ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,430
画像 105,540
書籍 19,425
関連ファイル 97,460
Video 1,395
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئایین لە هەرێمی کوردستاندا (بەشی دووەم)
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایین لە هەرێمی کوردستاندا (بەشی دووەم)

ئایین لە هەرێمی کوردستاندا (بەشی دووەم)
$ئایین لە هەرێمی کوردستاندا (بەشی دووەم)$
نووسینی: #هیوا مەجید خەلیل#
$4$
دەکرێت هەزمکردنی سێکۆلاریزم بۆ کۆمەڵگایەکی ئایین سالار سەخت بێت. بەڵام با سێکۆلاریزم بەشێوەیەکی گریمانەیی بەسەر وڵاتێکی وەک ئێراندا پیادەی بکەین و دواتر پرسیار بکەین، کە ئایا سێکۆلاریزم بە سودی ئایین و کۆمەڵگایە یان نا؟ لە وڵاتی فرە ئایین و ئایینزا و فرە نەتەوەی وەک ئێراندا کە جاری جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی لێدەدات. بەپێی یاسا هەرکەسێک کە شیعەی دوازدە ئیمامی نەبێت ناتوانێت ببێت بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە فرەئایین و ئایینزاکە. کەواتە بەپێی یاسا بەشێکی لەرادەبەدەری کۆمەڵگا لە ممارەسەرکردنی مافە سیاسییەکانی خۆی بەپێی یاسا بێ بەشکرا. سەرەڕای ئەمەش بەشێکی زۆری شیعەی نادوازدە ئیمامیش بێبەشکراوە. کەواتە ئایین لێرەدا ڕەنگدانەوەی تەفسیری تاقمێکی بچوکی نێو کۆمەڵگایە کە هەوڵ دەدات هزر و بیروبۆچونی خۆی بەسەر گشت کۆمەڵگادا بسەپێنێت.
زیاد لەمەش بە ناراستەخۆ ئاماژە دەکات بەوەی کە تەنیا بیروباوەڕی من ڕاستن و ئەوانەیتر دورن لە حەقیقەت. خۆ ئەگەر لە کەسێکی تری دەرەوەی ئەم ئایینزایە ئەم باسە گەنگەشە بکەیت ئەگەری زۆرە کە لە وەڵامدا بڵێت: کەی ئێران وڵاتەکی ئیسلامییە!. لە لایەکیترەوە ئەم بۆچونە ئایینییە لە ڕێگەی یاساوە بەرگی مەشروعییەت بە کردەوەکانی خۆی دەبەخشێت کە ئەمەش مەترسیدارییەکی ترە بەسەر کۆمەڵگادا. تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتی ئێران سوننەش با دەکرا هەمان بۆچونی دەسەڵاتدارنی ئێستای هەبێت تەنیا جیاوزییەکە ئەو دەبو کە زۆرتر بەلایەنی دیدگای سوننەدا دەشکایەوە. ئەم بارودۆخە بەسەر زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامیدا دەسەپێت وەک سعودیا، ئێڕاق، لیبیا و تونس، جوز قەمەر و… کە هەوڵدەدەن گونجاندنی یاسا مەدەنییەکان و دەستور بکەن بە شەریعەتی ئیسلام. ئەم هەنگاوە نە تەنیا لەگەڵ بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتانە ناگونجێت سەرەڕای ئەمەش بە بە ڕەچاوگرتنی دو نموونەی بەهێزی وەک ئێران و سعودیا پرسیارەکە لێرەدایە کە کام تەفسیر لە شەریعەتی ئیسلام؟
$5$
خاڵێکیتر کە پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە، پەسەندکرنی ”ئەقڵ ئامرازی” ڕۆژاوایە لەلایەن گروپە ئیسلامییەکانەوە، بە توندڕەوترینیان تا میانڕەوترینیان. بەو مانایەی کە ئەوان تەکنۆلۆژیا و دامەزراوە ڕۆژاواییەکان قبوڵ دەکەن تا ئەو سنورەی کە لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت. غافڵ لەوەی کە گشت ئەم ئامرازو تەکنولۆجیانە لە بێژینگی بە سیکولارکردنی کۆمەڵگا دەرباز بونە و بونەتە بە بەرهەمی هزری مرۆڤ. داستانی سوڕانی زەوی بەدەوری خۆردا نموونەیەکی بەرچاوە کە چۆن لە سەرەتادا لەلایەن دەسەڵاتی ئایین ئەم دۆزینەوەیە بە کوفر لە قەڵەمدرا. خۆ تەفسیری ئەوکاتەی پیاوانی ئایین کریستیانی هەرهەمان تەفسیری گشگیری ئایین بو بۆ گشت دیاردەکان.
