لەبیریان بچێت، یاخود بتوانن بەهۆی فاکتەرێکی دەرەکی دڵخۆشکەر بەسەریدا زاڵبن. لە هەردوو باردا هیچ لەوە ناگۆڕێت کە دۆخێکی کاتییە و هەر دەبێ بە قۆناغەکاندا ڕەت بن تاکو قبوڵی ئەو دابڕانە بکەن و هەست و سۆزیان ”سرووشتی ئاساییان” بۆ دەگەڕێتەوە. کلیلی چارەسەریش لەو قبوڵکردنەدایە، چونکو هەتا نەگەنە ئەو قۆناغە درەنگتر ئازارەکانیان سارێژ دەبن.
$لە ڕووی کۆمەڵایەتی$
پرسە، کێشەی کۆمەڵایەتی زەق دەکاتەوە، یاخود کەمی دەکاتەوە، یان بەتەواویی دەیسڕێتەوە؟ پرسەی پیاو جودایە لەوەی ژن؟
لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا پرسەگێڕانی ژنان جودایە لەوەی پیاوان. نەریتی کۆمەڵایەتی هانی ژن دەدات، بەگەشتی، هەستەکانی دەربڕێت و تەنانەت داوای یارمەتیش بکات. لە نەریتی پێشووی کۆمەڵی کوردەواریدا، لاوانەوە و شیوەنی ژنان بەشێک بوو لەڕێوڕەسمی پرسەگێڕان. ئەو جۆرە دەربڕینەی هەتا ڕادەیەک توندوتیژ دەرەکەوێت وێنەیەکی قوڵە لە دەربڕینی ئەو ئازارە گەورەیەی دابڕانی لەگەڵ مردووەکە. دیارە ئەم نەریتە زۆر کۆنە و لەسەردەمە دێرینەکانەوە گەیشتۆتە ئێمە. بەبڕوای من یەکێکە لە حاڵەتە مرۆییە هەرە گەورەکان کە دەیکەنە جێی ڕەخنە و قەدەغەکردن، بەتایبەتی لەڕووی ئایینیەوە. چونکو لە شیوەندا وێنە هەمەجۆرەکانی کەسی ونبوو لەبەر چاو، کۆچکردووەکە؛ لەڕووی وجودییەوە دێتەئارا. بەکارهێنان و وتنەوەی وشەکانی نێو لاوانەوە و شیوەن دەبنەوە بە ژیاننامەیەکی چڕ سەبارەت بە مردووەکە. لەلایان وەک جۆرە زیندوکردنەوەیەکە و ئارامییان پێ دەبەخشێت.
بۆ پیاوانیش بەپێچەوانەوە، کۆمەڵ هانیان دەدات هەستیان خەفە بکەن، ئەمەش ئازارەکەیان قوڵتر دەکات. بێجگە لەوەی پرسەی کەسێکی گەنج هەمان پرسە نییە بۆ کەسێکی بەتەمەن. هەروەها مردنی لەناکاوی کەسێک هەمان مردنی کەسێک نییە بە نەخۆشی و لە دۆخی ئەمڕۆکە بە پەتای کۆرۆنا کەسانێکی زۆر ژیانیان لەدەست دەدەن.
لە کۆمەڵی کوردەواریدا، زۆربەی کات کێشە لەنێوان کەسەکانی یەک خێزان و هاوڕێیانی کۆچکردووەکە درووست دەبێت. کێشەگەلێک تەواو پەیوەندی بە خودی پرسەکەوە نییە. بەڵکوو بەسەیرکردنی ئەویترە بۆ کەسێکی تر، کە وەک ئەو هەمان پرسەگێڕە، بەڵام لە بۆچوونی خۆیەوە حوکمی ئەویتر دەدات کە پرسەکەی بەهەمان شێوەی ئەو نەگێڕاوە. ئەو جۆرە بۆچوونانە لە ناتێگەیشتنێکی گەورەوە بەرهەم هاتووە سەبارەت بەو پڕۆسەی پرسەگێڕانە؛ کە لەلایەکەوە نمایشێکی کۆمەڵایەتیە، لەلایەکەوە دەربڕینێکی شەخسییە، واتە هەر کەسێک بە شێوەی خۆی هەوڵ دەدات لە ئازاری ئەو دابڕانە دەربچێت و بە زووترین کات لێی دەربچێت. لە کاتێکدا زۆرینە داوات لێ دەکەن تێیدا بمێنییەوە. ئەمەشیان بۆ ئەو لایەنی ناتێگەیشتنە دەگەڕێتەوە سەبارەت بە بۆچوونی دڵسۆزی بۆ کەسی کۆچکردوو. دیارە کەسانێک لە بۆچوونی خۆیانەوە بۆ واتای دڵسۆزی، وا تێدەگەن کە کەسی دڵسۆز هەرگیز لە پرسە دەرناچێت و کۆچکردووەکەی لەبیر ناچێت، بەڵام هەموو کەسێکیش دەزانێت ئەوە پابەندە بە تێپەڕبوونی کات. مرۆڤە ژیرەکان ناکەونە ناو پێچەخەمەی ئەو جۆرە بیروڕایە، چونکو بە تێپەڕینی کات و هاتنی ڕووداوی تر، تەنانەت مەرج نییە مردنیش بێت، بەڵام لەوانەیە زۆر ڕووداوی دڵتەزێنتر بن لەوەی پێشوو، ئیدی دۆخی پرسەی یەکەم بە تەواویی دەگۆڕێت بۆ پلەی دوو. بێگومان ئەوە ناکاتە لەبیرکردن و پەراوێزخستنی کۆچکردوو.
