ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی کیتۆی کلاسیک
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ڕێجیمی کیتۆ یەکێکە لەو ڕێجیمانەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەکاردەهێنرێت بۆدابەزاندنی کێش بەخێرایی و چارەسەری هەندێ نەخۆشی وەک پەرکەم. بێرۆکەی ڕێجیمەکە بریتی یە لە خواردنی بڕێکی زۆر لە چەوری (%70) تا (%90) پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانە) لەگەڵ پڕۆتینی ئاژەڵ (%25) بۆ (٪5) پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانە) و بڕێکی کەم لە کاربۆهیدرات (کەمتر لە %5 پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانە)
$یەکەم ڕۆژ:$
بەیانى:
دوو هێلکەی سوورکراوە لە ناو ڕۆن + سەوزە وەک مەعدەنووس یان کەرەوز + یەک کووپ نیسکاڤە بێ شەکر
نیوڕۆ:
دوو شیش دووگی برژاو یان سوورکراوە + سەوزە
ئێوارە:
یەک قاپ ماستی یۆنانی یا ماستی گامێش یا ماستی مەڕی کوردی + 3 دەنک شلیک + 10 دەنک بادام
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانى:
یەک قاپ قەیماغ + یەک پەنیری ڤیتا + یەک کووپ نیسکاڤە
نیوڕۆ:
ماسی سەلموونی سوورکراوە یا قاز یا مراوی سوورکراوە ڕۆنەکەی خۆی + سەوزە
ئێوارە:
دوو شیش دووگی برژاو + یەک قاپ برۆکڵی کوڵاو
$سێیەم ڕۆژ:$
بەیانى:
دوو شیش دووگی بژاو + سەوزە + یەک کووپ قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
یەک چارەک مریشکی سوورکراوە + یەک قاپ زەڵاتە + دوو کەوچک زەیتی زەیتوون
ئێوارە:
باینجانی سوورکراوە + یەک قاپ سپێناخی کوڵاو
$چوارەم ڕۆژ:$
بەیانى:
دوو هێلکە بەڕێگەی ئۆملێت + چوار دەنک زەیتوون
نیوەڕۆ:
دوو یان سێ شیش دووگی برژاو یان گۆشتی برژاو + کاهوو
ئێوارە:
یەک پەرداخ شیری بادام + چەرس (یەک کووپ)
$پێنجەم ڕۆژ:$
بەیانى:
نیو قاپ گۆشتی سوورکراوە لەگەڵ دوو هێلکە
نیوەڕۆ:
دوو شیش ڕانی مریشک + سەوزە
ئێوارە:
یەک قاپێ شلەی کوولەکە یا باینجانی سوورکراو + یەک کەوچک زەیتی زەیتوون
$شەشەم ڕۆژ:$
بەیانى:
دوو هێلکە بەڕێگەی ئۆملێت + یەک کووپ قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
یەک قاپ قیمەی سوورکراوە + سەوزە
ئێوارە:
یەک قاپ کەرەی ئاژەڵ + چەرس (یەک کووپ)
$حەوتەم ڕۆژ:$
بەیانى:
نیو قاپ گۆشتی سوورکراوە لەگەڵ دوو هێلکە
نیوەڕۆ:
یەک چارەک یان نیو مریشکی سوورکراوە + زەڵاتەی سپێناخ
ئێوارە:
یەک قاپ بڕۆکلی کوڵاو یان سوورکراوە + یەک قاپ قەیماغ + دوو پیاڵە دەنکە کوولەکە
$تێبینی:$
1- دەتوانرێت ژەمێک لە ژەمەکان نەخورێت.
2- بڕی خواردنەکان دەکرێت کەمتر یا زیاتر بخورێت بەڵام هەمان پێکهاتووبن.
3- دەتوانرێت گۆڕانکاری لە ژەمەکان بکرێت بۆ نموونە ژەمی ئێوارە بخرێتە نیوەڕۆ یا بە پێچەوانەوە، هەروەها ڕۆژەکانب گوڕێن.
$ئەو خۆراکانەی نابێت بخورێن:$
1- برنج، نان، گەنمەشامی، مەعکەرۆنە، ئیندۆمی، کۆرن فلێکس، سپاگیتی و پاقلەمەنیەکان.
2- شیرینی: وەک پاقلاوە، برمە، لوقمەقازى، کێک، پسکیت، نوقوڵ، کاستەر، محەلەبى.
3- ساردەمەنى یەکان: ئایسکرێم، چلوورە، مۆتا، دۆندرمە، فالوودە.
4- بیبسى، کۆلا، فانتا، سێفن، چپس.
$پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بکرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا:$
- ڕِۆژانە 12 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
- خواردنەوەی چا و قاوە و نیسکافە (چای سەوز و قاوەی سەوز باشترە) ڕێگە پێدراوە بە مەرجێک بێ شەکر بێت یان بۆت هەیە بە حەپی شەکرە ژیرینی بکەیت، شەوان دوای کاتژمێر نۆ مەیانخۆرەوە.
- ئەگەر لە نێوان ژەمەکان برسیت بوو: بۆت سەوزە بخوێت وەک ترۆزی، خەیار، کاهوو، ێزەر، میوە تەنیا ئۆڤۆگادۆ یان بلوبێری، تووتڕک، گوێزی هیندی ڕێگە پێدراوە یان یەک یەک پیاڵە چەرەس تەنیا بادام، دەنکەکولەکە یا یەک پەرداخ شیری بادام.
- دەکرێت لەگەڵی دا هەفتەی دوو ڕۆژ ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕپچڕ بکرێت.
- بۆ چێشت لێنان زەیتی زەیتوون یان ڕۆنی ئاژەڵ یا زەیتی گوێزی هێندی بەکار بێت. [1]