ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,612
画像 105,232
書籍 19,488
関連ファイル 97,516
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
د. موحسین عەبدولحەمید: کەلەپووری ئیسلامیی کاریگەر بووە بە عەقڵیەتی عەرەبیی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. موحسین عه‌بدولحه‌مید

د. موحسین عه‌بدولحه‌مید
گفتوگۆی: ڕێدار ئەحمەد

د. موحسین عەبدولحەمید ناوێکی دیار و شارەزای بواری فیکر و تەفسیرە، دید و تێڕوانینەکانی، بە تایبەت ئەوانەی لەم دوواییانە خستوویەتییەڕوو، جێگەی وردبوونەوە و تێڕامانە، لەم دیدارەدا دەربارەی کەلەپووری ئیسلامیی قسەی تایبەتیی هەیە، باس لەوە دەکات کە کەلەپووری ئیسلامیی کاریگەر بووە بە عەقڵیەتی عەرەبیی لە تیڕوانین بۆ بەها و ئەخلاق، پێشیوایە کەلەپووری ئیسلامیی هێندەی جوانییەکانی خڵتە و ناشیرینی پێوەیە، ئەمەش دەخوازێت پێداچوونەوەیەکی مەنهەجی و گشتگیر بە و کەلەپوورەدا بکرێتەوە.

موحسین عەبدولحەمید
دکتۆرا لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان.
زیاتر لە (30) بەرهەمی چاپکراوی هەیە.
دەیان لێکؤڵینەوەی بڵاوکراوەی هەیە.
ڕاوێژکاری گۆڤاری خاڵ

خاڵ: ئایا دەستگرتن بە کەلەپوورەوە واتای دەستگرتن بە ڕابردووەوە دەگەیەنێت، ئەمەش نهێنی دواکەوتن و بەجێمانی موسڵمانانە؟

د. موحسین عەبدولحەمید: سەرەتا کەلەپوور هەموو ئەو هەوڵە شارستانیانە دەگرێتەوە کە لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا دراوە، واتە ئیجتیهادی ئایینیی، سیاسیی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی، ئەدەبیی، هونەریی و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تر.
لەسەر ئەم بنەمایە ئایین لەبەر ئەوەی وەحیی خواییە ناکەوێتە ناو ئەم پێناسەوە، واتە ناکەوێتە ناو کەلەپوورەوە، چونکە وەحی ناردراوێکی خوایی سەربەخۆیە و ناکەویتە ناو کات و شوێنەوە، کەلەپووری نەتەوەیەک لەنەتەوەکان نییە.
بەڵام ڕاڤەی ئەم وەحیە (قورئان و سوننەت) بە درێژایی مێژوو لەبەر ڕۆشنایی جوڵەی ئومەت لەناو کات و شوێندا لێکدانەوە و شرۆڤەی بۆ کراوە، لەبەرئەوە پێداچوونەوەی کەلەپووری ئومەت بەم واتایە و نوێکردنەوەی ئەوەی تێیدایە هەتا لەگەڵ ئێستا و ئاییندەمان یەکبگرێتەوە، بۆ پێشکەوتنمان و چونمان بۆ ناو شارسانێتی نوێ پێویستە، لە کەلەپوورەکەماندا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لایەنی ڕۆشنی مەزنی زۆرە و دەبێت لییان سوودمەندبین، لەپێناوی هێنانەدی بەرژەوەندییەکانی ئومەتەکەمان کە پێویستی بە نوێگەرییە لە شێواز و ناوەرۆکدا، ئەمانە‌ش یە پێودانگە ئوسوڵیەکان ڕێکیان بخەین.
بە ڕادەی ئەو ڕووناکیە زۆرە و ئەو دەستکەوتە مەزنانەی لە کەلەپوورەکەماندا هەیە، بەهەمان شێوە نشوستی زۆر و بەلاڕێداچوونی ماندوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تێدایە، کە بە درێژایی مێژوو موسڵمانانی تووشی خراپترین نەهامەتی کردووە، پێویست دەکات بە شێوەیەکی قوڵ لێیبکۆڵینەوە و ئاگاداری هۆکارەکانی خامۆشبوون و چەقبەستنی ببین، هەتا دانیپێدابنێین و بۆ نەوەکانمانی ڕوونبکەینەوە، کە ئەوانە هۆکاری سەرەکی دواکەوتنمانبووە و لە بەردەم هەستانەوەماندا بووەتە ڕێگر، ئەگەر ئیجتیهادی هەڵە لە مەزهەبە عەقیدەیی و فیکری و فیقهییەکاندا هەبووبێت لە مێژووماندا، بۆمان هەیە وازی لێبهێنین و ئیجتیهادی تێدابکەین، هەروەک چۆن پێشینانمان بەپێی ڕەوشی ژیانیان و گەشەسەندنی کۆمەڵگەکانیان ئیجتیهادیان تێدا کرد، ئەمە جگە لەو ئەوانەی کە بە وەحی دەقی جێگیری لەسەرە کە پێویست دەکات تا ڕۆژی قیامەت پابەند بین پێیانەوە، کەواتە ئێمە ئازادین لەوەی چاوبگێڕینەوە بە کەلەپووری ڕابوردوومانداو لەسەری کەلەپوورێکی نوێ بەرهەمبهێنین کە بەرەو پێشەوەمان ببات.

