ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
ビデオ
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
アーキビスト
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 アーキビスト
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  537,267
画像
  109,715
書籍
  20,250
関連ファイル
  103,945
ビデオ
  1,535
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   合計 
235,241
コンテンツの検索
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
جینۆسایدی بێدەنگی کوردانی فەیلی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

جینۆسایدی بێدەنگی کوردانی فەیلی

جینۆسایدی بێدەنگی کوردانی فەیلی
ناونیشانی بابەت: جینۆسایدی بێدەنگی کوردانی فەیلی
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

=KTML_Bold=دەروازەیەک=KTML_End=
فەیلیەکان وەک لقێکی گەورەی نەتەوەی کورد لە باشووری میسۆپۆتامیاو باشوورو ڕۆئاوای زاگرۆس لە هەزارەی سێیەمی ( پ.ز ) ەوە لەو ناوچەیە نیشتەجێن و هەتا ئەمڕۆش بەشێکی زۆریان ماونەتەوە و لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆیان دەژین و بەشێکی سەرەکین لە خاک وخەڵکی کوردستان. ئەمانە لەرووی کلتوری و زمان و شارستانی و ڕەگەزیەوە کوردن، دەگەڕێنەوە سەر سومەر، بە پاشماوەی سومەریەکان دادەنرێن، لە ناوچەکانی ئێستای باشووری ئێراق و باشوورو باشووری ڕۆژئاوی ئێراندا وەک خەڵکی کورد دەژین و بە ژیانی ڕۆژانەی خۆیانەوە خەریکن. ئەم بەشە گەورەیەی گەلی کورد تا هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و بازرگانی و بازارەوە خەریک بوون لەسەر خاکی خۆیان و ئەو زەویانە هەموی موڵک و خاک و نیشتمانی ئەوان بوو، هیچ کێشەیەکیان نەبوەو ماونەتەوە لەسەر خاکی خۆیان.
کاتێ هێزە دەرەکیەکان هاتوون لە ئەنجامی شەڕو سەرهەڵدانی کێشە ڕامیاریەکاندا ئەمانیش وەک بەشێکی سەرەکی خەڵکی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە. لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلی یەکەمی گەلانی سامی نەژاد لە نیمچە دورگەی عەرەبییەوە بۆ میسۆپۆتامیا وەک ئاکەدو بابل و ئاشور کە توانیان جێ پێی خۆیان بکەنەوەو دەستیان بە داگیرکردنی ناوچەکە کرد. ئەوەش بە یەکەم شەپۆلی داگیرکاری کوردستان دادەنرێت لەلایەن سامی نەژادەکانەوە، وەک یەکەم قۆناغی بەعەرەبکردنی کوردستان، چونکە ئەو پڕۆسەیە هەر ناوچەی سومەرو فەیلی نەگرتەوە، بەڵکوو گەیشتە زۆربەی خاکی کوردستان.
لە =KTML_Bold=ئەکەد و بابلەوە بۆ هاتنی سامی نەژادەکان=KTML_End=
هەرچۆنێک بێت سەردەمی داگیرکاری ئەکەدو بابل و ئاشور، نەبووە هۆی هەڵکەندن و ڕاگوێزانی تەواوەتی فەیلیەکان و دەرکردن و کۆمەڵکوژیان لەسەر خاکی خۆیان کە بەشێکی سەرەکی کوردستانە. کەچی بە هاتنی ئیسلام وەک شەپۆلی دووەمی هاتنی سامی نەژادەکان و بەعەرەبکردنی کوردستان لێرەوە کوردستان و خاک و خەڵکی فەیلی تووشی کارەسات بوون، کە ئەکرێ وەک شەپۆلی دووەمی بەعەرەبکردن دابنریت لەژیر ناونیشانی فتوحاتی ئیسلامدا، چونکە لەو سەردەمەدا سەدان خێڵی بەربەریی عەرەب لە نیمچە دورگەی عەرەبی و کەناری دەریاوە بەرەو خاکی میسۆپۆتامیاو کوردستان هاتن و دوای داگیرکردنی تیدا نیشتەجێبوون و دەستیان بەسەر هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵ و خاک و ماڵی کورددا گرت، وردەوردە خەڵکە ڕەسەن و خاوەن ماڵەکەیان تووشی کێشە و شەڕو کوشتن و دەرپەڕاندن و ماڵوێرانی کرد. لە سەرەتاشدا بەناوی ئیسلامەوە دەستیپێکرد لەبەرئەوەی ئەم ناوچانە لە پایتەختی دەوڵەتی ساسانیەوە نزیک بوون و ناوچەیەکی دەوڵەمەند بوون بە ئاوو خاک. هەروەها کاتێ دەوڵەتی ئیسلامی هەر ناوچە و هەرێمێکی داگیردەکرد سەرۆک خێڵ و سەرکردە سەربازیەکانی عەرەبی دەکردە فەرمانڕەوای ئەو ناوچانەو هێزو سوپای خێڵە عارەبەکان لەو ناوچانە دەمانەوەو دەیانکرد بە موڵکی خۆیان و خەڵکە ڕەسەن و خاوەن خاکەکەش وەک ژێردەستە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و وردەوردە خاکەکەیان لەدەست دەرچووە، بەو شێوەیە عارەب وەک هێزێکی داگیرکەر بوون بە خاوەن ماڵ لەسەر خاکی کورد لە ناوچەی سومەرو فەیلی.
