ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 522,736
画像 105,761
書籍 19,696
関連ファイル 98,589
Video 1,420
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
مەترسییەکانی وتاری تەندرووستیی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکانی وتاری تەندرووستیی

مەترسییەکانی وتاری تەندرووستیی
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی وتاری تەندرووستیی
ئامادەکردن: #مەریوان وریا قانع#

ھیچ سیستمێکی سیاسیی ھێندەی نازیزم بە مەسەلەی تەندرووستیی میللەت و تەندرووستیی دەستەجەمعیی کۆمەڵگەوە گیرۆدە نەبوو. بەشێکی گرنگی ئایدیۆلۆژیای نازییەکان لەسەر بەھێزکردنی جەستە و پاکژڕاگرتنی خوێن و پاراستنی ڕەگەز درووستبووە. سیاسەتی تەندرووستیی نازییەکان سیاسەتی ”باشترکردنی جیناتی“ میللەتی ئەڵمان و پاکژڕاگرتنی، و لەوێشەوە سیاسەتی بەرھەمھێنانی ئەڵمانێکی تەواو تەندرووست و بەھێز و ھەمەتوانا بوو.
مەسەلەکە تەنیا بەرھەمھێنانی کەسایەتییەکی بەھێز و تەندرووست نەبوو، بەڵکوو بریتی بوو لە درووستکردنی میللەتێک کە لەڕوی جیناتەوە تەندرووست و پاکژبێت. ژێرخانە ئایدیۆلۆژییەکەی ئەم سیاستە نازیزم بوو، کە ڕاسیزم لە ناویدا خاڵی سەرەکیی و بنەڕتیی بوو. لەو 10 ئامۆژگارییەدا کە نازییەکان بۆ کچان و ژنان نووسیبویان، ژمارەیەکی زۆریان پەیوەندیی بەو تێگەیشتنەی سەرەوە بۆ تەندرووستیی ھەبوو. بەو وێنە ئایدیالییەوە کە نازیزم بۆ کەسی تەندرووستی ھەبوو: ”ئەڵمانێکی خاوێن بە“، ”جەستەت بێگەرد ڕابگرە“، ”ڕۆحت و نەفست پاکژ بێت“، ”تەندرووستیی پتشمەرجی جوانیی دەرەکییە“، ”کە شوتکرد بزانە ڕەگەزی ئەو کەسەی شوی پێدەکەی کێیە“. بێگومان داواش لە کچان و ئافرەتان دەکات: ”لەبیرتنەچێت کە تۆ ئەڵمانیت“.
ئەم گرنگیدانە بەپاکژیی ڕەگەزیی و بە جەستەی تەندرووست بەشێکی بنەڕەتیی ئایدیۆلۆژیای نازیزمە. بۆ ئەم مەبەستەش نازییەکان چەندان کامپی گەورەیان بۆ گەنجان دەکردەوە و لە ناویدا مەشقی جەستەیی نمیچەسەربازیی و سەربازییان دەکرد. جەستەی بەھێز و تەندرووست، جەستەی پاکژ، ھێمای بۆ نەتەوەیەکی ئەڵمانیی بەھێز و پاکژ دەکرد، کە نازییەکان باوەڕیان وا بوو پێویستە سەرکردایەتیی ھەموو مرۆڤایەتی بکات. خاڵێک کە نازییەکان بەبەردەوامی پێیان لەسەر دادەگرت، بەستنەوەی تەندرووستیی دەستەجەمعیی کۆمەڵگەیە بە بەختەوەرییەوە. میللەتی بەختەوەر میللەتێکی تەندرووستە. وەکچۆن بەھێزیی جەستەیی و پاراستنی تەندرووستی وەک سەرچاوەی ”بەختەوەریی خێزانیی“ و ”بەختەوەریی تاکەکەسیی“ وێنەدەکرد. بەم مانایە بەختەوەریی تاکەکەسیی و خێزانیی چیتر بەختەوەرییەکی شەخسیی و تاکەکەسیی نییە، پەیوەندیی بە ھەڵبژاردنی ئازاد و سەربەخۆیانەی تاکەکەس و خێزانەکانەوە نییە، بەڵکوو شتێکە دەوڵەت دەستی تێدایە و دەوڵەتیش لێی بەرپرسیارە.
ھاندان بۆ وەرزشکردن و جوڵە و بەھێزبوون، پاراستنی ساخ و سەلامەتی جەستە، کە وەک ژێرخانی بەختەوەریی مامەڵەدەکران، بەشێک بوو لە سیاسەتی دەوڵەت خۆی. لە ھەندێک دۆخ و شوێندا خۆخەریکردنی دەوڵەت بەم مەسەلەیەوە بە ڕادەیەک بوو مۆڵەتی دەوامنەکردنی زیاتریان بەو کەسانە دەبەخشی گەر مۆڵەتەکەیان بۆ وەرزشکردن و جوڵە بەکاربھێنایە. بە کوورتییەکەی لە دۆخی نازیزم و لەوێشەوە فاشیزمدا، سیاسەتی تەندرووستیی، ھەم بەشێک بوو لە سیاسەتی دەوڵەت، ھەم تێکەڵ بوو بە وتارێکی ڕاسیستیی کە پاکژڕاگرتنی خوێنی نەتەوە و خوێنی نەژاد بنەماکەی بوو.
