ئاناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک جۆری خۆراک کە دەبنە هۆی شێرپەنجە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- چپسی پەتاتە: لە بەرئەوەی لە پلەی گەرمی بەرزدا درووست دەکرێت بۆیە مادەی ترسناکی تیایە وێنەی (ئەکریلەمایڵد) کە هۆکاری شێرپەنجەی مەمک و کۆئەندامی هەرس و هێلکەدان و پڕۆستاتە. هەروەها چونکە بڕێکی زۆر وزە و چەوری و خوێ تێدایە: هۆکارێکی زانراوی بەرزی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ و قەڵەوی و نەخۆشی دڵە. ئەگەر حەزت لە چپسی پەتاتە بوو؛ پێویستە لە ماڵەوە خۆت ئامادەی بکەیت و بڕێکی کەمی لێبخۆ.
2- شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکری درووستکراوی تێایە: چونکە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین کە یارمەتی گەشەی خانە شێرپەنجە ئەدات. لە بری ئەوە هەنگوین و شەکری قاوەیی و مادەی ستیڤا و شیلەی ماپڵ بەکار بهێنرێت کە ڕووەکێکە لە کەنەدا و باکووری ئەورپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەیه.
3- خۆراکی ناو قوتوو وەک گۆشت و ماسی قوتوو و دۆشاوی تەماتە چونکە مادەی نایترەیەتی تێدایە؛ هەروەها گۆشتی ئامادەکراوی وەک هەمبەرگر و ستیک وکەنتاکی و باستڕمە؛ هەروەها گۆشتێک کە زۆر برژابێت.
4- ئەو چەوریانەی هایرۆجینیان تێدایە وەک زۆربەی زەیتی خواردن؛ ئەم زەیتانە بۆ ئەوەی بە شلی بمێنەوە و بۆ ئەوەی تا ئەوەی زوو تێک نەچن؛ ماددەی هایرۆجینی تێدەکرێت. بۆیە دەبێتە هۆی بەرزی ماددەی ئۆمێگا شەش کە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات و هەروەها چەوریە گۆڕاوەکانی تێدایە کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و کۆم و ڕیخۆڵە ئەستوورە و پڕۆستات بەرز دەکاتەوە.
5- گەنمەشامی درووستکراو لە ڕێگەی مایکرۆوەیڤەوە:چونکە ماددەیەکی زۆر ژەهراوی تێدایە کە ناوی (PFOA) کە هۆکارێکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی گورچیلە و میزەڵدان؛ هەروەها دەبێتە هۆی نەزۆکی لە ئافرەتدا.
6- ماسی بەخێوکراو لە ناو حەوز. [1]