ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 525,259
画像 106,372
書籍 19,781
関連ファイル 99,535
Video 1,448
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,201

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,739

عربي 
28,841

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,506

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
شەڕی کۆڕێ لە زاری سەفین مەلا قەرە یەکێک لە فەرماندە سەرەکیە مەیدانیەکانی شەڕەکە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەفین مەلا قەرە

سەفین مەلا قەرە
زەمەن/دیداری: ڕێبین شەمامکی
#سەفین مەلاقەرە# یەکێک لە فەرماندە سەرەکیە مەیدانیەکانی شەڕکۆڕێ دەڵێت: ئەگەر هێزەکەمان کاتژمێرێک تاخیرتر گەیشتبایە مەیدانی شەڕ، ئەوا #شەقڵاوە#ش دەگیرا و سوپای ڕژێم بەرەو سەرووی شەقڵاوە هەنگاوی دەنا
هێرشی 4/11 چۆن بوو؟ کە شەڕی یەکلاکەرەوە بوو، دوژمن ناچار بوو دوای ئەو شەڕە داوای گفتوگۆ بکات؟
سەفین مەلاقەرە: سبەینەیەکی زوو بوو، پێموابوو دەوروبەری کاتژمێر حەوت بوو، ئێمە پێش ئەو ڕۆژە هێزەکانمان بەدلکرابوو لە پشوو بووین لە ناو شەقڵاوە، چونکە بە نۆرە لەسەر شاخ دەبووین.
کاغەزێکم لە #کۆسرەت ڕەسوڵ#ەوە پێگەیشت، نووسی بووی هێرشێکی توند لەسەر هێزی پێشمەرگەیە دەربەندی کۆڕێش گیراوە، بگە هان!.... ئەو دەم دەنگی تۆپەکان دەگەیشتە شەقڵاوە.
منیش ئاگاداری (تەحسین کاوانی و عەوڵا بۆر) م کردەوە لەگەڵ تەواوی ئەو پێشمەرگانەی لەناو شەقڵاوە لە پشوو بوون، نزیکەی 150 بۆ 200 پێشمەرگە دەبووین.
بەڕێکەوتین، لە لای سەیتەرەی کۆنی شەقڵاوە گەیشتینە (خدر سوارەی) ڕەحمەتی کە فەرماندەیەکی هێزێکی پارتی بوو، پێشمەرگەیەکی برینداری لەگەڵ بوو، بەپێ بەرەو شەقڵاوە دەهاتن، لێمان پرسی ئیخباری ئەو شەڕە چییە؟ گوتی هەموو شەهید و بریندار بووین، پێشمەرگەش ش!.... (من شایەدی ئەو قسەیەم چونکە خۆم لەو سەیارەدا بووم، کە سەفینی مەلاقەرەی تێدابوو) ، ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگەکانی هێزی بارزانی لە ناو دۆڵەکە بوون و بۆیەش زانیم پارتین چونکە جامانەی سووریان بەستبوو، یەکەم جاریشم بوو ئەو هێزە ببینم، دەیانوت ئەوە هێزی بارزانە، لە بناری چیاکەی بەری ڕۆژاوا ڕووەو شەقڵاوە هەڵدەکشان) .
گەیشتینە نزیک گوندی (حوجران) کە هێزەکەی ئێمەیان دیت، تۆپبارانیان کردین.
(لە ناو ئەو تۆپبارانە خەستەدا دیەمەنی ئەو پێشمەرگانەی شکا بوون و کە سەنگەرەکانیان جێ هێشتبوو، لەوێوە گوللەی قەنناسمان بۆ دەهات. ئاخر قوڕسە بتەوێ بەو هەورازە ڕکاو ڕک بۆ دوژمن سەرکەویت و سەنگەرەکانی لێ وەربگری!....
