زۆر لە توێژینەوە زانستییەکان باسی مەترسیە تەندرووستییەکانی بەپەلە نان خواردنیان کردووە، توێژەرەکان جەخت لەسەر ئەوە ئەکەنەوە کە پێویستە نان بەهێواشی بخورێ و پار و جوان بجورێ و هەر نان خواردنێک بەلایەنی کەمیەوە 20 دەقەی پێ بچێ.
=KTML_Bold=داهات حەوێزی، پسپۆری هەناوی و شەکرە مەترسییەکانی بەپەلە نان خواردنی بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=نەخۆشی شەکرە:=KTML_End=
بەپێی ڕاپۆرتێکی مێدیکال دەیلیی بەریتانی بەپەلە نان خواردن مەترسی تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات، چونکە خواردن بەخێرایی هەستی تێر نەبوون بە کەسەکە دەبەخشێ و بەمەش کەسەکە خواردنی زیاتر دەخوات و هاوسەنگی ئاستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسولین تێکدەچێ و دەبێتە هۆی شەکرە.
=KTML_Bold=نەخۆشییەکانی دڵ:=KTML_End=
لە توێژینەوە زانستییەکانی زانکۆی هێرۆشیمای یابانی ئەوە دەرکەوتووە کە بەپەلە خواردن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، هەروەها خواردن بەخێرایی مەترسی بەرزەفشاری خوێن و چەوری خوێن زیاددەکات.
=KTML_Bold=قەڵەوی:=KTML_End=
خواردن بەخێرایی واتە خواردنی بڕێکی زۆر، چونکە گەیشتنی پەیامی تێربوون بە مێشک 20 خولەکی پێویستە بۆیە هەتا خێراتر نان بخۆی مەترسی قەڵەوی زیاتر دەبێت.
=KTML_Bold=ترشەڵۆکی گەدە:=KTML_End=
خواردن بەپەلە و قوتدانی پاروی نەجوراو دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و هەرس نەکردن و قەبزی و سک باکردن.
=KTML_Bold=ژەهراوی بوونی خواردن:=KTML_End=
کاتێک بەپەلە نان دەخۆیت بەتایبەتی لەفە و خواردنی فاستفود زۆر هەست بە تامی خواردنەکە ناکەیت واتە ئەگەر خواردنەکەش تێکچوبێت زۆر هەستی پێناکەی و دوورنییە تووشی ژەهراوی بوونی خواردن بیت.
لەکاتی بەربانگ کردنەوە بە دەنکێک خورما یان قومێک ئاو، دوای تۆزێک قاپێک شۆربا یان سوپ بخۆ، دوای کەمێکی تر زەڵاتە بخۆ ئنجا چێشت بخۆ، دوای نیو کاتژمێر چا بخۆرەوە، دوای 2 کاتژمێر میوە بخۆ، واتە پەلە مەکە و وردەوردە نان بخۆ و هەموو شتەکان بەسەریەکەوە مەخۆ. [1]