پرۆفیسۆر د. #عالیە فەرەج#، مامۆستاى زانکۆ لە نوێترین دیدارى تەلەڤزیۆنیدا دەڵێت:
ماوەى 16 ساڵە لە هەرێمى کوردستان ڕاهێنان لەسەر جێندەر دەکەم و شاهیدى ئەوە دەدەم کە یەک ڕێکخراو نییە پارەی وەرگرتبێت بۆ هاندانى پەیوەندی ناشەرعی لەنێوان کچ و کوڕ، پێم وایە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خزمەتێکی گەورەیان کردووە و بوونەتە هۆکارى هۆشیار کردنەوەى کۆمەڵگە بەبێ جیاوازى ئایدۆلۆژیا. [1]