لە جیهانی ئیسلامیشدا زۆر دەبیسین کاتێک کە دۆزینەوەیەکی زانستی لە ڕۆژاوا دەکرێت، زۆرێک هەن کە دەڵێن ئەمە لە دەقی پیرۆزدا باس کراوە. بەکارهێنانی ”ئەقڵ ئامرازی” لە زۆر بواردا دەبینرێت. بۆ نموونە چەمکی پەڕڵەمان و پارتی سیاسی و هەڵبژاردن پەسەندە تا ئەوکاتەی دەگەن بە دەسەڵات دواتر بەپێی بەکار هێنانی هێز و جوڵاندنی هەست و سوزی کۆمەڵگا بەرەبەرە زۆرشت قەدەغە دەکرێت. یا خود گروپە جیهادییەکان لە تفەنگ و تەقەمەنییەوە بگرە تا دەگاتە مایکروفۆن و کامێراو قەڵەم و کاغەز و تەلەفۆن بۆ بڵاوکردنەوەی بۆچونەکانیان سود وەردەگرن کە گشتی بەرهەمی ڕۆژ ئاوا یان بەرهەمی دەرەوەی جیهانی ئیسلامە، کە دەم نا دەم بە سەرزەمینی کوفار ناودەبردرێت. یا خود حەز لە فیلمەکانی هولیود دەکەین، بەڵام سەختە تەقبولی بونی کاراکتەرەکانیان لە کۆمەڵگای خۆماندا بکەین.
بۆ نموونە ماچەکەی #سلێمانی# یا خود گوێدرێژە بۆیمباخ گرێدراوەکە ناڕەزاییەکی زۆر لەلایەنە ئایینیەکانەوە لێکەوتەوە. نموونەی هەرە گرنگ بو هەڵوەستە کردن نموونەی بانکداریی ئیسلامییە کە ڕاستەوخۆ چەمکی بانکداریی بە سیستەمی سەرمایەداری و ئابووری سەردەمی گرێدراوە. بەڵام هەوڵ دەدرێت بەرگێکی ئیسلامی لەبەر بکرێت و دواجاریش خوێندکاری موسڵمان حەز دەکات لەبری خوێندنی زانستەکە لە وڵاتێکی ئیسلامی، لە زانکۆکانی ئەوروپا و زۆرجاریش لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای کریستیان-ئەوروپی ئەم زانستە بخوێنێت! ئەمە بەو مانایە نایێت کە دەقاودەق نۆرمەکانی ڕۆژاوا قبوڵ بکەین، بەڵام ڕۆژاواش نەبوو بە ڕۆژاوا، تا ئەوکاتەی لە قاڵبی سیکۆلاریزم و لائیسیتە نەدرا و بە چاوەکی ڕەخنەگرانەوە سەیری دەوروبەری نەکرد. هەر لە ئایینەوە بگرە تا ماف و ئەرکەکانی تاک و پاشا. ئەو ڕۆژاواییەی کە جیهانی موسڵمانان خەونی پێوەدەبینێت و جاروبار دەبیسین کە دەڵێن ڕۆژاوا ئەوەی کە ئیسلام باسی دەکات جێبەجێی دەکات. زۆر ئاشکرایە کە ئەم بابەتە یەکسانی نێوان مرۆڤەکان و زۆرێک لە مافە تاکە کەسییەکان لە خۆناگرێت، واتە کرۆکی سکۆلاریزم و پێشکەوتنی ڕۆژاوا کە هەنوکە بونەتە بە بەشێک لە نۆرمە چەقی و نەگۆڕەکانی کەلتۆری ڕۆژاوا.