ئەم قۆناغەش لە سەردەمی ڕاشدین دا بەڕوونی دیارە خێڵە عەرەبە بەربەرییەکان چۆن نیشتەجێکراون لە ناوچەکەدا، دواتریش لەسەردەمی دوا خەلیفەدا ئەم ناوچەیە بووە مەیدانی شەڕو پێکدادانی بنەماڵەی عەلی و موعاویەو ئەو عەرەبانەی هاتبوونە ناوچەکە زیاتر پشتگیری عەلی بوون و ئیتر لێرەوە کێشەکە زیاتر دەستی پێکردو ڕق و کینەو کوشتن و فیتنەو داگیرکاری زیاتر سەریهەڵداو بەتایبەتی دوای هاتنی ئومەویەکان و ناوچەکەیان کردە جێی تۆڵەکردنەوە و کوشتارگەو ماڵوێرانیەکی زۆریان بۆ ناوچەکە هێنا.
=KTML_Bold=لەسایەی دەسەڵاتی ئیسلامیی عەرەب و تورکدا=KTML_End=
بەدرێژای حوکمی دەوڵەتی ئیسلامی عەرەب بەناوی ئاژەڵداری و لەوەڕگاوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو ڕۆژهەڵات و باکووری میسۆپۆتامیا دەهاتن. ئەمە جگە لەو بنەماڵە عەرەبانەی وەک حاکمی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچە کوردسانیەکان جێگیربوون و خۆیان سەپاند بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا. ئەم شەپۆلی کۆچبەریەی هۆزە عەرەبە بەربەریەکان بەدرێژایی چەندین سەدە بەردەوام بوو، واتە بەتەواوەتی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا تا هاتنی شەپۆلی سێیەمی بەتورککردن و بەعەرەبکردن لەسەردەستی دەوڵەتی عوسمانیەکان وەک دریژەپێدەری دەوڵەتی ئیسلامی، عوسمانیەکان هەر لە سەرتاوە دەستیانکرد بە سیاسەتی بەتورککردنی کوردستان و داگیرکردنی خاکی کورد، بەڵام ئەوەی ئەم جارە جیاوازە بەتایبەت دژی خەڵکی فەیلی ئەنجامدراوە بە سیاسەتی بەعەرەبککرنی ناوچەکەیان لە سەدەی هەژدەو نۆزدەدا.
دەوڵەتی عوسمانی دەستی کرد بە گۆڕینی دیمۆگرافی گەلانی ناوچە بەتایبەتی دژی کورد بە بیانوی ئایینی و مەزهەبی و شۆڕش و ڕاپەرینەکانەوە، بۆ نموونە ڕاگوێزانی هەزاران کوردی هۆزی هەمەوەند بۆ لیبیاو هۆزی فەیلەیەکان بۆ ئێران بە بیانوی ئەوەی خەڵکی فەیلی شیعە مەزهەب بوون.
