بەشەو گوربە، سمۆرە ئەنوێنێ.
گوربە: پشیلە یان ختک، سمۆرە: گیاندارێکی دارەوانە و لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا دەژیی، بەشەو گوربە، واتە: شەو پشیلە بە بێدەنگی دەچێ بۆ نێچیر و دەیگرێت، سمۆرە ئەنوێنێ، واتە: سمۆرە بەهێواشی بە داردا سەردەکەوێ و بەری داڕ ئەڕنێت، مەبەستی لە دزە کە وەک پشیلە بێخشە دزیدەکات و وەک سمۆرە بەهێواشی دەڕوات.[1]