پێم وابوو کاک سەفین ئێستا ئەو لەشکرەی ئەوێ جارێکی دیکە دەباتەوە بۆ شەڕ، کەچی بەیەک کەسی نەوت بۆ سەنگەرت چۆڵکردووە یان لەگەڵ ئێمە وەرنەوە بۆ هێرشکردنە سەر دوژمن، ئەو قاڵبووی دەیان شەڕی سەخت بووە دەیزانی هێزی شکاوی ورە ڕوخاو بەکەڵکی هێرش نایەتەوە (ئەوە یاسای شەڕە و قسەی من نییە!....
بۆیە لە دۆخێکی وادا ڕۆڵی سەرکردەی مەیدانی لە کاتێکی وا زۆر گرنگە بۆ شەڕ، ڕژێم پێشڕەوی دەکات و زرێپۆش و دەبابەکان داخیلی دەربەندی کۆڕێ ببوون، کات لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، ئێمەش ئەگەرچی هێزێکی سایەوە بووین، بەڵام چەکی گەورەمان هەر بیکەیسی و ئاربیجی بوو، لە کۆتاییدا ئەگەر باشترین چەکیشت هەبێ ئەوەی شەڕی پێ دەکات فەرماندەی ئازاو ورەی پێشمەرگەیە کە ئەویش دواجار بەندە بە ورەی فەرماندە و چۆن تەوزیفی دەکات؟
زۆربەی پێشمەرگەکان هی پێش ڕاپەڕین بوون و زۆربەیان لە شاخ بەرپرسیارییەتیان هەبوو، سەفین هاتە خوارێ تەماشایەکی زنجیرەی شاخەکەی کرد، من وام بە خەیاڵ داهات ئێستا کاک سەفین هێلێکی بەرگری لەبەرانبەر پێشڕەویەکانی ڕژێم دادەنێت، نەک بڕیاری گرتنەوەی بەرزاییەکان، (سەفین مەلاقەرە) لە ماوەی جگەرە کێشانێکدا پاش ئەوەی دڵنیا بوو لەکام (ڕەبایە - ڕەبییە) تەقەی لێ نییە نەخشەیەکی سەر پێیی دانا بۆ گرتنەوەی شاخەکە)
چۆن بڕیاری هێرشەکەت دەست پێکرد؟
سەفینی مەلاقەرە: بە تەحسین کاوانی و عەوڵا بۆرم گوت، هێزەکانتان ببەنە ئەو قۆپەی ئاخیری، ئەگەر ئەوێ نەگرین ناتوانین ئەو سەنگەرانە بگرینەوە و بەر لەو هێرشە بگرین، کاتێ ئەوان سەر دەکەون هێزەکەی (#سەید کاکە#) ی هێشتا پێوە مابوون، چونکە هێشتا هێرشەکە نەگەیشتبووە سەنگەری ئەوان. ئینجا پلانمان بۆ ڕەبیەکانی تر دانا.
لەبەرانبەر حوجرانیش پێشمەرگەکانم بە دۆڵێکدا سەرخست کە ژمارەیەک پێشمەرگە و خەڵکی تازە چەکداریش تێدابوو (بەندە لەگەڵ ئەو هێزە بووم کاک سەفین گوتییە ئێمە بۆ ئەو ڕەبیە سەرکەون و بیگرن، ئێمەی بۆ ئەوێ بەڕێکرد و خۆی و چەند پێشمەرگەیەک بۆ لای دەربەندی کۆڕێ شۆڕ بۆوە، ئێمە گەیشتینە قەدی بەرزاییەکە کەوتینە بەر سێرەی گوللەی دوژمن لە ناو ئەو سەنگەرەی کە پێشمەرگە پیشتر چۆڵی کردبوو، وا بۆ گرتنەوەی هێرش دەبەین، سەنگەرەکە عەدەد قەناسێکی لێ بوو، نیشانی لێ دەگرتین، ئێمەی لە پێشڕەوی ڕاگرت.
ئەو پێشمەرگانەی لەوێ بوون ئەوەی بیرم مابێت، (کەمالی کەڕەی، عومەر ناسر، حەمە سدیق هیرانی، جەعفەر مەرزانی، عەلی عارەب، سیروانە شێت، کەریمی وەستا عەلی، شێرزاد تیماری، جومعە مەلاقەرە، ڕەحمان شێخەڵاسی، نامیق ساقیە، تاریق یەزدین، سەید کەمال، شێروانی برای دکتۆر ڕەشید، هەمزە دیبەگەیی) .
