دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە #24-04-2023# لە شاری #هەولێر# #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر و کەسایەتی دیار و تەکیەی باقلانی کرد و بەشداری لە چەند پرسەیەک کرد.
لەمیانی سەردانەکاندا، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لە تەندرووستی ئەو تێکۆشەرانەی پرسی و بەگرنگیەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی کرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیووانیەکی بۆ دووپاتکردنەوە.
لە بەشێکی تری سەردانەکاندا و لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکان شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادەی کۆچکردووان و هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت. [1]