ماکیاژکردن شێوازی خۆی هەیە، بە پێی شێوەی ڕوخسار و چاو و ڕەنگی پێست دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خانمانەی چاویلکە لە چاو دەکەن، پێویستە شێوازێکی جیاوازتر بەکاربهێنن بۆ ماکیاژ وەک لەو کەسانەی ماکیاژ ناکەن.
=KTML_Bold=ئەو خانمانەی چاویلکە دەکەن، دەتوانن ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن لە کاتی ماکیاژکردن.=KTML_End=
1. گرنگی بە شێوەی برۆکانت بدە، بەپێی شێوەی چاویلکەکەت، ئەگەر لێواری چاویلکەکەت ئەستوور و تۆخە باشترە برۆت بە شێوەیەکی سرووشتی بهێڵیتەوە و زۆر تۆخی نەکەیت.
2. دووربکەوەرەوە لە ئەساسی زۆر و ئەستوور لەسەر پێست، باشترە سرووشتی بێت لەسەر ڕوخسار.
3. ئەگەر چوارچێوەی چاویلکەکەت باریکە باشترە ئایلاینەر بکەیت بۆ چاوت، ئەگەریش چوارچێوەکەی ئەستوورە باشترە پشتچاو بکەیت بە شێوەی سمۆکی.
4. کۆنسیلەر بەکاربهێنە بۆ ڕەشی چواردەوری چاوت، بۆ ئەوەی تەواوی سەرنجی ڕوخسارت بۆ چاوت نەبەیت.
5. دوو جار ماسکارا بکەرەوە، زیاتر سەرنج بخەرە سەر بێخەکەی نەک کۆتایی برژانگەکان. [1]