گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی #ورمێ#، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]
سوولک ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی ئەنبێ.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی دەربەند.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی چەمان.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی مچیچ لە باکووری کوردستان.