دکتۆر نورەدین زازا لە ساڵی 1919 لە ناوچەی مەعدەن لەنێوان #ئامەد# و ئالعەزیز لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری دێرینە کە پشتیووانی لە خەباتەکانی گەلی کورد بەتایبەت لە سەردەمی شێخ سەعیددا کردووە ، شۆڕشی ساڵی 1925.
لە ئەنجامدا باوکی، مەلا یوسف و برا گەورەکەی، دکتۆر نافیز، لە تورکیا زیندانی کراوون. دوای ئازادکردنیان، دکتۆر نافیز و نورەدینی برای کە تەمەنی لە حەوت ساڵ زیاتر نەبوو، کۆچییان کردووە بۆ سووریا لە #قامیشلۆ# نیشتەجێ بوون، لەوێ دکتۆر نافیز پیشەی پزیشکی کردووە، توانا پزیشکییەکانی خۆی خسووەتە خزمەتکردنی گەلەکەی.
نورەدین کاتێک قۆناغی ئامادەیی لە سووریا تەواوکردووە، هەوڵیداوە بچێتە ناو شۆڕشی کورد لە باشووری کوردستان، بەڵام دەستگیر دەکرێت و لە بەغدا زیندانی دەکرێت. دوای ئازادبوونی، گەشتێکی کردووە بۆ لوبنان، لەوێ قۆناغی یەکەمی زانکۆی تەواوکرد، پاشان چووەتە سویسرا، لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە پەروەردەییەکان بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1956 هەوڵیداوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئازار و بارودۆخی گەلی کورد بۆ بیروڕای گشتی ئەوروپا.
لە ساڵی 1949 لەگەڵ بەشێک لە هاوکارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە و بووە بە سەرۆکی کۆمەڵەکە و گۆڤاری (دەنگی کوردستان) ی دەرکردووە.
ساڵی 1956 دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا گەڕاوەتەوە بۆ سووریا بۆ بەدواداچوونی ڕەوتی خەباتی گەلی کورد، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر، ئەوە ساڵی 1957 بوو لەگەڵ کۆمەڵێک هاوەڵانی خۆی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا بەشداری کرد ، و دواتر کرایە سەرۆکی ئەو پارتە، قۆناغێکی نوێی خەبات دەستی پێ کرد، بە ناونیشانی بەرگریکردن لە بوونی گەلی کورد و مافەڕەواکانی. دوای ماوەیەکی کوورت، ئەستێرەی ئەو حزبە لە شەقامی سیاسی سووریادا درەوشایەوە، ئەمەش بووە هۆی دەستگیرکردنی لە ساڵی 1960 و لە کاتی دادگاییکردنیدا، ئەو پزیشکە یاداشتە بەناوبانگەکەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی دادگای ئاساییشی دەوڵەتی سەربازی کرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بیرکردنەوەی بەرفراوانی ئەو لە پرسە جۆربەجۆرەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ و شارەزایی لە بارودۆخی گەلی کورد و مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی. ئەوەی هاتووە لەو یاداشتەدا:
(بەڕێز، سەرەڕای ڕووداوەکانی جیاکاری و هەڵاواردنی ڕەگەزی، کە لە زۆر بوار و بە شێوازی جۆراوجۆر ڕوو دەدەن و جێبەجێ دەکرێن، دەمەوێت بۆتان ئاشکرا بکەم، پێش ئەوەی ڕاستییەکان بخەمەڕوو، هۆکاری سەرەکی کە دەبێتە هۆی ئەم ڕووداو و بەدبەختیانە. بوونی گەلی کورد کە لە بازنەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی خۆیاندا لەسەر خاکی خۆیان بوون و ئێستاش دەژین، شانبەشانی برا عەرەبەکانیان و گەلێکن کە خاوەنی زمان و دابونەریتی خۆیانن و ئیرەیی دەبەن لەم زمان و داب و نەریتە، و ئەوان بناغەکانی خۆیان پاراستووە کە ئێمە لەم قۆناغەداین لە ژیانی مرۆڤایەتی کە هەوڵدەدات بۆ هاوکاری و لێکتێگەیشتنی گەلان، بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی باشتر بۆ مرۆڤ و چەسپاندنی ئاشتی و هەست و کەرامەتی مرۆڤایەتی بۆ ئاستی گونجاوی خۆی؛ وەک وتم زمانی کوردی و دابونەریتی کوردی گەلی کورد و پابەندبوونیان پێیانەوە هەرگیز یەکێک نەبووە لە سەرچاوەکان جیاکاری و ناکۆکی نێوان عەرەب و کورد.) .
لە ساڵی 1961 وەک کاندیدێک بۆ ئەو حزبە هاتە ناو هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمان و ئەگەر دەستوەردانی دەسەڵات و ساختەکردنی ئەنجامەکان نەبوایە، نزیک بوو سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستبهێنێت.
سەفەری بۆ لوبنان کرد و لەوێ دەستگیر کرا، دواتر لە ساڵی 1963 گەڕایەوە بۆ سووریا و دەسەڵاتداران لەوێ دووریانخستەوە بۆ پارێزگاری سوەیداء.
لە ساڵی 1967 گەڕایەوە بۆ تورکیا، لەوێشەوە لە ساڵی 1970 گەشتێکی بۆ سویسرا کرد و لە ساڵی 1989 لەوێ کۆچی دوایی کرد. [1]