مەرج نییە کە ئەم چەمکانە تەنیا لەلایەن گروپە ئیسلامییەکانەوە ڕەت بکرێتەوە، بەڵکوو دەکرێت لەلایەن گروپ و ئەو تاکانەی سەر بە لایەنە ئیسلامییەکانیش نین ڕەت بکرێتەوە، هەر وەک چۆن چەمکی سکۆلاریزم لە لایەن زۆرینەی کۆمەڵگای کوردستان ڕەتدەکرێتەوە، یاخود لە چاوپێکەوتنیک لەگەڵ شای ئێران و شاژن سەبارەت بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو لەگەڵ ژنە ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژاوایی بەم شێوەیە دەبێت:
ڕۆژنامەنووس: ئایا ئافرەت و پیاو یەکسانن؟
شاهی ئێران: یەکسانی لە مافی مرۆڤ؟ بەڵێ. هەڵبەت.
ڕۆژنامەنووس: [سەبارەت بە] ئەقڵی (تێگەیشتنی) ئافرەت چی؟ ئایا ئەقڵی ژن یەکسانە بە ئەقڵی پیاو؟
شا: ئەقڵی ئافرەت کەمترە هەڵبەت هەندێ ڕێزپەریشمان هەن.
ڕۆژنامەنووس: ئایا شاژن دەتوانێت وەک پیاوێک وڵات بەڕێوە ببات؟
شا: [ بۆ ساتێک بێ دەنگ بون و هەناسەیەکی قوڵ) نامەوێت وەڵام بدەمەوە.
ڕۆژنامەنووس: بەڵام تۆ شاژنت کردووە بە جێگرەوەی خۆت، چۆن نازانیت دەتوانێت ئەم ئەرکە هەروەک پیاوێک ئەنجام بدات یان نا؟
شا: [بێ دەنگ بونێکی قوڵ) ناتوانم هیچ بڵێم.
ڕۆژنامەنووس: شاژن، ئێوە شتێک بڵێن.
شاژن:[هزر کردن و زەردەخەنەیەک] دەتوانم چی بڵێم.
ئەمە لەکاتێکدا بو کە شای ئێران گەورە بوی شارە جوانەکانی ڕۆژاوا بو و هەوڵ و تەقەڵاکانی خستەگەڕ کە وڵاتی ئێران بکاتە وڵاتێکی پێشکەوتو وەک ڕۆژاوا. بەڵام ئەگەر ئینتمای ئایینیشی کاڵ بوبێتەوە، ڕۆحی پیاوسالاری هەر زاڵ بوە. نموونەکە دەکرێت بەرفراونتر بکرێت، بۆ نموونە بە پێی هەواڵی میدیاکانی کوردستان لە ساڵی 2012دا تەنیا لە شاری سلێمانی نزیکەی 67 خانەی لەشفروشی بونیان هەبوە کە دواتر کێشەکە گەیشتە پەڕڵەمان و لەشفرۆشییەکان داخران و پێشەنگی داخرانەکەش پارتە ئیسلامییەکان بون (لێرەدا باس لەباشی یان خراپی بون یان نەبو، داخستن یان دانەخستنی لەشفرۆشییەکان ناکرێت، مەبەست بونی دیاردەکە و فیکرەکەیە). بەڵام ئەوەی سەیر بو ئەو مێینانەی لەم لەشفرۆشیانە کاریان دەکرد لە وڵاتانی دەرەوە هێنرابون، کەچی نێرینەکان خەڵکی کوردستان بون!. واتە هەمان ڕۆحی پیاوسالاری. یاخود زۆرێک هەن لەو گەنجانەی کە لە وڵاتانی ئیسلامی سەردانی ڕۆژاوا دەکەن بۆ ژیانکردن یان بۆ خوێندن، کە ئەم بابەتە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەتایبەتیش بەهۆی بەرنامەی تواناسازییەوە.