نازانم کەمال کەڕە بوو یان پێشمەرگەیەکی دیکە بوو گوتیان ئاربیجی لای کێیە با دوو گوللەی پێوە بنێت، منیش ئاوڕی پشتەوەم داوە بینیم ئاربیجیەکە لە پشتی منەوە فڕێدراوەو پێشمەرگەکەش دیار نییە، وەک گوتم بەشێک لە پێشمەرگەکان تازە پەیوەندیان کردبوو هیچ ئەزموونیان نەبوو، ئێمە خۆمان ورەمان شل ببوو چ جای ئەوان، منیش ئاربیجیەکەم هەڵگرت و گوللەیەکم هاویشت لەسەر سەنگەرەکە تەقیەوە، (هەمزە دیبەگەیی) لەمن نزیک بوو، چەپڵەیەکی لێداو هەڵسایەوە پێوەو گوللەیەکی تری داپێم، من هێشتا نەم تەقاندبوو گوللەی قەنناسێک دای لەسەری هەمزە، دای لە بابە ڕۆ، (تاریق یەزدین) دەڵێ شەهید هەمزە لە پشتە من سەری بە پشتم کەوت، من خۆم سوڕاند ئەو بەربۆوە، کاتێ گەیشتینە سەری جگە لە ئای هیچ قسەیەکی نەما!....
لەو کاتەی هەمزە پێکرا کاک سەفین بەدیار کەوتەوە، گوتی ئەوە لۆ سەرناکەون؟ گوتمان ئەو قەناسە نایەڵێت کەس سەربەرز بکاتەوە و ئەوە هەمزەش بریندار بووە، گوتی هەندێکتان هەمزە بگەیینە لای سەیارەکان با بیگەییەننە شارۆچکەی دیانا، ڕووی لە من و ڕەحمان کرد، گوتییە پێشمەرگەکانیش وەرنە دوام لەو کاتە نازانم بۆ قەنناسەکە دەنگی نەما.
من و ڕەحمان شەهید هەمزەمان لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دی گەیاندە لای سەیارەکان کە لەسەر جادە بوون، لەو کاتە تۆپێک لە تەنیشتیان تەقیبۆوە قەندۆ جەبار پێمەڕەبڕی هێمنی مام غەفوریش بریندار ببوون)
ئەو هێزەی تەحسین کاوانی و عەوڵابۆر چیان کرد؟
تەحسین کاوانی و عەوڵا بۆر کەمتر لە نیو سعات گەیشتبوونە ئەوێ و بە ئاڕاستەی سەنگەری سێیەم هێرشیان کردبوو، ئێمەش پلانمان بۆ هەرسێ ڕەبایەکە دانا و هێرشمان کرد، بەڵام پێش هێرشەکە سیروانە شێت و کەریمی وەستا عەلی بێ پرسی ئێمە تا بن سەنگەرەکە چوو بوون، سەربازەکان بە ڕوممانە لێیان دەدان، تا ئێمە گەیشتین لایان و هەموو سەنگەرەکانمان گرتەوە.
کە ڕەبیەکەمان گرت، لەو لاش برادەران ڕەبیەکانی خۆیان گرتبوو، زۆر هیلاک ببووین فیشەکیشمان کەم پێ مابوو، بە عومەر ناسرم گووت چەند پێشمەرگەیەک ببە ناو گوندی کۆڕێ و بە ئاربیچی لەدەبابەکانی سەر پردەکەی ناو کۆڕێ بدە، لەبەر چاومان دیار بوو، کە چۆن سەربازەکان دەبابەکانیان جێ دەهێلاو بە پێ هەڵدەهاتن، بەڵام چونکە ژمارەیان پێنج شەش کەس بوون، هیلاکیش ببوون و فیشکیان نەمابوو، نە چوو بوونە سەر دەبابەکان، ئێمەش سەر چیاکەمان پێ گرنگتر بوو لە ڕووی سەر بازیەوە، چونکە کە چیات بەدەست بوو، هەموو خوارەوە لەژێر کۆنترۆل دەبێت و دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی گوللەی تۆوە. کاتێ ئێمە سەرکەوتین سەعدون عارەب و کانەبی گەورەش لە حیزبی شوعی سەرکەوتن.