خاڵ: ئەم پێداچوونەوە لە کوێوە دەستپێبکەین؟

د. موحسین عەبدولحەمید: دەتوانین توێژینەوە و پیداچوونەوەی کەلەپوورمان بەشێوەیەکی هۆشیارانە لە کۆنترین سەدەوە دەستپێبکەین، بە تایبەت ئەوەی لە دەوری وەحی خودایی لە قۆناغە جیاوازەکاندا درووستکراوە، واتە پێویستە ئەوەی ڕاستە بەردەوام بێت و ئەوەی خراپە بە بەرنامەیەکی ئیسلامیی هاوچەرخ لاببرێت، هەتا هیچ ڕێگرێک لە بەردەم پێشکەوتن و هەنگاوماندا بەرەو بوونیاتنانی بزاڤێکی فیکری کە بۆ نەوەکانی ئاییندەی بەجێبهێڵین نەمێنێت، پێداچوونەوەی ئەوەی ئێمەش کردوومانە بۆ ئەوان لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕەوشەی نوییەی تێیدا دەژین ئاسان بکەین.

خاڵ: لە لێکۆڵینەوەی کەلەپووری ئیسلامییدا بەلاڕێداچوونی مەنهەجی هەیە؟

د. موحسین عەبدولحەمید:لەم سەردەمەماندا یەکەمین بەلاڕێداچوون بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە کەلەپوور بەیەک شێوە، واتە جیانەکردنەوەی وەحی خوایی لەگەڵ کەلەپووری مرۆیی فۆلکلۆریی و ئیجتیهادی، ئەمە لەلایەن پەیڕەوکارانی مەنهەجی مادیەوە ئەنجام دەدریت، ئەوانەی دان بە وەحی خواییدا نانێن، بەڵکوو بە کارێکی مرۆڤی دەزانن کە وەک کەلەپووری سەردەمەکەی خۆی وایە، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و بەلاڕێداچوونێکی ئاشکرایە، ئەوە دەخاتە ڕوو کە بڕوایان بە ئیسلام هەمووی نییە، دەرئەنجامی ئەمە کەوتوونەتە بەلاڕێداچوونێکی تر، ئەویش لێکۆڵینەوەی بزووتنەوە تێکدەرەکانی ئیسلامە، وەک قەرامیتە، بابەکی، بزووتنەوەی زنجەکان و هی تریش، وایان داناون کە ئەوانە بزاڤی جەماوەری بوون و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی خەڵکی ستەملێکراویان کردووە، ئیسلام و هەموو ئەوەی لەسەری بوونیاتنراوە بە جووڵانەوەی ئەو قۆناغەیان داناوە کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەو چینەی کردووە کە دەستەڵاتیان قۆستۆتەوە، دەتوانین ئەم بەلاڕیداچوونە لە ڕووی فەلسەفیی و زانستییەوە بە ئاسانی وەڵامبدەینەوە، کە ئەوەش بابەتێکی دیکەی درێژە و لێرەدا بواری ئەوە نییە بچینە ناویەوە.
بەلاڕێداچوونێکی تریش هەیە، ئەویش دانانی مێژوو و ئەوەی تێیدا ڕوویداوە بەوەی کە ئەوە ئیسلامە، بەپیرۆزکردنی و تێنەپەڕاندنی، بە تایبەت مەنهەجی زاهیریەکان، ئەمە لەکاتێکدا مێژوو بریتییە لە جووڵانەوەی مرۆڤی موسڵمان، ئەویش چاک و خراپی تێدایە، ئەم مەنهەجیەتە کێشە تائیفی و دەمارگیرییە مەزهەبیەکانی کە خوێنی تێداڕژاوە گواستۆتەوە بۆ کاتی ئێستامان، لەبەر مەترسی ئەم بەلاڕێداچوونە لە مەنهەجدا بیردۆزەی (من الوحي الی العصر) م نووسی هەتا ڕابوردوو بە هەموو ئەوەی تێیدا ڕوویداوە دووبارە نەکەینەوە، لەوێوە دەست بە بوونیاتی ژیانی نوێمان بکەین، لە وەحیەوە دەستپێنەکەین و بە ئاڕاستە و لەژێر چاودێری ئوسوڵ و ڕێسا و مەبەستەکانیدا خوڵانەوە نوییەکەمان بۆ بوونیاتنانی ژیانمان لەسەر بناغەیەکی بەهێز دەستپێبکەین.