$6$
ئەوەی کە زۆرجار دەبینین بریتییە لە سەرسام بون بە پێشکەوتنی ئەوروپا/رۆژئاوا، سودوەرگرتن لە تەکنولۆجیایی ئەم وڵاتانە و فێربونی زمانیان و تەنانەت ڕویشتن بۆ کەنارەکانی دەریا و مەلەوانگەکان کە کوڕ و کچەکان بەجلی ژێرەوە مەلە دەکەن. لە هەماکاتدا نەکڕینی گۆشت لە دوکاندارە نا موسڵمانەکان بە پاساوی حەلال و حەرام بەشێکیترە لە ڕەفتاری زۆرێک لەم گەنجانە. دەکرێت ڕۆیشتنی مەلەوانگە و کلوپەکانی شەوانە بەشتێکی سرووشتی و ڕەفتارێکی تاکەکەسی وەربگرێت. بەڵام دابەشکردنی جیهان بەسەر حەلاڵ و حەرام تاکەکەسی نییە و لە نزمترین ئاستدا بەرهەمهێنەری هزری ڕەتکردنەوەی ئەوانیترە (غێر موسڵمان) کە بریتییە لە قبوڵ نەکردن کەلتوری پێکەوەژیان یان پێکەوەژیانێکی ناچارکەر کە لە قوڵایی تاکەکەدا بونی هەیە. لە بەرزترین ئاستیشدا دەتوانرێت توندوتیژی بەرهەم بهێنێت کە هەمدیس بریتییە لە قبوڵنەکردنی یەکتری. هەر بۆیەش زۆرجار چەمکی وەک ”سوپاس بۆ خوا کە ئایینی ئیسلامی پێبەخشیم” یان ”وڵاتی بێ دینان” یان ”سیکۆلارە نەخوێندەوارەکان” بەباوی دەبیسترێت کە لە ناواخەنی خۆیدا بەکەمزانین یان ڕەتکردنەوەی ”ئەویتر” لە خۆدەگرێت. ئەمە لەکاتیکدایە کە لەخودی دەقە ئایینیەکاندا باس لە ئەهلی کتاب کراوە، بەڵام دوبارە تەفسیری جیاوازی لەسەر دەدرێت.
زۆرێک لە بازرگانەکان لەم خەسڵەتەی موسڵمانەکان تێگەیشتون بۆیە جێی سەرسوڕمان نییە کاتێک کە لە دوکانێکی چینیش خواردەمەنی بکڕیت وشەی حەلاڵ لەسەر کاڵاکە ببینیت کە لە چین بەرهەمهێنراوە. ئەمە بەو مانایە دێت کە چۆن هەستوسۆزی ئایین پەلکێش دەکرێت بۆ جیهانی سود و قازانجکردن. لەلایەکیتریشەوە دەکرێت بریتی بێت لەو شرۆڤە دۆگماییە بۆ ئایین کە زۆرێک لە دەسەڵاتدارانی جیهانی ئیسلام بەپیاوانی ئایین و سیاسەتمەدارەکانەوە لێی سوودمەندن. چونکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ شەرعییەت بەدەست دێنن. لەم نمونانەدا یەک شت زۆر ئاشکرایە، ئەویش بریتییە لەوەی کە گریمان (بۆ نموونە گشت گەنجەکانی بەرنامەی تواناسازیی) ئەگەر هەڵگری کەلتور و تەکنولۆجیای ڕۆژاواش بن، سەختە بتوانن لە وڵاتی خۆیاندا پیادەی ئایدیاکانیان بکەن. چونکە کەلتوری خودی کۆمەڵگاکە ڕێگر دەبێت. کەواتە پێویستە هەر گۆڕانکارییەک بناغەکانی لەناو خودی ژینگەکەدا بێت نەک تەنیا لە سەرەوە یان لە خوارەوە. واتە پێویستە پڕۆسەکە هەڵقوڵای خودی کۆمەڵگا و لە سەرەوە و لە خوارەوە کاری لەسەر بکرێت ئەگەر نا، یان توشی حاڵەتی شای ئێران دەبین، یان تورکیای ئاک پارتی و ئەتاتورک یان میسری موبارەک و ئیخوانەکان.
