لە ڕۆژی #15-01-2023# ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەتیی ئەنجامدا سەبارەت بە خستنەڕووی دەرەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ شاری #بەغدا# و باسکردن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا.
تیمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا نەکرد و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندی بە جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی پارتی و یەکێتییەوە هەبوو، کە بەر لە پشووەکانی سەری ساڵ، لەسەری ڕێککەوتبوون.
بەپێی ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە وا بڕیار بوو، تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و لە کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەمانی کوردستانیشدا گۆڕانکارییە وزارییەکان ئەنجام بدرێن کە یەکێتی داوای دەکات. پاشان کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەبچێت.
لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ، تیمی پارتی لە پەڕڵەمانی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە سەرجەم گۆڕانکارییەکان ڕابگرن تا ئەو کاتەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت.
یەکێتی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ پارتی، جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕە وزارییەکان بوو لە ڕێگەی پەڕڵەمانی کوردستانەوە، بەڵام پارتی ئەوە مەرجەی یەکێتی ڕەتکردووەتەوە و داوای کردووە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەیان دەبێت بەبێ هیچ مەرجێکی پێش وەختە بێت، بۆیە تیمی خۆیان لە حکومەت و پەڕڵەمان ئاگادارکردووەتەوە کە سەرجەم گۆڕانکارییەکان ڕابگرن.
بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەست بە کۆنەبوونەوەی پارتی و یەکێتی و ئەنجام نەدانی ئەو گۆڕانکارییە وزارییانەی یەکێتی دەیەوێت ئەنجامی بدات. [1]