لێرەدا غەدرێکی گەورە لە خەڵکی فەیلی کراوە لەلایەن والی بەغداوە بە فیتی خەلیفەی عوسمانی. کاتێک سەرژمێری دانیشتووانی دەوڵەتی عوسمانی کراوە، فەیلیەکان بێبەش کراون و تۆمارنەکراون بە بیانوی ئەوەی سونە مەزهەب نین و مەیلیان بەلای دەوڵەتی شیعەی ئێراندایە، یان ڕەنگە ئەمە بۆ فەیلیەکان هەنگاوی یەکەمی کارەساتەکە بێت لە لێسەندنەوەی زەوییەکانیان و بە بێگانە زانینیان لەلایەن دەستەڵاتەوە. کە دواتر بووە بنەمایەک بۆ دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵ و دەرکردنیان. هەر بۆیە لەم سەردەمەدا بەتایبەتی سەردەمی مەدحەت پاشا سەدان خیڵی کۆچەری و ئاژەڵداری عارەب هاتنە ناوچەکەو بەرەسمی بریاری نیشتەجێکردنیان دراوەو لە زۆربەی ناوچەکانی موسڵ و کەرکووک و دیالەو ناوچەی فەیلەکانیش بۆ نموونە (لە نیوەی دووەمی سەدەی 19دا لە سەردەمی مەدحەت پاشا 1869 کە والی بەغدا بوو، خێڵێکی عەرەبی وەک (رەبیعە، بەنی ئەوس، جبور…) دەشتەکانی مەندەلی و بەلەدروزو قزڵرەبات و قەرەتەپەیان گرتەوە، ئاشکرایە کە مەدحەت پاشاو ئەو والیانەی دوای ئەو هاتن هانی ئەو عەشیرەتە عەرەبانەیان دا بۆ نیشتەجێکردنیان) . ئەمەش بە قۆناغێکی مەترسیداری بەعەرەبککردن و دەرکردنی کورد و فەیلی دادەنرێت لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا.
بەعس =KTML_Bold=و سڕینەوەی کوردی فەیلی=KTML_End=
قۆناغی چوارەمی بەعەرەبککردن و جینۆسیادی هۆزی فەیلی کورد و دواتر ئەنفال و ڕوخاندنی گوندەکان و کیمابارانکردن لە سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەپەرستی عارەبی سونەدا کە لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە لەلایەن بریتانیاوە درووستکراوە لەسەر خاکی کوردستان. ئەوە بوو بەشێکی گەورەی کوردستان کەوتە ژێردەستی کەمینەیەکی عارەبی سونەوە لە ساڵی 1921وەک یەکەم دەوڵەتی سونی عارەبی کەوتە جینۆسایدکردن و بەعەرەبککرن و ڕاگوێزانی کورد بەتایبەتی فەیلیەکان.
ئەم دەوڵەتە ناسوێنالیستە سونە مەزهەبە هەر لە سەرەتاوە کەوتە دژایەتی کوردی فەیلی بە بیانوی ئەوەی شیعە مەزهەبن، لەکاتێکدا عارەبیش هەبوون شیعە بوون، بەڵام فەیلیەکان باجی کوردبوونیان داوە نەک مەزهەب. بۆ نموونە داگیرکەری بریتانیا تا ساڵی 1930 کە خۆیان بە فەرمانڕەوای کرداری ئێراق دەزانی و دەوڵەتی پاشایەتی لەژێر دەستی ئەواندا بوو، یاسای ئێراق کە بریتانیای داگیرکەر دایڕشتبوو چەمکی ها‌وڵاتی ناڕەسەنی دەرکرد، ئەو کەسانەی دەگرتەوە کە شوناسنامەی عوسمانییان نییە یان لە سەرژمێری عوسمانیدا ناونووس نەکراون. ئەمەیان کردە بیانویەکی باش بۆ ئەوەی فەیلیەکان بە هاووڵاتی نارەسەن و شوێنکەوتەی ئێرانی شیعە لەقەڵەم بدەن و پاشان ڕایان بگوێزن و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا بگرن.
ئەمەش بووە بنەمایەکی گرنگ بۆ دەوڵەتی پاشایەتی و کۆماری کە کاری زیاتری لەسەر بکەن، هەر لەم ڕوانەگەو یاسایەوە کار بۆ جینۆسایدی فەیلیکان کرا، بۆ نموونە لە سەردەمی دەستەڵاتی بەعسدا نیو ملیۆن کورد لە خەڵکی فەیلی لە سەرەتای ساڵی 1970دا دەستکرا بە پڕۆسەی دەرکردن و ڕاگوێزان و ڕەوانەکردنیان بۆ ئیران، ئەمەش وەک قۆناغێکی ترسناکتر و بۆ جینۆسایدی فەیلی و کورد لەو ناوچانە پەیڕەوکرا.
