ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 523,795
画像 105,998
書籍 19,735
関連ファイル 98,966
Video 1,422
言語
کوردیی ناوەڕاست 
300,499

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,125

فارسی 
8,292

English 
7,137

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

بەهێزبوونی پێگەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
$بەهێزبوونی پێگەی #پەکەکە# لە هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#01-04-2017#
لەسەرەتای درووستبوونی پەکەکەوە تا دەگاتە پەلاماری #داعش# بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان چ وەک ئایدیۆلۆژیا و چ وەک ئامادەگیی سیاسی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان، قەت وەکوو ئێستا ڕوو لە هەڵکشان نەبووە. ئەگەرچی ئەوەی پارتی کرێکاران لە پارتە کوردییەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەو ئایدیۆلۆژیا و سیاسەتە فراوانخوازەیە کە بۆ هەر چوار بەشەکەی کوردستان هەیانە، بەڵام لەڕاستیدا لەبەر بەهێزیی خەباتی چەکداری و پێگەی سیاسی و وتاری نەتەوەیی پارتە کوردییەکانی باشوور، پەکەکە تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە ئەڵتەرناتیڤێک بۆ پارتە کوردییەکانی باشوور یاخود کێبڕکێیان بکات لە بواری سیاسی و ئایدیۆلۆژی و سەربازیدا. چونکە بە تایبەتی پارتی و یەکێتی لەمپەڕێکی بەهێز بوونە لە بەردەم تەشەنەکردنی پەکەکە لە باشوور، تا دەگاتە ئاستی ململانێی سەربازیی ئەو دوو هێزە لەگەڵ پارتی کرێکاران کە لە 1992 تاوەکوو 1997ی خایاند.
پەلاماری داعش بۆ سەر باشوور و ڕۆژاوای کوردستان تەکانێکی باش بوو بۆ هەڵکشانی هەستی نەتەوەیی کورد لە گشت بەشەکانی کوردستاندا، تا دەگاتە هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازی لەنێوان گشت بەشەکاندا و دواتریش پێشکەشکردنی قوربانیی گیانی لەپێناوی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان. شەڕی داعش سەرەڕای ماڵوێرانییەکانی بۆ کورد، بەڵام دەرفەتێکی فرە باشیشی بە هێزە کوردییەکان بەخشی کە بەشداربن لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت. ئێستا کورد بە تایبەتی لە باشوور و ڕۆژاوا ئەکتەری دیاری سیاسی و سەربازیی ناوچەکەن و لەلایەن هێزەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا و ڕووسیاوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. گشت ئەمانە فاکتەری بەهێزن لە پشت ئامادەگیی سیاسی و سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام دوو فاکتەری سەرەکیی دیکە هەن کە ڕۆڵێکی زێدە باڵایان بینی لە هەڵکشانی پێگەی سیاسی و سەربازی و جەماوەریی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.
$یەکەم:$ پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال و ئێزدییەکان، بەشێوەیەک کە هێزەکانی پێشمەرگە (پارتی) نەیانتوانی وەک پێویست بەر بە پەلاماردانەکە بگرن، ئەم دۆخە دەرفەتێکی سەربازی و سیاسیشی بۆ پەکەکە ڕەخساند کە شوێنپێی سەربازی و سیاسی و دواتر ئایدیۆلۆژیشیان قایم بکەن لەو ناوچەیەدا، بەشێوەیەک کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بەشێکی زۆر لە یار و نەیارانی پارتی و بەشێکی زۆرتریش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، پەکەکە وەک هێزێکی فریادڕەس ببینن.
$دووەم:$ ململانێی گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ پارتی وای کرد کە ئەم دوو هێزە گرنگی و فۆکەسێکی زیاتر بخەنە سەر جموجۆڵ و چالاکییەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە میدیاکانی ئەم دوو لایەنە، ئەمەش وەک دۆزینەوەی مەیدانێکی دیکە بۆ ململانێیەکی سیاسی لەبەرانبەر پارتی. ئەم فۆرمەی ململانێ وای کرد (جگە لەلایەنگر و هەوادارانی پارتی) ، سۆزدارییەکی زۆر درووست بێت لەسەر ئاستی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لەگەڵ پارتی کرێکاراندا. بە دەرکردنی گۆڕان لە دامودەزگاکانی حکومەت و داخستنی پەڕڵەمان لەلایەن پارتییەوە، ئەم هەماهەنگیە گەیشتە ئاستێکی باڵاتر، بە تایبەت پاش ئەوەی گۆڕان و لایەنەکان بێئومێد بوون لەوەی کە ناتوانن هیچ گوشارێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی لەسەر پارتی درووست بکەن، گوشارە ناوخۆییەکانیش لە شێوەی خوپیشاندانی سەرتاسەری نەیانتوانی سنووری #سلێمانی# و زۆنی سەوز/ نیلی ببەزێنن.