خاڵ: دەکرێت بزانین سیمای مەنهەجی ئیسلامیی بۆ خوێندنەوەی کەلەپوور چییە؟

د. موحسین عەبدولحەمید: سیمای مەنهەجی ئیسلام بۆ خوێندنەوەی کەلەپوور و مێژووی ڕابردوو لە قورئانی پیرۆزەوە دەستپێدەکات، کە هەواڵی ئەوانەی پێش ئێمە و ئەوانەی پاش ئێمەشی تێدایە، هەروەها چارەسەری کێشەکانی مێژووی ڕابردووی تێدایە، ئەم مەنهەجە داوامان لێدەکات ڕێسا (قواعد) ی مێژوو و یاساکانی و سوننەتی جووڵانەوەی مێژوو و کۆمەڵگە بدۆزینەوە، تا بەوردی لێیبکۆڵینەوە، تا چاکە و خراپە لێکجیابکەینەوە و دەستبخەینە سەر ئەوەی پێشوو، هەڵەو ڕاست تێیدا.
دەبێت زانستیبین لە چاوگێڕانەوە بە ڕبردوودا، لە هەڵەکانی پێشینانمان و کەلەپوورمان بێدەنگ نەبین هەتاوەکوو ئێمەش دووبارەی نەکەینەوە و بزاڤی ئێستا و ئاییندە ئیفلیج نەکەین.
مەنهەجی ئیسلامیی، مەنهەجێکی گشتگیری تەواوکارە، بەیەکچاو سەیری مێژوو ناکات، جەخت لەیەک هۆکار ناکاتەوە و هۆکارە دیار و نادیارەکانی تر فەرامۆش بکات، مەنهەجێکی بەویژدانە بەوەی کە چاکەی کردووە دەڵێت چاکت کردووە، بەوەشی کە خراپەی کردووە دەڵێت خراپەت کرددوە، دوور لە هەر موجامەلە و لەبەرچاوگرتنێک.

خاڵ: تا چ ئاستێک کەلەپووری ئیسلامیی کەوتۆتە ژێر کاریگەریی کەلەپووری عەرەبیی؟

د. موحسین عەبدولحەمید: کەلەپووری ئیسلامیی چۆن ناکەوێتە ژێر کەلەپووری عەرەبیی لە کاتێکدا قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبیی دابەزیوە، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) بە عەرەبیی ڕوونی کردۆتەوە، کەوابوو زمانی عەرەبی بووەتە بەشێکی بنەڕەتی لە کەلەپووری ئیسلامیی، لە ڕووی زمان و ڕەوانبێژی و نەحو و سەرف و ئەدەبەوە، پاشان فیقهی ئیسلامییش بەهەمان شێوە بووە و لە قۆناغی یەکەمیدا کاریگەر بووە بە دەستەواژە عەرەبییە کۆمەڵایەتیی و ئابووریەکان و هی دیکەش، بگرە کەلەپووری ئیسلامیی کاریگەر بووە بە عەقڵیەتی عەرەبیی لە تێگەیشتنی بەها و ئەخلاقی دەوروبەری، پاشان کەلەپووری ئیسلامیی بە زۆری لە زانستە ئایینی و عەقڵیی و زانستییەکاندا بە زمانی عەرەبی دەربڕاوە.