$7$
بەگشتی ئەوەی کە ئامانج بو لەم وتارەدا هەڵوەستەی لەسەر بکرێت بریتییە لەوەی، کە بە ڕەچاوگرتنی بارودوخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە توندڕەوی ئایینی ڕۆژ بە ڕۆژ لەناو خودی ئایینەکان و لەنێوان ئایینە جۆراوجۆرەکەندا لە پەرسەندن دایە و بەهاری عەرەبیش هێدی هێدی بەرەو بەرهەمهێنانی دەسەڵاتی ئایینین هەنگاو دەنێت، زۆر پێویستە کە کۆمەڵگای کوردستان تەفیسیری خۆی بۆ ئایین و سنورەکانی دەستڕویی ئایین هەبێت، چونکە هەڵەیەکی کوشندە دەبێت کە ملکەچی فتوای وڵاتانیتر بین هەر لە پاکستانەوە بگرە تا لیبیا یاخود ئەو کەسانەی کە هەر ڕۆژەوە فەتوایەک و بە کەیفی بەرژەوندی خۆیان و ئەو پارتەی کە پشتگیریی لێدەکەن بجوڵێینەوە. ئەگەرنا لەدوایین وێستگەدا توشی ئەو دۆخە دەبین کە لە یەکەم دێڕدا ئاماژەمان پێدا، واتە بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیی جیهادی بە زمانی کوردی لەسەر زمانی گەنجێکی کورد لەدژی دەسەڵات و کۆمەڵگای کوردستان.
کە لەسەر ئەرزی واقیع یەکەمین تاقیکردنەوەی خۆی لە (2013-2014) لە #کەرکووک# بەتاقیان کردەوە. کردەوەکان بەردەوامیان هەبو و لە دواهەمین هەنگاو پارێزگای ئەنبار بو بە ئامانجی گروپەکانی #داعش#، کە دەکرێت بە دیوەکەیتردا شەڕی نێوان دەسەڵاتی شیعە و سوننەیە کە بە هەر دو دیوەکەیدا بە زیانی کورد دەشکیتەوە. ئەم شەڕە وایکردووە کە لەماوەی یەک هەفتەدا سێزدەهەزار کەس لە پارێزگای ئەنبارەوە بێنە ناو هەرێمی کوردستان. دوایین هەنگاوی داعش بەپێی هەواڵی میدیاکان کۆنترۆڵکردنی هەندێ بنکەی سوپای کردووە لە ناوچەی #خانەقین#. گرفتی تەعامول لەگەڵ ئەم جۆرە گروپانە لەوەدایە کە ئەوان پابەندی هیچ ڕێسا و یاسایەکی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی نین.
$لە کۆتاییدا:$
– لەم وتارەدا هەوڵدراوە کە بە زمانێکی زۆر سادە باس لە بابەتەکە بکرێت تا بتوانرێت بە سادەترین شێوە خوێندنەوەی بابەت و ڕوداوە باس کراوەکانی ناو ئەم وتارە بکرێت.
– وتارەکە نە ڕەخنەیە لە ئایین نە لەو کەسایەتیانەی کە بە ناراستەوخۆ ئاماژە پێدەکرێن، تەنیا خوێندنەوەی واقیعێکە کە پێویستی بە چارەسەری هەیە.
– زۆر پێویستە پێداچونەوە بە دەسەڵاتی ئایین و پیاوانی ئایین و جۆری پەروەردەیی ئایینی لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت، بەشێوەیەک کە سنورەکانی خراپ بەکار هێنانی ئایین و سنوری هەندێک لە پیاوانی ئایین دیاری بکرێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは599表示された回数
HashTag
ソース
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 02-08-2017 (7 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: ISIS
ブック: 調査
ブック: 理念
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 02-12-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 02-12-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
このアイテムは599表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,430
画像 105,540
書籍 19,425
関連ファイル 97,460
Video 1,395
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.984 秒(秒) !