ئیتر بەشێکی زۆری یەکێتی و تەواوی گۆڕان بە چڕی ڕوویان کردە پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکاران و هەر هەنگاوێکیان لە دژی پارتی، بە تایبەت وەک دەزانین پەکەکە و پارتی ناکۆکیی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و قووڵیان هەیە، هەتا لە ڕووی جەمسەربەندیی هەرێمیشەوە سەر بە دوو بەرەی جیاوازن. بۆیە هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی وەک قەڵغانێک لەبەرانبەر دەسەڵاتگەرایی پارتی شتێکی تریان بۆ نەمایەوە جگە لەپاڵپشتیکردنی پەکەکە. ئەمە جگە لە بەکارهێنانی ناوە ناوەی حکومەتی بەغداش لە دژی پارتی. بەتایبەتی داخستنی پەڕڵەمان کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر باڵابوونی هەژموونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا، تا ئەو ئاستەی نوێنەرایەتی ڕەسمیی هێزەکانی نزیکی پەکەکە لە سلێمانی و هەروەها وێنەکانی ئۆجەلان و سیمبولەکانیان بە ئاشکرا لە زۆنی سەوز/ نیلیدا بەدیدەکرێن.
هەڵبەتە ئەم لێکدانەوەیەی ئێمە دەکرێت ئەو پرسیارەش بوروژێنێت: ئایا باڵابوونی پارتی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا بە مانای پوکانەوەی ڕۆڵی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی باشوور نایەت؟ لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە لە ئێستادا ڕوون نییە، بەڵام دەکرێت ئەگەرێکی کراوە بێت. لەسەر ئاستی جەماوەری، پارتی لە ناکۆکییەکی بەردەوامدایە لەگەڵ زۆربەی تێڕوانینەکانی پەکەکە، بەڵام لەسەر ئاستی جەماوەری، لایەنەکانی دیکەی وەک گۆڕان و یەکێتی و زەحمەتکێشان بە حوکمی ئەو نزیکیە جەماوەرییەوە کە لەگەڵ پەکەکە هەیانە، دەکرێت لە ئاییندەدا ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەرهەڵدانی ئەڵتەرناتیڤێکی لەو جۆرە، بەتایبەتی ئەگەر ململانێکان هەر بەردەوام بن و گۆڕان و یەکێتیش بۆشاییەکی مناوەرەکردنی سیاسیان بۆ نەمێنێتەوە، دوور نییە ئەگەر سەرکردایەتی ئەو لایەنانەش نەیانەوێت، بەڵام هەوادارانی ئەم دوو لایەنە پەنا بەرنە بەر پارتی کرێکاران وەک دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی کاریگەرتر لە حیزبەکانی خۆیان بۆ ململانێکردن لەگەڵ پارتی.
دەکرێت بگوترێت یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانی سیاسەتی تورکیا لەبەرانبەر هەرێم بریتی بوو لە گەڕان بەدوای بەدیلێکی تری کوردی بۆ پارتی کرێکاران لە ناوچەکە و تورکیادا، تورکیا تا ئێستاش پێیوایە ئەو بەدیلە دەکرێت پارتی و بارزانی بێت، ئەم پڕۆژەیە تا ئاستێکی باشیش ڕۆیی، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت پەکەکەو پارتی دوو هێزی باڵادەستی سیاسی و سەربازین لە گشت بەشەکانی کوردستاندا، بەڵام بەتێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئەم دەرفەتە سەرکەوتوو نەبوو. کەچی ئێستا ئەم هاوکێشەیە لە هەرێمی کوردستان خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە، هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و دەکرێت چەند لایەنێکی تریش، بچنە پاڵ ئەو جەمسەربەندییە و هەوڵ بدەن بۆ درووستکردنی بەدیلێک بۆ پارتی، هەڵبەتە ئەو ئەڵتەرناتیڤەش لە ئێستادا تەنیا پەکەکە دەتوانێت بیکات.
ئەوەی تێبینی میدیا و سۆشیال میدیا و چەند ڕووداوێکی دوای شەڕی داعشی کردبێت، بە ئاسانی دەتوانێت ئەو هەڵکشانە سیاسی و جەماوەرییە ببینێت کە پارتی کرێکاران هەیەتی لە هەرێمی کوردستاندا، بەشێوەیەک ئەگەر ململانێی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێم لە لایەک و ململانێ ئیقلیمیەکانیش لەلایەکی دیکە بەردەوام بن، ئەم فاکتەرە دوور نییە لەلایەن هێزە ناکۆکە هەرێمییەکانی دەوروبەر (ئێراق، تورکیا، ئێران) زیاتر کاری لەسەر بکرێت، چونکە هەریەکە لە پارتی و پەکەکە لە ئێستادا کارتی سیاسی و سەربازین لەسەر ئاستی ململانێکانی هەرێم و ناوچەکەدا. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは720表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-04-2017
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 01-04-2017 (7 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 23-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 23-04-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 04-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは720表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 523,795
画像 105,998
書籍 19,735
関連ファイル 98,966
Video 1,422
言語
کوردیی ناوەڕاست 
300,499

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,125

فارسی 
8,292

English 
7,137

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.344 秒(秒) !