شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لەڕێکخراوی ئازادی لاوان دەکات.
بەڕێزان لە سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوان
بە بۆنەی ساڵیادی ڕێکخراوی ئازادی لاوان پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، هیوام. وایە ساڵی داهاتوو ساڵی گەشەکردنی ڕێکخراوەییتان و ساڵی بەدیهاتنی مافەکانی لاوان بێ لەژیانی باش و خزمەتی زیاتری لاوان.
بیست ساڵی ڕابردووی تەمەنی ڕێکخراوەکەتان لە خەباتی کاری پیشەیی و دیموکراسیدا، خەباتێکی دوورو درێژ و نەپساوەیە و هاوشانی ڕێکخراوە هاوپێشەکانتان جێ پەنجەتان دیارە لەخزمەتکردنی لاوان و هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی زیاتری لاوان لەنێو کۆمەڵگەدا.
بۆ ساڵانی داهاتوو لاوان بەئومێدەوە چاوەڕێی بەرنامە و پلانی وردن بۆ خزمەتی لاوان و هەوڵدانی جدی بە بەرنامەی نوێوە بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی هەلی کار و ڕەخساندنی کەشی لەبار تا لاوان بتوانن ئاوات و ئامانجەکانیان بهێننە دی، ئێمەش وەک هەمیشە بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانتان هاوکار و پشتیوانتان دەبین.
جارێکی تر یادی دامەزراندنتان پیرۆزبێت.
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی #هەولێر#
#26-04-2019#
[1]