خاڵ: ئەی ڕەوتە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەم کەلەپوورەدا کردووە، بۆ نموونە ئەو ڕەوتەی خۆی بە سەلەفی ناودەبات؟

د. موحسین عەبدولحەمید: بەو پێیەی کە مامەڵە لەگەڵ کەلەپوور لە ڕابردوو و ئێستاشدا لەبەر زۆر هۆکار مامەڵەیەکی ئیجتیهادی بووە، کەواتە دەبێت ئیجتیهاداتی جۆراوجۆری ڕەوتە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان ببینین، هەیانە تەنیا لە بەردەم ڕووکاری دەقەکاند وەستاوە و پابەند بووە بەواتا ڕووکاریەکانی دەقەکەوە، بە بێ گوێدانە ئەو مەبەست و ئامانجانەی دەقەکە دەریبڕیوە، هەیانە چووەتە ناو بنەما و ئوسوڵ و مەبەست و ئامانجەکانی جێبەجێکردنی ئەو حوکمانەی کە لەسەری بوونیاتدەنرێت.
ڕەوتی سەلەفی کۆن و هاوچەرخیش بە هەموو باڵە توندڕەو و میانەڕەوەکانییەوە تەنیا گرنگی بە ڕووکاری دەربڕینەکان دەدات، بایەخ بەو واتا و مەبەستانە نادات کە لە پشت دەربڕینەکەوە هەیە، پڕۆسەی عەقڵی بەکارناهێنێت لە مێژووبوونی هەندێک لەوەی کە تێیدا هاتووە و پەیوەستە بەو کات و شوێنەوە، هەوڵنادات لەوەی کە توانای ئیجتیهادکردنی تێدایە ئیجتیهاد بکات و بیبەستێتەوە بە کاتی ئێستاوە، هەندێجار دژ دەبێت لەگەڵ ئەوەی هاوەڵە موجتەهیدەکان لەسەریبوون لەوەی ئیجتیهادیان تێدا دەکرد، بەپێی گۆڕانی کاتی کەمی سەردەمەکەیانەوە.
مەنهەجی سەلەفی ئێستا (منهج السلفي المتأخر) بووەتە کێشەیەکی گەورە لە توندڕەوی لە هەندێک دەقدا و دەرکردنی فەتوای کافرکردن و ناولینانی باڵەکانی دیکەی ڕەوتی ئیسلامیی بە بیدعەچیی، ئەمەش زیانی گەورەی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیی و دەرەوەی کۆمەڵگەی ئیسلامییشدا گەیاندووە بە ئیسلام.

خاڵ: کەلەپووری ئیسلامیی تا چەند بەرپرسیارییەتی ئەوەی ئێستا لە جیهانی ئیسلامییدا ڕوودەدات لە ئەستۆ دەگرێت؟

د. موحسین عەبدولحەمید: ئەوەی ئێستا لە جیهانی ئیسلامیدا ڕوودەدات، کەلەپووری ئیسلامیی لەئەستۆی ناگرێت، بەڵکوو ئەوانە لە ئەستۆی دەگرن کە لە قۆناغ و ڕەوشی خۆیدا لێی تێنەگەیشتوون و لە هەموو شتێکدا سوودیان پێناگەیەنێت، ڕاست و چەوتیان بۆ جیانەکراوەتەوە و لەتێگەیشتنی مەنهەجەکەیدا قوڵ نەبوونەتەوە، جیاوازیان نەکردووە لەنێوان وەحی خوایی جێگیر و ئەوەی لە دەوروبەری وتراوە، بەڵێ ئەوانە دەرئەنجامی تێگەیشتنی بەلاڕێداچوویان لە هەموو ئەوانەی باسمان کرد لە ئەستۆ دەگرن، ئەوان بەو کارەیان ئێستایان گواستەوە بۆ ڕابردوو، بەم کارەشیان ئێستا و ئاییندەیان تێکدا، بەڵکوو ئیفلیجیان کرد لەبەرەوپێشچوون.

خاڵ: لە هەندێک نووسین و وتارتدا باس لە چەمکی - من العصر الی النبوة- دەکەیت، پرسیارەکەمان ئەوەیە: ئەم چەمکە ڕوون بکەیتەوە، هەرەوەها بە گشتیی چی دەبێتە هۆی دەربازبوون لە جێبەجێکردنی ئیجتیهادە مرۆییەکان و بە پیرۆزگرتنیان؟