بە نزیکبوونەوەی جەنگی ئێراق –ئێران مەترسیەکە زۆرتر بوو بۆ خەڵکی فەیلی بەتایبەتی بۆ ئەوانەی هێشتا مابوونەوەو لەسەر خاکی خۆیان، ئەوانیش دەرکراون و ڕاگوێزران بە بیانووی ئەوەی شیعەن و لەگەڵ سەدان هەزار عەرەبی شیعەدا دەرکران لە زێدی ڕەسەنی خۆیان، بەڵام ئەمجارەیان شێوازی ڕاگوێزان و دەرکردنیان ئاسایی نەبوو، چونکە فەیلەیەکان وەک خەڵکی کورد بەشێکی گەورەی بازرگان و ئابووری بازاڕی بەغدایان بەدەستەوە بوو هاوشێوەی ڕاگوێزانی جوولەکەکانی سەردەمی نازیی هیتلەر بوون لە ئەڵمانیا، چونکە هەموو ماڵ وموڵک و سەرەوەت و سامانیان دەستی بەسەردا گیرا لەلایەن دەوڵەتەوە، خەڵک و ژن و منداڵ و پیاوو گەنجیان وەک ئەنفال گیران و دەست بەسەر کران و گەنجەکانیان جیاکردەوەو دواتر لەناوبران و بێسەروشوێن و ئەنفالکران، پاشان پیرو پەککەوتەو ژن و منداڵیان بە ماشێنی سەربازی لەسەر سنووری ئێراق-ئێران فڕێدا و بەدەم لێدان و تەقەکردنەوە بەسەریاندا لە سنووری ئێراق دەرکران.
ئەم کارە دڕندانەیە بەرانبەر کورد و خەڵکی فەیلی زۆر سەیر نەبوو، چونکە فەیلیەکان هەم ناسنامەیان کوردی بوو هەم لەرووی مەزهەبەوە شیعە بوون، بۆیە لەلایەن ڕژێمی نەتەوەپەرستی عارەبی سونەوە دەبوو دوو جار جینۆساید بکرێن. یان دووقات ئەنفال بکرێن، دواتر سەرجەم ماڵ و موڵک و خاک و هەرچییان هەبوو دابەش کرا بەسەرعارەبی سونەو شیعە بەتایبەتی بەعسییەکان.
=KTML_Bold=تەنانەت دوای بەعسیش، سڕینەوەی فەیلییەکان=KTML_End=
قۆناغی پێنجەمی بەعەرەبکردن و لەناوبردنی فەیلیەکان لەدوای ڕوخانی ڕژیمی بەعسەوە دەستی پێکردو ئەو فەیلی و کوردانەی لەو ناوچانە مابوون بەهۆی ئەوەی کوردن گێچەڵیان پێکراوە و بۆ ئەوەی دەست بەسەر زەوی و خاکیاندا بگرن لەلایەن گرووپی چەکداری سونەو تیرۆرستەوە بە هاوکاری و چاودێری دەوڵەت. ئەوەی جێی داخە بەدرێژای مێژووی دەوڵەتەکانی ناوچەکە فەیلیەکان بە بیانوی شیعەبوون جینۆساید دەکران و هەندێ جارێش کوردبوونیان. واتە شیعەبوون ببووە بەڵایەکی گەورە بەسەر فەیلیەکانەوە بۆ لەناوبردنیان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی و عوسمانی و پاشایەتی و بەعسەوە.
ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجەو دەبێت ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە لەدوای ساڵی 2003ەوە شیعەکان بوون بە دەستەڵاتداری ئێراق، کەچی فەیلی زیاتر تووشی کێشە و ماڵوێرانی بوونەتەوە، ئەم جارەیان بەناوی کوردەوە کۆمەلکوژ دەکرێن و دەربەدەر دەکرین و بەترس و تۆقاندن و کوشتن و هەرەشەکردن لێیان ماڵ و موڵک و زەوییەکانیان لێ داگیردەکرێرت بە بەرچاوی حکومەتی بەغداو ئێرانی شیعەو هەرێمی کوردساتانیشەوە.