دەکرێ بڵێین، هەموو ئەزموونێکی پرسەگێڕان شەرعییە. لەبەر ئەوەی هەر کەس لە بۆچوونی خۆیەوە پرسەگێڕانی ئەو لە هەمووان بەڕاستتر دەزانێت. زۆر چوونە سەر گۆڕی کەسەکە، هەڵواسینی وێنەکەی، باسکردنی کردەوە و یادگارییەکانی… ئێستا مۆدەی دەرخستنی ئاستی ئەو خۆشەویستییە بە ڕادەی نمایشکردنی وێنەکانێتی لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان! ئەوانە هەمووی شەرعیین! بەڵام ئەی ئەزموونی پرسەی تایبەت؟ کاتێک کەسێک تەنانەت ڕازی نییە لەبەر ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆر گەورە بۆ ئەو کەسەی بەجێهێشتوون پرسەی بۆ بگێڕێت. ئەمەیان قوڵترە؟ یان ئەوەی بە ڕەشپۆشی چەند ڕۆژێک و لەوانەیە چەند هەفتەیەک و بگرە چەند مانگێکیش، وتەی سوواو دووبارە دەکەنەوە بێ ئەوەی بایەخێکی وجودیی گەورەی لەلا بەجێهێشتبن؟
پرسە بەڕاستی ئەزموونێکی تاقانەیە تەنیا کەسی پرسەگێر خۆی لێ تێدەگات و بەلایشیەوە گرنگ نییە چۆن ئەوانی دی تەماشای دەکەن. چونکو گەورەیی ئەو ئازارە و ستەمیی زاڵبوون بەسەریدا هەموو ئەو ساتە پووچانە بەدرۆ دەخاتەوە کە لەناو پرسەیەکی نمایشئامێزی کۆمەڵایەتی بەڕێ دەکرێت.
$لە ڕووی ئایینی:$
لەدێرزەمانەوە، سەرجەمی مرۆڤایەتی بایەخی بە ڕێورەسمی پرسەگێڕان داوە. لە ڕووی ئایینەوە، بەدەر لەوەی کەسەکە بڕوادار یان بێ بڕوا بووە، ئەو جۆرە ڕێوڕەسمانە گرنگیی خۆیان هەیە بۆ دڵدانەوەی کەسەکانی کۆچکردووەکە. پێشکەشکردنی پرسەنامە و وەستان لەگەڵ کەسوکاری کۆچکردووەکە بەشێکە لەبەڕێکردنی ئەو هەستکردنە بە ئازار و ڕێزگرتن لە ڕابردووی. ئەوانەی زۆر باش لەوە تێگەیشتوون پشت ناکەنە ئەو ڕێوڕەسمە ئایینیانە، چونکو لەسەرێکەوە ڕووکەشی نەریتێکی پێ ئەنجام دەدەن و گەردنیانی پێ ئازا دەکەن؛ لەسەرێکیشەوە بە بڕوای خۆیان ڕێگا بۆ لێخۆشبوونی پەروەردگار لە کۆچکردووەکە ئاسان دەکەنەوە. ئەوانەی لەو دۆخانە تێدەگەن، ئامادەبوونێکی وەبەرچاویان لەو ڕۆژانەدا هەیە و توانایەکی پڕ وزەیان هەیە لە ڕاگرتنی هەستی کەسانی خاوەن پرسەکە. ئەم لایەنی ئایینە تەنانەت لە ڕۆژاواش پەیڕەو دەکرێت و بایەخێکی گەورەی پێ دەدەن.
ڕوویەکی ڕەخنەگرانەش لە ئایین، سەبارەت بە پرسەگرتنی کەسانێکە کە خۆیان کوشتووە. ئایین دانیشتن و پرسەگێڕانی بۆ ئەو کەسانە قەدەغە کردووە. ئەم دۆخە تایبەتە وا دەکات، خاوەنی پرسە، بێجگە لەبارگرانی دەروونی، شەرمەزاری کۆمەڵایەتی، ئەوەیشی دێتەسەر کە نابێت پرسە بۆ کەسێک بگێڕن خۆی کوشتووە، واتە خۆی هەڵقورتاندوەتە نێو چارەنووسی لە کاتێکدا ژیان و مردن تەنیا لەدەسەڵاتی یەزدانە. ئەم دۆخە بەتایبەتی بۆ ژنێک خۆی کوشتبێت، بە قورستر دەکەوێتەوە. چونکو لەلایەکەوە کۆمەڵ و ڕەوشت دژێتی و لەلایەکەوە ئایین هانی کەسوکاری دەدات پرسەی بۆ نەگرن، یان هیچ نەبێت بە شاراوەیی بەڕێوە بچێت.