ئەم گرنگیدانە بە تەندرووستیی وەک بەشێک لە سیاسەتی گرنگیدان بە دۆخی گشتیی دانیشتووان، بەشێکە لەتەکنۆلۆژیا سەرەکیی و تازەکانی درووستبوونی دەوڵەتی مۆدێرن. فوکۆ ئەم فۆڕمە لە دەستەڵات بە بیۆپاوەر، یان دەستەڵاتی بایۆلۆژیی ناودەبات، کە لە ڕێگایەوە دەوڵەت دەستدەخاتە ناو ژیانی ئەو دانیشتووانەی کە حوکمیدەکات. جیاوازیی نێوان ئەم ئاکارە تازەیەی دەوڵەتی مۆدێرن و دەوڵەتی نازیی و فاشیستیی، لەوە دایە؛ لە دەوڵەتی نازیدا، وتارێکی ڕاسیستیی و تیۆرەیەکی نەژادپەرستانە لەسەر مەزنی نەژدایی ئارییانە، لە پشتی سیاسەتی تەندرووستیی نازییەکانەوەیە. ئەمە وا دەکات چەمکی ”دانیشتووان“ لای نازییەکان، چەمکێکی تەواو نەژادیی و تەواو بایۆلۆژیی و تەندرووستیی بێت، شوێنی ئەوانەی تێدا نەبێتەوە کە دەکەونە دەرەوەی نەژادیی ئاریی و دەرەوەی وێنەی نازیزم بۆ کەسی تەندرووست. لە کاتێکدا فۆرمی ئامادەبوونەکەی لەناو دەوڵەتی مۆدێرندا مەرج نییە فۆرمێکی ڕاسیستانە بێت. لەم خاڵەش گرنگتر ئەو ڕەھەندەی فیکری نازیزم کە پەیوەستە بە ژیان و بەختەوەریی کەسە لاواز و بیمار و پەککەوتەکانی ناو کۆمەڵگەوە، ئەو ئارییانەی کە لاوازن و لەگەڵ وێنە ئایدیالییەکەی نازیزمدا بۆ نەژادی ئاریی نەدەگونجان. یان ئەوانەی کە ئاری نین وەک جو و قەرەج و ئەوانەش کە ھاوڕەگەزخواز و بێکارن و ئەوانەش کە بۆ نموونە پەرکەمیان ھەیە و یان نابینا و نابیسن، یان ئەوانەی کە جەستە و بوونیادێکی لاوازیان ھەیە، ئەمانە و و زۆرانێکی تر بە شێوەیەکی تەواو ترسناکانە مامەڵەدەکران.
چۆنییەتی مامەڵەکردنی ئەم بەشەی کۆمەڵگە تا ئەو شوێنە دەڕوات کە کەسە لاواز و بیمارەکان، یان ئەوانەی کە نەخۆشیی دەروونییان ھەیە، یان کەمئەندامان، لە کەمپی تایبەتەدا کۆبکرێنەوە و لە کۆمەڵگە دایاندەبڕن و بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەناویاندەبەن. ھەندێکجار کەسەکان بخەسێندرێن بۆ ئەوەی نەوە نەخەنەوە، ژمارەی ئەوانەی لە سەردەمی نازییەکاندا خەسێنراون بە سەدان ھەزارە. یان کەسانێکی تر ناچاربکرێن خۆیان خۆیان بکوژن، یاخود بۆ کامپەکان ڕابگوێزرێن و لەوێدا لەلایەن نازییەکانەوە بکوژرێن.
لەم سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا ھەموو دەستتێوەردانێکی ڕاستەوخۆی دەوڵەت لە ژیانی گشتیی و ژیانی شەخسیی دانیشتووانەوە، بە مەبەستی بەگژاچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێت ئەم ئەزموونە ترسناکەمان لەبیرنەباتەوە. ئەزموونی ئەوەی دەستەڵاتداران لە ڕێگای بەگژداچونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە، بەگژ ئازادییە سەرەتایییەکانی مرۆڤ و ماف و بەھا ئینساینیەکانیدا بچنەوە. خۆپاراستن ئەرکێکی سەرەکیی و گرنگە بۆ پاراستنی ژیانی ملیۆنەھا مرۆڤ، بەڵام ھۆشیاربوون بەرانبەر بە نیازەکانی زۆرێک لە حوکمڕانان ئەرکێکی گرنگی ترە کە نابێت لەبیربکرێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは303表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 08-05-2023
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 理念
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژگار کەرکووکی 08-05-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 08-05-2023
最近の( شادی ئاکۆیی )によって更新この商品: 08-05-2023
URL
このアイテムは303表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 522,736
画像 105,761
書籍 19,696
関連ファイル 98,589
Video 1,420
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 記事 - 方言 - 日本人 記事 - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.5 秒(秒) !