داستانی گوندی ئۆمەربل، یەکێک لە داستانەکانی شەڕی پێشمەرگانەیە، کە لەنێوان پێشمەرگەکانی#حزبی شیوعی ئێراق# لەگەڵ سوپای حزبی بەعسی لەناوچوودا ڕوویداوە. لە ڕێکەوتی#01-04-1983# ڕوویداوە، لە کاتژمێری 10ی پێش نیوڕۆ شەڕ دەستی پێکردووە تا کاتژمێری 4ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام بووە. چەندین کۆپتەری ڕژێم بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر بۆردوومانی گوندەکەیی کردووە. زیاتر لە (60) پێشمەرگەی حزبی شیوعی و خەڵکی گوندەکە ڕووبەڕووی هێرشی دوژمن بوونەتەوە، و خۆش بەختانەهیچ زیانێکی گیانی پێشمەرگە و خەڵکی گوندەکە نەبووە، هێزی دوژمن بەسەرشۆڕی بەرەو مۆڵگەکانیان هەڵهاتوون. [1]