پرسیار: ئەدی بەری ڕۆژهەڵات ئەوان چیان کرد؟
لەلای بەرەی ڕۆژهەڵات کە یەکێتی و زەحمەتکێشانی لێ بوو، لای ئەوان دوژمن هیچ پێشڕەویان نەکردبوو، بە قسەی شەهید ڕێباز سەرەتا تەنیا دوو سەنگەریان چۆلکردبوو، کە شەهید فاروق گڕاوی چەند پێشمەرگەیەکی تێدا شەهید ببوو، بەڵام سەنگەری خۆیان بەرنەدابوو و بەرگریەکی باشیان کردبوو، بەڵام کاتێ بەری ڕۆژاوا گیرا ئەوانیش شپرزە ببوون و کشابوونەوە، سەنگەرەکەی (ڕەحمان سەیدە) کە لەوێ تەنانەت گوللەی کلاشینکۆفیش نەدەگەیشتە دەربەند بۆیە دەبابەکان داخیلی دەربەند ببوون، بەڵام کە ئێمە سەر چیامان لێیان گرت و لە پشتەوە لەسەر پردەکەی کۆڕێ لە دەبابەکانمان دا ئیدی هێزەکەی دەربەند ورەی ڕوخاو لووتی شکا تەنانەت فریای کشانەوەش نەکەوتن، ئینجا هێزەکەی بەری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی گەڕانەوە ناو سەنگەرەکانی خۆیان و کەوتنە وێزەی هێزە شکاوەکەی ڕژێم.
پرسیار: کاک سەفین ئەگەر ئەو هێزەی تۆ نەگەیشتبایە مەیدانی شەڕ چی ڕووی دەدا وەک فەرماندەیەکی سەربازی ئەو پرسیارە وەربگرە دوور لە هیچ ئینتیمایەکی حیزبی؟
سەفین مەلا قەرە: بۆ مێژوو دەیڵێم ئەگەر ئێمە کاتژمێرێک درەنگتر بگەیشتباینە ئەوێ دوژمن دەگەیشتە ناو شەقڵاوەو سەرو تریش، چونکە ئەگەر دوژمن لەو زنجیرە چییایە بە دیوی حوجران ئاودیوو ببوایە کە هیچ هێزێک لە بەردەمی نەمابوو، یەک ڕەبیە مابوو بگیرێ کە بەدەستی سەید کاکەوە بوو کە ئەو کات سۆسیالیست بوو مابوو، هێشتا هێرشەکە نەگەیشتبووە لایان ئەوانیش ناچار دەبوون پاشەکشە بکەن، وە هەموو فەرماندی هێزەکان ئامادەکاری کشانەویان کردبوو، تەنیا لەسەر کات مابوو، بۆ ئەوەی لەسەریان نە شکێتەوە بڵێن هەمووی گیرا بۆیە کشاینەوە، هەتا بە هێزەکەی یەکێتیشەوە.
پرسیار: کاک سەفین هەموو ساڵێک لەوەختە کۆمەڵێ قسە دەگوترێ، هەر جارەی یەکێ دەکەنە پاڵەوانی ئەو شەڕەو لایەنێک دەیەوێ تاپۆی بەناوی خۆی بکات و خاوەندارێتی بکات.
یەکێتی نیشتمانی ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە ناو یەکێتیش باسی کۆسرەت ڕەسوڵ دەکرێت، کۆمێنتی تۆ چییە؟
لە ناو پارتییش جگە لەوەی کردویتیان بە داستانی خۆیان، باس لە ڕۆڵی مەسعود بارزانی دەکرێت، ئەودەمیش دەنگۆیەکی بەهێز بڵاو بۆوە گوایە کەهەواڵی شەهیدەکانی یەکێتی دەگاتە مەسعود بارزانی توڕە دەبێت قسەیەک دەکات، تۆ هیچ زانیاریت لەسەر ئەو ڕووداوە هەیە؟
