دەقی پرسەنامەکەی ڕزگار عەلی حەمەجان:
بەداخەوە ھەواڵی شەھید بوونی فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان (ئاکام عومەر) مان پێگەیشت، لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، کاک ئاکام ڕۆلێکی دیار و بەرچاوی ھەبوو لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی #داعش# و بەداخەوە بۆ دواجار ماڵ ئاوایی لێکردین و چوە ڕیزی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
سەبوری بۆ گشت لایەک
برای دڵسۆزتان
ڕزگار عەلی حەمەجان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!