ئاغا بۆخۆی ئاغایە، هەر کەس گەورەی ماڵی خۆیە.
ئاغا: مەبەست لە کەسی دەسەڵاتدارە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کەسێک سامانداربێت یان هەژار، بەپێی ئەو دارایی و دەستهاتەی هەیەتی، خاوەنی ماڵ و جێگەی تایبەت بەخۆیەتی، بۆیە مرۆڤەکان لە ماڵی خۆیاندا گەورە و سەردارن. [1]