#کوێستان محەمەد# وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە چاوپێککەوتنێکی میدیایدا ڕایگەیاند: هێڵی گەرمی 5005 بۆ کرێکار دابینکراوە، کە لە کاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک دەتوانێت پەیوەندی بەو هێڵەوە بکات، ئەگەر کرێکارەکە ئێراقی بێت یاخود بیانی، دەشڵێت هەر کرێکارێک مووچەکەی لە خوار 350 هەزارەوە بوو، دەتوانێت سکاڵای یاسایی لە خاوەنکار بکات بۆ گەڕانەوەی مافەکانی. [1]