خەریکە ئەم بەشە گرنگەی نەتەوەی کورد (فەیلییەکان) بەرەو لەناوچوون دەروات، هەم لە ئێران و هەم لە ئێراق. هەتا دێت کێشەی زیاتر بۆ ئەم خەڵکە ڕەسەن و پاکەی گەلی کورد درووست دەکەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر فەرامۆش دەرکرێن و مەترسی جینۆسایدێکی تریان لێدەکرێت و بەردەوام لەژێڕ مەترسی و هەڕەشەدان بە ئاشکرا هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەو ڕەگەزیان دەدرێت و بەیەکجاری لەسەر نەخشەی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەکانی خۆیان لە وڵاتی سومەر و فەیلی بەغداو کوت و سەماوە بەدرەو جەسان و مەندەلی و سۆمار، چونکە شوێنەکەیان کەوتۆتە ناوجەرگەی عارەبی سوونەو شیعەو دورن لە هەرێمی کوردستانەوەو دابڕاون لە کوردستان. ئیرانیش لەبەرئەوەی کوردن هاوکاری و پاڵپشتیان ناکات، لە هەمان کاتدا شیعەی عەرەبی ئێراق خۆیان بەشێکی سەرەکی بوون لە تاڵانکردن و دەست بەسەراگرتنی موڵک و ماڵی کورد و داگیرکردنی خاک و ئاویان بەدرێژایی مێژوو بەتایبەتی لە ناوەندی شاری بەغداا خەڵکیان تیرۆر دەکرێت و کۆمەڵکوژ دەکرێن.
ئەم کارە بە بەرنامە دەکرێت دژی فەیلیەکان، نەک هەر داگیرکردن و دەست بەسەراگرتنی خاکی فەیلی، بگرە گەیشتونەتە ناوچەکانی دیالەو خانەقین و کەرکووک و موسڵ و دوزخورماتوو هەندێ شوێنیان بەتەواوەتی داگیرکردووەو لەدەستی کوردیان دەرهێناوە بە هاوکاری حکومەت و میلیشیاو چەکدارە تیرۆرستەکانی سەربە شیعەو سونە، واتە داعش و حەشدی شەعبی.
=KTML_Bold=سەرچاوەو پەراوێزەکان:=KTML_End=
(1) سۆمەرییەکان یەکێکن لە گەلە دێرینەکانی کوردستان و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی نێوان دووروبارە سنووری جوگرافیای وڵاتی سۆمەر دەکەوێتە باشوورو ناوەڕاستی میسۆپۆتامیا وە، لە باشوورەوە کەنداوی عەرەب و وڵاتی ئیلام هەندێ‌ جار هەموو وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەیان لەژێر دەستبووە لە باکوورەوە خاپوور لە ڕۆژاواشەوە ڕۆژاوای کوردستان.
کريمر، صمويل: من الواح سومر، ترجمة طه باقر، قاهرة 1957، ص 9.–طلعت الشيمانى: دساتير الحکم فى العراق القديم ، مجلة قظاء ْ العدد الاول ، شباط ، 1957 ، السنة الخامسة عشرة ، مطبعة العانى ، بەغدا ، ص21 .
=KTML_Bold=بۆ پەیوەندی نێوان سومەرو فەیلی، بڕوانە:=KTML_End=
حول علاقة بين السومريين و الکورد الفيليين والحقائق، جریدە الاتحاد، العدد ا455، السنة العاشرة، ص15، 11- 2002.
فاتیح عەبدوڵڵا محەمەد: مێژوویی دێرینی کوردستان، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروخ / سلێمانی 2716 کوردی 2016، ل63.
(2) ڕەفیق سابیر: ئیمپراتۆریای لم، چ3، 2014، غەزەلنووس، سلێمانی، ل116-117.
(3) فاتیح عەبدوڵڵا شوانی: پارێزگای کەرکووک لە ساڵانی 1957-1977، چ1:2000، سلێمانی، ل23-24.
(4) ڕەفیق سابیر: ئیمپراتۆریای لم، 111-116.
(5) ڕەفیق سابیر: ئیمپراتۆریای لم، ل116-117.
(6) ڕەفیق سابیر: ئیمپراتۆریای لم، ل116-117.
(7) نعيم الهاشمي الخفاجي: مظلومية الکورد الفيليون- ، جاسم الخيبري ابو زهراء قصة التهجير للکورد الفيليين .ء – https://www.sotaliraq.com/2020/04/13
[1]

この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは508表示された回数
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-04-2023
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: レポート
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژگار کەرکووکی 15-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 16-04-2023
最近の( شادی ئاکۆیی )によって更新この商品: 16-04-2023
URL
このアイテムは508表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
ニザーミー
新しいアイテム
伝記
ニザーミー
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  537,267
画像
  109,715
書籍
  20,250
関連ファイル
  103,945
ビデオ
  1,535
言語
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
4
イメージと説明 
1
地図 
1
ファイルリポジトリ
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   合計 
235,241
コンテンツの検索
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:2.328 秒(秒) !