د. موحسین عەبدولحەمید: هەموو ئەوانەی باسم کرد، لە هەڵەی قێزەون لە تێگەیشتنی کەلەپوور و نەبردنەوەی بۆ ئەو قۆناغەی کەتێیدا بووە، دەستپێکردن هەمیشە لە مێژووەوە و گواستنەوەی ململانێکانی و بەرنامەکانی بۆ سەردەمی ئێستا، ویستوومە ئەو ئاڕاستە خواروخێچە ڕاست بکەمەوە، بۆیە وتوومە (من الوحي الی العصر) واتە ئێمە دەبێت هەمیشە لە وەحی خوایی تێبگەین بە قورئان و سوننەتەوە، پاشان لێیەوە بچینە سەردەمی ئێستامان، تا لە کێشەکانی تێبگەین و لەبەر ڕۆشنایی دەقە بنەبڕ (قطعی) ەکانی وەحی خوابیدا نوێبوونەوە ئەنجام بدەین، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لەرووناکیەکانی ڕابوردوو کەڵک مەند بین و لیی داببڕێین، چونکە دابڕان لێی واتە ونکردنی ئوسوڵ و ناسنامەمان و ڕۆشتنمان بۆ ئاییندە بەبێ ئوسوڵ و ڕەگ و ڕیشە، هیچ عاقڵێکیش ئەم قسەیە ناکات.

خاڵ: بەشداری کورد لەم کەلەپوورەدا تا چ ڕادەیەکە؟

د. موحسین عەبدولحەمید: گەلی کورد کاتێک موسڵمان بوو، بەقەناعەتی تەواوەوە هەڵیبژارد، چونکە یەکتاپەرستییەکی بێگەرد و شەریعەتێکی دادپەروەر و بەهای بەرز و ئاکاری خواکردی فیتری تێدا بینی، لەبەر ئەوە کەسە زیرەکەکانی ڕوویانکردە لێکۆڵینەوە لە قورئان و سوننەت و بەشداری لە زانستە ئیسلامییە عەقڵی و نەقڵیەکاندا، لەگەڵ عەرەب، فارس، تورک، بەربەر و نەتەوە موسڵمانەکانی تردا کەلەپووری ئیسلامییان بوونیاتنا.
لە هەموو بوارەکانی شارستانییەتی ئیسلامییدا زانایانی کورد داهێنانیان کرد و نووسین و پەڕتووکەکانیان لە تەفسیر، فەرموودە، ئوسوڵ، زمان، ئەدەب و شیعردا دەرکەوت.
کاتێک سەرنجی نووسینەکانیان دەدەیت، دەبینیت کە شێوەی دەربڕینیان بە زمانی عەرەبی هیچی کەمتر نییە لەوەی گەورە زانایانی عەرەب و ڕەوانبێژانیان نووسیویانە.
زۆر خانەوادەی کورد یەکلابوونەوە بۆ خزمەتی کەلەپووری ئیسلامیی، کەس ناتوانێت نکوڵی بکات لە هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەسیر، بنەماڵەی ئیبن تەیمییە، بنەماڵەی سەلاح، بنەماڵەی زەهاوی، بنەماڵەی قزڵجی و هی تریش، پەڕتووک و دانراوەکانیان پەڕتووکخانەکانی جیهانی ئیسلامیی پڕ کردووە، ئەو حوجرانەشی لە گوند و ئاوایی و شارەکانی کوردستاندا هەبوو لە ڕۆژهەڵاتییەوە تا ڕۆژاوا، لە باکووریەوە تا باشووری زانکۆی پێشکەوتوو بوون و تێیاندا زانستە ئیسلامییەکان و کەلەپووری ئیسلامیی دەخوێنرا.
یاقوتی حەمەوی لە پەڕتووکەکەیدا (معجم البلدان) ، پێش نزیکەی هەزار ساڵ باسی کۆششی مەزنی کورد دەکات کاتێک بە ناوجەی شارەزووردا گەڕاوە و دەڵێت: لەم ناوچەیەدا زانایان و پیاوچاکان و ئەولیا و ئەدیب و شاعیرانێکی زۆر هەڵکەوتوون، مەگەر تەنیا خودا خۆی بزانێت ژمارەیان چەندە.
لەراستیدا ئەم بابەتە زیاتر هەڵدەگرێت و بواری تری لێدەکەوێتەوە و لەم دەرفەتە کەمەدا بوار نابێت بەتێر و تەواوی لێی بدوێین.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは481表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 28-06-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 文化
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 23-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 28-01-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 21-07-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは481表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.170 KB 23-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,612
画像 105,232
書籍 19,488
関連ファイル 97,516
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - クルド発行 地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - ブック - その他

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.375 秒(秒) !