$لە ڕووی ئابووری:$
یەکێک لەو کێشە سەرەکییانەی بەرەوڕووی خاوەن پرسە دەبێتەوە، نەبوونییە لە کاتی گێڕانی پرسەکە. نەریتی کۆمەڵگا داوات لێ دەکات بە باشترین شێوە ڕۆژانی پرسە بەڕێوە بچێت. لە کوردستان، بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا، دەبوو وێڕای نەداری سێ ڕۆژ پرسە لەنێوان ڕێزگرتن لە نەریت و ناوی مردووەکە خواردن و چا و قاوە بۆ خزم و دراوسێ و ناسیاو ئامادە بکرێت و ئەوانەی لە دوورەوە هاتوون لە ماڵی خاوەن پرسەکە بمێننەوە. بێجگە لە خەرجی کڕینی گۆڕ و هەڵگتنی. پاشان لە ڕۆژی چلەی مردووەکە، دیسان ڕۆژێکی دی لە ڕێوڕەسم بەڕێوە بچێت. دۆخی ئابووری دووهێندە غەم دەخاتە سەر کەسانی خاوەن پرسەکە، چونکو لەلایەکەوە نەبوونی و لەلایەکەوە هەڵگرتنی باری غەم کە هێشتا لە سەرەتای قۆناغەکانی یەکەمدایە. دیارە سەردەمانی پێشوو ئەوەش هەبوو کە ماڵانی دراوسێ سینییەک خواردنیان ئامادە دەکرد بۆ پشتگیری لەو کەسانەی خاوەن پرسەکەن، بەڵام ئەوەش بەشێکە لە نەریت و لەگەڵ کاتدا ئەوەش نەما.
$لە ڕووی سیاسی:$
بابەتی سیاسەت لە بەڕیوەچوونی پرسە زۆر گرنگ و تایبەتە. بەگەڕانەوە بۆ ساڵانی حوکمڕانی بەعسیەکان، هەموو پرسەیەکی ”ئاسایی” دەبووە پرسەیەکی تایبەت بە کەسێک کە پێشتر لە سێدارە دراوە و لەلایەن ڕژێمەوە کوژراوە و بێسەروشوێن بووە. لەبەر ئەوەی سەرجەمی ئەو کەسانەی بە دەستی ڕژێم کوژرابوون پرسەگێران بۆیان قەدەغە بوو، بێجگەلەوەی دەبوو بڕی تێچوونی هێنانەوەی تەرمەکەی، زۆربەی کات لە موسڵ و بەغداوە، لەئەستۆی کەسوکاری کوژراوەکە بێت. ئەو جۆرە پرسە نهێنیە زۆر توندوتیژە، چونکو لەلایەکەوە دەبێ دەنگ دەرنەچێت، کەسانی نزیک و دراوسێ بە نهێنی بچن و پرسەی خۆیان ئاڕاستەی ئەو ماڵە بکەن. تەنانەت وێنەی کەسەکە بە تولێکی ڕەش دادەپۆشرا، ئیدی لەنێوان مردنی و نەمری لە خەیاڵدانی کەسەکانی تەنیا سێبەرێکی ئەو وێنەیە لەسەر دیوارێک دەمێنێتەوە.
$دواجار:$
کەسی کۆچکردوو، هەرچەندە بە ڕەنگێکی ئیدیاڵ و دوور لە کەموکوڕی یادی دەهێندرێتە پێشێ، بەڵام ئەو ئیدیاڵکردنە هیچ لەوە ناگۆڕێت کە پرسە چەند دەرگایەک لەسەر هزری مرۆڤ دەکاتەوە، ئاسۆی بیرکردنەوەی فراوانتر دەکات و ئاسانکاری دەکات لە تێگەیشتنمان بۆ مردن. پرسەگێڕانی کەسێکی خاوەن فیکر، ڕوانگەی نوێی بۆ دەکاتەوە بەسەر پرسی گەورە و وەک لایەنێکی ڕوحی بۆ تێرکردنی هەست و سۆزی، بەشێوەیەکی لۆجیکی ئەو پرسەی خۆی دەگێڕێت، بەڵام بە کاوەخۆی و بەریتمێکی تایبەت پرسەکەی ئەنجام دەدات. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは602表示された回数
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 03-04-2022
リンクされたアイテム: 3
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 03-04-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 理念
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 94%
94%
は、 ( هومام تاهیر 24-11-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 25-11-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 04-04-2024
URL
このアイテムは602表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  531,049
画像
  107,575
書籍
  20,010
関連ファイル
  100,975
Video
  1,471
言語
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
3
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 伝記 - 方言 - クルド - Badini イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.031 秒(秒) !