سەفینی مەلاقەرە: لە بارەی کۆسرەت ڕەسوڵ بەیانییەکەی کە هێرشەکە دەستی پێ کرد خۆی لە شەقڵاوە بوو، ئێمەی ڕەوان کرد، تاکۆتایی شەڕەکەش من نەمدیت، بەڵام ئاساییە ئەو ئەندامی مەکتەب سیاسی بوو، (بەپێکەنینەوە) بۆچی بۆ کاک مەسعود ڕەوابێ لە سارداو بێت و بڵێن جەبهەکە بەسەرپەرشتی ئەو بوو، بۆچی کاک کۆسرەت لە شەقڵاوە بێت و ئەو هەقە بەو نەدەین کە سەرپەرشتی شەڕەکەی کردووە؟
من هیچیانم لە وێ نەدیت تا هاتنی وەفدی مف!.... بۆ مەسەلەی سەرپەرشتی، من دڵنیا نیم ڕەنگە ئەو کاتی دەڤەری سلێمانی مام جەلال سەرپەرشتی کردبێت و هەولێریش بەو سپاردر!....
بۆ مەسەلەی توڕەبوونی کاک مەسعودیش منیش هەر وەک دەنگۆ بیستوومە، گوایە کاتێ ڕووداوی شەڕەکەی پێ دەڵێن و 11 پێشمەرگە شەهید بووە تەنیا دوانیان ئیسڵامی بوون ئەوانی تر هەمووی هی یەکێتی بووە، گوایە جەمەدانیەکەی لەسەری کردۆتەوەو گوتییەتی لە بەر گۆڕی بارزانی نەبێت لەسەری ناکەم، تەنانەت حیماکانیش بەشێکی لەگەڵی نەمابوون، بەڵام لە هیچ شایەدحاڵێک ئەو قسەیەم نەبیس!....
مفاوەزات چۆن دەستی پێ کرد؟
سەفینی مەلاقەرە: پاش ئەوەی هەموو سەرچیاکەی بەری ڕۆژاوامان پاکردەوە، ئینجا زانیمان ئێمە بەرانبەر چ هێزێکی گەورە شەڕمان کردووە، ئەو کاتە من هەر لەسەر چیابووم جیهازم بۆ کرا بێمە خوارەوە، کاتێ هاتمە خوار نزیک حوجران کۆسرەت ڕەسوڵ گەیشتە ئەوێ لەگەڵ وەفدی مفاوز، لەوێ من و زابتێکی ڕژێم وەک مونەسیق دیاری کراین.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは563表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.zamenpress.com
リンクされたアイテム: 3
伝記
場所
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 12-04-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: クルド愛国同盟
ブック: 履歴
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 11-12-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 20-12-2022
最近の( هەژار کامەلا )によって更新この商品: 16-06-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは563表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 525,259
画像 106,372
書籍 19,781
関連ファイル 99,535
Video 1,448
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,201

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,739

عربي 
28,841

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,506

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - 記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - Publication Type - 地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - ブック - ストーリー

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.593 秒(秒) !